کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

په‌رتووک

مه‌قالات

ویَنه‌

فۆنتى کوردى

 پەیامى کەرکووک

پەیامى کەرکووک

 

گۆڤارى رۆژى زانکۆ 

 

رۆژى زانکۆ

ده‌قى ده‌ستوورى هه‌ریَمى كوردستان
 

دەستوورى هەرێمى کوردستان

 

ماڵپه‌رِى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 

 

 

ئەرشیف

 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007

 مانگى 4 ى 2007

 مانگى 5 ى 2007

 مانگى 6 ى 2007

 مانگى 7 ى 2007

 مانگى 8 ى 2007

 مانگى 9 ى 2007

 مانگى 10 ى 2007

 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008

میوانژمێر

 

 

 

 


 

 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

-------------------------------------------------------------------------- 

رۆژى 1 / 6 / 2007 کۆمەڵێک لە برا مەسیحییەکانى شارى کەرکووک کنیسەى ( ئەلعائلة ئەلموقەدسە ـ قس عیماد یلدا ) سەردانى بەرپرسى لقیان کرد و بە ئامادەبوونى جێگرى بەرپرسى لق مەبەست لەم سەردانە سەبارەت بە برایەتى نێوان گەلى کورد و ئاشوورى و کلدان کە پێکەوە لە شارى برایەتى و تەبایى کەرکووکدا دەژین و پشتگیرى خۆیان دەربڕى بۆ جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوورى هەمیشەیى عێراقى فیدڕاڵ .

نجات حسن

 

رۆژى 1 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لەگەڵً کۆمەڵێک لە هەڤاڵانى کارگێڕ و ئەندامانى لق سەردانى مەڵبەندى دووى ڕێکخستنى یەکێتى نیشتمانى کوردستانیان کرد لە شارى کەرکووک و لە لایەن ( رەفعەت عەبدووڵلا ) بەرپرسى مەڵبەند و هەیئەتى مەڵبەند پێشوازییان لێکرا مەبەست لەم سەردانە بۆ پیرۆزبایى کردن بوو لێیان بە بۆنەى یادى 32 ساڵەى دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و بەرپرسى ئومێد خواست ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ برایەتى و خزمەتکردنى شارى کەرکووکى دڵى کوردستان .

 

نجات حسن

 

رۆژى 3 / 6 / 2007 هەیئەتى سوپاى کەرکووک سەردانى لقیان کرد و لە لایەن ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق و ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و کارگێڕ و ئەندامانى لق پێشوازییان لێکرا و مەبەست لەم سەردانە بۆ ئەوەبوو لە بارەى وەزعى شارى کەرکووک لە ڕووى ئەمنییەوە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردن و باشترکردنى وەزعى ئەمنى شارى کەرکووک و هەورەها لەسەر چۆنیەتى ئالیەتى جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستورى هەمیشەیى عێراقى فیدڕاڵ بە تێروتەسەلى باسى لێوەکرا و گفتوگۆکرا لەسەریان .

 

نجات حسن
 

رۆژى 5 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( کاوە ئەنوەر ) ئەندامى نووسینگەى ڕاگەیاندنى مەکتەبى ڕێزدار ( نێچیرڤان بارزانى ) سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، هەروەها هەڤاڵ ( نەجمەددین عەبدوڵڵا ) ئەنداتمىە پارتیمان لە ئەوروپا ئامادەى ئەم چاوپێکەوتنە بوو ، مەبەست لەم سەردانە پێشکەشکردنى چەند پەرتوکێک بوو بۆ بەرپرسى لق .

 

نجات حسن

رۆژى 9 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى سەندیکاى ئەندازیارانى کشتوکاڵ لە کۆبونەوەیەکدا باس لە ئیشوکارى سەندیکاکە کرا و ئەو کێشە و گیروگرفتانەى کە دێتە پێشیان ، بەرپرسى لق هانیانیدا بۆ خزمەتکردنى چینى جوتیاران لە گشت ڕوویەکەوە چونکە جووتیار چینێکى یەکجار بەهێزە بۆ پێشخستنى ئاستى بەرهەمهێنان .

نجات حسن

 

رۆژى 9 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بەئامادەبوونى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى دووى کەرکووکیان کرد لە گەڕەکى شۆرجە و لە لایەن ( عوسمان گەرمیان ) و هەیئەتى ناوچەوە پێشوازى گەرمیان لێکرا و مەبەست لەم سەردانە بۆ بەسەر کردنەوەى وەزعى ئەو ناوچەیەو کێشە و گیروگرفتەکانیان و هەروەها باس لە وەزعى ڕێکخستنى پارتیمان کرا و پاشان هەستان بەسەردانى چەند بنەماڵەیەکى شەهیدە سەربەرزەکانمان لەو گەڕەکە .

 
نجات حسن

 

رۆژى 13 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لەگەڵ کارگێڕ و مەکتەبى پەیوەندییەکانى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى هێزە فرەڕەگەزەکان لە کەرکووک لەو سەردانەدا باس لە وەزعى ئاسایشى شارى کەرکووک و هەروەها هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوورى هەمیشەی عێراقى فیدڕاڵ کرا .

 
نجات حسن

 

رۆژى 14 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە دیندار زێبارى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى ، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە ڕەوشى ئێستاى کوردى کرد لەو ئەنجومەن و باسى ماددەى 140 ى دەستوورى کرد کە ئەنجومەنى ئاسایش تەئکید دەکاتەوە کە دەبێ بە پێى دەستوورى عێراقى جێبەجێ بکرێت و هەروەها تەئکید کرایەوە لە موئتەمەرى شەرەم ئەلشێخ بۆ هەمان مەبەست .

 

نجات حسن

 

رۆژى 16 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە یاوەرى کارگێڕى لق ( هادى شاوەیس ) سەردانى تەکییەى ( شێخ فواد الحنتاوى ) یان کرد بۆ هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیەى کە لەسەر زەوى ڕوویدابوو لە نێوان دانیشتوانى ناوچەکە و لە ئجامدا شەڕ ڕوویدا و دوو کەس کوژران و سێ کەسى تر برینداربوون لە عەشیرەتى نعێم ، لە لایەن ( شێخ فواد ) ئامادەیى خۆى دەبڕى بۆ هەر هەولبَدانێک بۆ چارەسەر کردنى کێشەکە و شایانى باسە ( مکرم لەیلانى ) ئامادەبوو لەو چاوپێکەوتنە .
 

 

نجات حسن

 

رۆژى 18 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى کەرکووکیان کرد و لە لایەن ( لیوا جەمال ) سەرکردەى پۆلیسى کەرکووک و عەمید ( سەرحەد قادر ) بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکان پێشوازییان لێکرا و لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە بارى ئاسایش شارى کەرکووک کرا و بەرپرسى لق ئومێدى خواست کە بەو پەڕى توانا لە خزمەتکردنى جەماوەرى شارى کەرکووک بن .

 

نجات حسن

 

رۆژى 18 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق سەردانى بنکەى پۆلیسى ئازادى یان کرد و لە لایەن ( عەقید بێستون ) پێشواتزى لێکرا و باس لە کار و چالاکییەکانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کرا و جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەى کە دەبێ رۆڵى زیاتر بگێڕن لە پێناو نەهێشتنى تیرۆریستان و کارە ناڕەواکانیان دژ بە گەلەکەمان .

 

 

نجات حسن

 

رۆژى 19 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى دانیشتوانى شارى کەرکووک و شاندەکە وێڕاى سوپاسى و پیزانینى خۆیان بۆ لق باس لە چۆنیەتى پێکهێنان و دامەزراندنى ئەنجومەن کرد و تیایدا ئامادەیى خۆیان بۆ پشتگیرى ماددەى 140 ى دەستوور و گیانى برایەتى و تەبایى لە شارى کەرکووک کرد و پاشچان بەرپرسى لق باس لە چۆنیەتى چارەسەرکردنى کێًشەکانى شارى کەرکووکى کرد و ئامادەیى سەرکردایەتى کورد بۆ پێشخستنى پرۆسەى ئەمنى شارەکە کە ئەولەویاتى ئێمەیە و ئامادەیى بۆ سەرکەوتنى ئەم ئەنجومەنە کە پێکهاتەیەکى کەرکووکى تەواوە .

 

نجات حسن

 

رۆژى 19 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک هاوڵاتى شارى کەرکووکى کرد و کۆمەڵێک کێشە و گیرو گرفتان هەبوو و دجاواى چارەسەرکردن و هاوکارییان دەکرد و بەرپرسى لق وڵامیانى دایەوە و بە پێ ى پێویست هاوکارى کران .

 

نجات حسن

رۆژى 26 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لـــــە لیوا ( یونس ) لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەفسەرانى لیواى دووى کەرکووک سەردانى بەرپرسى لق یان کرد و باس لە وەزعى ئاسایشى شارى کەرکووک کرا و تیشک خرایە سەر کارە تیرۆریستیەکان و ڕێگە گرتن لێیان و بتنەوکردنى برایەتى و تەبایى لەم شارە ، شایانى باسە بەرپرسى لیژنەى ناچوەى فەرمانبەران و و کارگێڕانى ناوچە ئامادەى ئەم چاوپێکەوتنە بوون .

نجات حسن

 

رۆژى 26 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لە گەڵ ( وریاجاف ) کارگێڕى لق و بەرپرسى لیژنەى ناوچەى 4 و 6 ى کەرکووک سەردانى ماڵى ( فەرهاد دووبزنى ) یان کرد .

 
نجات حسن

 

رۆژى 26 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق سەردانى هۆڵى نەورۆزى کرد بۆ دابەشکردنى دیارى بەسەر هونەرمەندانى شانۆ و بەئامادەبوونى ( فەلەکەددین کاکەیى ) وەزیرى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان .

نجات حسن

 

رۆژى 27 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق سەردانى باخچەى عەرەفەى کرد بە ئامادەبوونى ( کۆسرەت نەجات حەسەن ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى فەرمانبەران و ( ئیحسان گلى ) قائمقامى قەزاى ناوەندى کەرکووک بە بۆنەى تەخەرج کردنى قوتابیانى زانکۆى کەرکووک بەهەموو بەشەکانى .

 
نجات حسن

 

رۆژى 30 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق ئامادەى دابەشکردنى بڕوانامە بەسەر ( 71 ) هەڤاڵ کە بەشدارییان کردبوو لە خولى رۆشنبیرى رزگارى بوو لە بارەگاى لق بۆ رۆشنبیرکردنى هەڤاڵان لە گشت بوارەکان و پێشخستنى ئاستى زانیارى هەڤاڵانمان .

نجات حسن
 

رۆژى 30 / 6 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق ئامادەى کۆنفرانسى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى بوو لە هۆڵى نەورۆز لە شارى کەرکووک بە ئامادەبوونى ( عبدالرحمن مستەفا ) پارێزگارى کەرکووک و ژمارەیەک لە پیاوەماقولان و ئایینى ئامادەى کۆنفرانسەکە بوون سەرەتا چەند بابەتێک پێشکەشکرا و تیایدا رۆڵى رێکخراوەکان باسى لێوەکرا و هاندانیان بۆ بتەوکردنى گیانى برایەتى لە نێوان سەرجەم نەتەوەکان و نەهێشتنى هەر قین و بوخزێک کە دووژمنان دەیانەوێت بیقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندییە گڵاوەکانیان ، شایانى باسە کۆنفرانسەکە بەسەرکەوتویى کۆتایى هات .

 

نجات حسن
 

 

 

هه‌موو مافه‌كانى چاپ پاریَزراوه‌ بۆ kdpkirkuk.com    

2007

 

كه ركووك