کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

په‌رتووک

مه‌قالات

ویَنه‌

فۆنتى کوردى

 پەیامى کەرکووک

پەیامى کەرکووک

 

گۆڤارى رۆژى زانکۆ 

 

رۆژى زانکۆ

ده‌قى ده‌ستوورى هه‌ریَمى كوردستان
 

دەستوورى هەرێمى کوردستان

 

ماڵپه‌رِى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 

 

 

ئەرشیف

 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007

 مانگى 4 ى 2007

 مانگى 5 ى 2007

 مانگى 6 ى 2007

 مانگى 7 ى 2007

 مانگى 8 ى 2007

 مانگى 9 ى 2007

 مانگى 10 ى 2007

 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008

میوانژمێر

 

 

 

 


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

3 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق ئاماده‌ى کردنه‌وه‌ى تۆڕى کاره‌با بۆ گه‌ڕه‌کى باوه‌گوڕگوڕ بوو که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ بودجه‌ى بۆ ته‌رخان کراوه‌ به‌ بڕى ( 000 ر 000 ر 387 ) ملیۆن دینار .

 

 

3 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى کرد له‌ گه‌ڵ حزبه‌ نیشتمانییه‌کانى تورکمانى له‌ شارى که‌رکووک ( پارتى گه‌لى تورکمان ) و ( پارتى ئیتحادى تورکمانى ) و ( پارتى برایه‌تى تورکمانى ) و ( پارتى گردبوونه‌وه‌ى دیموکراتى تورکمانى ) و ( پارتى شروقى تورکمانى ) و ( پارتى دیموکراتى تورکمان ) له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌حت له‌سه‌ر رۆڵى پڕبه‌هاى حزبه‌ نیشتمان په‌روه‌ره‌کانى تورکمانى کرا له‌ شارى که‌رکووک له‌ پێناو سه‌رخستنى ئیراده‌ى دیموکراتییانه‌ى گه‌لى که‌رکووک ، هه‌وه‌رها داکۆکى کردن له‌ سه‌ر مافه‌ڕه‌واکانى گه‌لى تورکمان له‌ که‌رکووک ، کۆبونه‌وه‌که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوولاى به‌ باشى هه‌ڵسه‌نگاند و بڕیاریاندا بۆ خه‌باتى سیاسییانه‌ى داهاتوو کۆمه‌ڵێک هه‌نگاو ده‌ستنیشان بکرێت له‌وانه‌ بایه‌خدان به‌ رۆڵى حزبه‌ تورکمانییه‌کان له‌ ئیداره‌ى که‌رکووک ، هه‌وره‌ها کردنه‌وه‌ى باره‌گاى گردبوونه‌وه‌ى نیشتمانى تورکمانى له‌ که‌رکووک بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان و به‌ هێزکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى گه‌لى تورکمان و گه‌لى کورد به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى .

 

 

5 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ کۆمه‌ڵێک له‌ حاکمه‌کانى شارى که‌رکووک به‌ ئاماده‌بوونى ( کۆسره‌ت نه‌جات ) به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و کۆبونه‌وه‌یه‌ک سازکرا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ورى حاکمه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و هه‌ڵبژارده‌کانى داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسى شارى که‌رکووک ، شایانى باسه‌ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ به‌رپرسى لق تیشکى خسته‌ سه‌ر ئیشوکارى حاکمه‌کان و چۆنیه‌تى ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى شارى که‌رکووک به‌بىَ جیاوازى .

 

 

به‌سه‌رپه‌رشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ مه‌به‌ستى پشتگیرى له‌ لیژنه‌ى ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى که‌رکووک و شى کردنه‌وه‌ى رێنماییه‌کان بۆ جه‌ماوه‌ر به‌پێى میکانیزمێکى یاسایى بۆ ڕاپه‌ڕاندنى ئیشوکاره‌کانى ئه‌م لیژنه‌یه‌ رۆژى 5 / 5 / 2007 له‌ باره‌گاى لق کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک و قائمقام و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگا حکومییه‌کان پێدراوه‌ به‌ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 .
هه‌روه‌ها له‌م له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر بارودۆخى که‌رکووک و ئاسایش و ده‌ستکه‌وته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و یارمه‌تى دانى خه‌ڵکى که‌رکووک و ئیداره‌ و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان له‌ ناو شارى که‌رکووک .
 

 

 رۆژى 6 / 5 / 2007 به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسى لق له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ کۆبووه‌وه‌ ، سه‌ره‌تا باس له‌ چۆنیه‌تى ئیشوکاره‌کان و چالاکییه‌کانى رێکخستنى کرد به‌ گشتى و ته‌ئکیدى له‌ رێزگرتنى چینى هه‌ڤاره‌کان کرده‌وه‌ ، پاشان باس جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى کرد و دووپاتیشى کرده‌وه‌ که‌ تنها چاره‌سه‌رێکه‌ بۆ کۆتاهاتنى ناکۆکییه‌کانى شارى که‌رکووک و خزمه‌تى هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ده‌کات .
  

 

 رۆژى 6 / 5 / 2007 ( وه‌لید شه‌ریکه‌ ) به‌رپرسى پارتى برایه‌تى تورکمانى سه‌ردانى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لقى کرد و پێشوازییه‌کى گه‌رمى لێکرا و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کى برایانه‌دا تیشکى خرایه‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌کانى گۆڕه‌پانى عێراق به‌ گشتى و که‌رکووک به‌ تایبه‌تى و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ نراوون بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و بته‌وکردنى زیاترى برایه‌تى نێوان گه‌لى و کورد و گه‌لى تورکمان که‌ مێژوویه‌کى دوور و درێژه‌ پێکه‌و له‌ شارى که‌رکووک ده‌ژین و رێگانه‌دان به‌ دووژمنان بۆ تێکدانى ئه‌و برایه‌تییه‌ .
  
  

 

 رۆژى 8 / 5 / 2007 له‌ باره‌گاى لقى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ شاندێکى هێژزه‌فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان له‌ شارى که‌رکووک به‌سه‌رپه‌رشتى جینڕاڵ ( ستاک پۆل ) و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌فسه‌رانى فڕۆکه‌خانه‌ى که‌رکووک و له‌و دیداره‌دا باس له‌ وه‌زعى ئاسایشى شارى که‌رکووک و هێزه‌کانى پۆلیس و ئه‌و ڕووداوه‌ تیرۆریستییانه‌ى که‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌م شاره‌ و هه‌روه‌ها جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و په‌یوه‌ندى گشت لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى ناو شارى که‌رکووک و نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌م شاره‌ ، شایانى باس به‌رپرسى لق به‌تێروته‌سه‌لى تیشکى خسته‌ سه‌ر خاڵه‌کانى سه‌ره‌وه‌ و داواى له‌ هێزه‌فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان کرد که‌ یارمه‌تى زیاترى هێزه‌کانى پۆلیس بدرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستان ، له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڤاڵانى کارگێڕى لق ( محه‌مه‌د خورشید ) و ( ڕێبوار تۆفیق ) و هه‌وره‌ها ( سۆلاف عه‌بدووڵڵا ) ئاماده‌بوون .
   

 

رۆژى 9 / 5 / 2007 ( حوسێن فه‌لاح ) به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى نه‌وتى که‌رکووک له‌گه‌ڵ ( فواد کوێخا حوسێن ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک سه‌ردانى به‌رپرسى لقیان کرد و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ ئیشوکارى کۆمپانیاى نه‌وه‌تى که‌رکووک کرا و هه‌روه‌ها ئه‌و کێشه‌ و گیروگرفتانه‌ى که‌ هه‌ن له‌ کۆمپانیاکه‌دا و به‌رپرسى لق تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بىَ ژماره‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد له‌ کۆمپانیاى نه‌وت زیادبکرێت ، چونکه‌ به‌پێى ڕیچژه‌ى کورد له‌م شاره‌ ڕیژه‌یه‌کى زۆر که‌م هه‌یه‌ له‌ کۆمپانیاکه‌ .
   

 

رۆژى 9 / 5 / 2007 به‌شى ڕابیته‌ى نه‌ته‌وه‌کانى شارى که‌رکووکى سه‌ر به‌ لقى 3 سه‌ردانى به‌رپرسى لقیان کرد و باس له‌ وه‌زعى خۆیان کرد له‌ ڕووى خزمه‌تکردنى نه‌ته‌وه‌کانى تورکمان و عه‌ره‌ب و کلد و ئاشوور و سوود وه‌رگراتن لێیان بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌م شاره‌ شارى برایه‌تییه‌ و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد نییه‌ و به‌ڵکو سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌م شاره‌ سوودمه‌ند ده‌بن و مافى هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌ن ماف ، ئه‌وانه‌ى که‌ هاتوون و زه‌وى و زارى خه‌ڵکیان داگیر کردووه‌ ده‌بىَ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنى خۆیان ، به‌رپرسى لق ده‌ست خۆشى لێیان کرد و هیواى خواست زیاتر جه‌ماوه‌رى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان له‌ ده‌ورى خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌ .
  

 

رۆژى 10 / 5 / 2007 به‌سه‌رپه‌رشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوانى سازکرد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م کاگێڕَ و ئه‌ندامانى لق به‌مه‌به‌ستى دواپێشهاته‌کان و بارى ڕێکخستنى پارتى له‌شارى که‌رکووک و به‌رپرسى لق دڵگرانى خۆیان نیشاندا به‌و کاره‌ تیرۆریستییه‌ى شارى هه‌ولێر که‌ ژماره‌یه‌ک شه‌هید و بریندارى لێکه‌وته‌وه‌ ، باس له‌ په‌یوه‌ندى نێوان نه‌ته‌وه‌کان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى ناو شارى که‌رکووک و هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور ، شایانى باسه‌ ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ سىًَ کاتژمێرى خایاند .
 

 

رۆژى 10 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و کۆمه‌ڵێک له‌ کارگێڕ و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ وه‌زعى شارى که‌رکووک کرا له‌ ڕووى ئاسایش و خزمه‌تگوزارى و هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا و بته‌وکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ که‌ له‌ خزمه‌تکردنى جه‌ماوه‌رى شارى که‌رکووکدا ده‌بێت ، شایانى باسه‌ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڤاڵانى کارگێڕى لق ( محه‌مه‌د خورشید ) و ( به‌هجه‌ت عه‌بدولکه‌ریم ) و ( رێبوار تۆفیق ) ئاماده‌بوون .
  

 

رۆژى 13 / 5 / 2007 به‌سه‌رپه‌رشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و هه‌ڤاڵان( ئارام ئه‌حمه‌د ) کارگێڕى لق و ( فاتح محه‌مه‌د ئه‌مین ) و ( تالب جه‌لال ) ئه‌ندامانى لق و ( مه‌لا ئازاد ) به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌کێتى زانایانى ئایینى له‌ که‌رکووک سه‌ردانى حوسێنییه‌ى خه‌زعه‌ل به‌نى ته‌میمیان کرد و له‌لایه‌ن ( سه‌ید ره‌عد سه‌خه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى شه‌هید سه‌در له‌ که‌رکووک پێشوازییان لێکرا و مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ به‌شداریکردن له‌ پرسه‌ى شه‌هیدى خوالێخۆشبوو ( ره‌عد موته‌شه‌ر ) به‌رپرسى موئه‌سه‌سه‌ى ره‌عد بۆ ڕاگه‌یاندن له‌ که‌رکووک که‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانى شه‌هیدکران .
  

 

رۆژى 13 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق چاویکه‌وت به‌ کۆمه‌ڵێک له‌ پیچشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ ( خالید ئه‌حمه‌د ) به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى چوارى که‌رکووک ، له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا به‌رپرسى لق تیشکى خسته‌ سه‌ر خه‌بات و ماندووبونیان و ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ى له‌ پێناو ئه‌م حزب و گه‌له‌دا به‌خشیویانه‌ و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان جێگاى فه‌خرن بۆمان ، پاشان ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ى تێکۆشه‌ره‌ به‌ڵێنیاندا که‌ هه‌رده‌م پێشمه‌رگه‌ى به‌وه‌فابن بۆ ڕێبازى پیرۆزى پارتى و ( بارزانى نه‌مر ) .
  

 

رۆژى 14 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ یاوه‌رى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى ڕێکخستنى ( ى . ن . ک ) و شاندێکى هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان سه‌ردانى پارێزگارى که‌رکووکى کرد و له‌لایه‌ن ( عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ) پێشوازییان لێکرا و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ وه‌زعى ئه‌منى شارى که‌رکووک و پرۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌کان و هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور کرا .

رۆژى 15 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى شاندێکى لقى کرد به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانیکردنى لیواى دووى له‌شکرى عێراقى فیدڕاڵ و له‌ لایه‌ن عه‌مید روکن ( ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ ئه‌مین ) پێشوازیى گه‌رمى لێکرا و به‌رپرسى لق ده‌ستخۆشى لێیانکرد بۆ ئه‌و کاروێالاکییانه‌ى ئه‌نجامیان داوه‌ بۆ پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاوڵاتیان له‌ شارى که‌رکووک .

 

رۆژى 16 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ ( قسماسیس ) سه‌رۆکى تائیفه‌ى ئه‌رمه‌ن له‌کوردستان باس له‌ پێکه‌وه‌ژیانى هه‌ردووى نه‌ته‌وه‌ى کوردو ئه‌رمه‌ن کرا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ى که‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ر ناکۆکییه‌ک که‌ دووژمنان مه‌به‌ستیانه‌ .
 

 

رۆژى 17 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى زانکۆى که‌رکووکى کرد و لـــــــه‌ لایه‌ن ( دکتۆر حوسێن خانه‌قا ) پێشوازى گه‌رمى لێکرا ، ستافى زانکۆى سوپاسى به‌رپرسى لقیان بۆ هاوکارییه‌ى پێشکه‌شى کردووه‌ بۆ زانکۆکه‌یان ، به‌رپرسى لقى ئومێدى خواست که‌ قوتابیانى زانکۆ به‌ گیانێکى برایه‌تى و تابه‌یى له‌ نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى شارى که‌رکووک گه‌شه‌ى پىَ بده‌ن و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆیان خواست .

 

رۆژى 17 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ ( دکتۆره‌ کوردستان ) سکرتێرى ( یه‌کێتى ئافره‌تانى کوردستان ) و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ رۆڵى ئافره‌ت کرا و جه‌خت کردن له‌ پێشخستنى ئاستى ئافره‌ت له‌ گشت بواره‌کاندا و گرنگیدان به‌ رۆڵى ئافره‌ت و هۆشیارکردنى بیرى یه‌کسانى له‌ نێوان پیاو و ئافره‌تدا له‌ ناو کۆمه‌ڵگا .
 

 

رۆژى 21 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و ( ئیحسان گلى ) قائمقامى قزاى که‌رکووک و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسى حزبى و حکومى ڤیستیڤاڵى سێیه‌مى ساڵانه‌ى خۆى له‌ ناو په‌یمانگا سازدا ، تیایدا له‌ ژێرچاودێرى به‌رپرسان چه‌ندین پێشانگاى شێوه‌کارى و ئه‌ندازیارى بیناسازى کرایه‌وه‌ که‌ له‌ پێشانگاکه‌دا چه‌ندین تابلۆ نمایش کرابوون ، پاشان له‌ هۆڵى په‌یمانگا چه‌ند پارچه‌ مۆسیقایه‌ک پێشکه‌ش کرا .
 

 

رۆژى 16 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ ( قسماسیس ) سه‌رۆکى تائیفه‌ى ئه‌رمه‌ن له‌کوردستان باس له‌ پێکه‌وه‌ژیانى هه‌ردووى نه‌ته‌وه‌ى کوردو ئه‌رمه‌ن کرا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ى که‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ر ناکۆکییه‌ک که‌ دووژمنان مه‌به‌ستیانه‌ .

 

 

رۆژى 22 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ شاندێکى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کگرتووى ئیسلامى کرد که‌ پێکهاتبوون له‌ ( مامۆستا ئیبراهیم خلیل ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و ( مولود رسول مولود ) کارگێڕى مه‌ڵبه‌ند و ( که‌مال جمعه‌ ) کارگێڕى مه‌ڵبه‌ند و ( عه‌داله‌ت ره‌حیم ) کارگێڕى مه‌ڵبه‌ند ، له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا بریتى بوو له‌ بته‌وکردنى هاوپه‌یمانى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وه‌رها هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و ئاسایشى شارى که‌رکووک ، شایانى باسه‌ ( محمه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و ( محه‌مه‌د خورشید ) کارگێڕى لق و ( به‌هجه‌ت تورکه‌ ) کارگێڕى لق ئاماده‌ى ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ بوون ‌ .
 

 

 

رۆژى 27 / 5 / 2007 سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى زانکۆى که‌رکووک به‌ ئاماده‌بوونى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى ( ى . ن . ک ) و به‌سه‌رپه‌رشتى ( دکتۆر حوسێن حه‌سه‌ن خانه‌قا ) سه‌رۆکى زانکۆى که‌رکووک کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان سازدا تیادا سه‌ره‌تا سه‌رۆکى زانکۆ تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌و کار و چالاکى و پێشکه‌وتنانه‌ى زانکۆى که‌رکووک به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ که‌ له‌ پاش پڕۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه‌ به‌هاوکارى زانکۆکانى سه‌لاحه‌ددین و سلێمانى و دهۆک توانراوه‌ گه‌شه‌ بکات و به‌رده‌وام بێت له‌ ڕه‌وتى زانستى خۆى ، پاشان سه‌رۆکى زانکۆ ئاماژه‌ى به‌و ئاسته‌نگ و گرفتانه‌دا که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ به‌غداوه‌ بۆیان دروست ده‌بێت ، هه‌وره‌ها که‌سانێکى نائاگا له‌ ڕه‌وتى کاره‌کان ده‌یانه‌وێت ڕه‌وتى کارکردن به‌ ئاکارێکى دیکه‌دا ببه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌غدا به‌ده‌یان که‌سى سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر زانکۆى که‌رکووکدا که‌ دابمه‌زرێن ، هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌دا به‌رپرسى لق و مه‌ڵبه‌ندى دوو پاڵپشتى خۆیان و سه‌رکردایه‌تى کوردستانیان بۆ زانکۆى که‌رکووک ده‌ربڕى و هاوکارى ته‌واوى خۆیان نیشاندا ‌ .
  

 

رۆژى 27 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ کۆمه‌ڵێک له‌ پیاوماقولانى گوندى یارمجه‌ له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا پیاوماقولان داوایان کرد به‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئاو له‌ گونده‌که‌یان و به‌رپرسى لق به‌ڵێنیدا به‌پێى توانا هاوکارییان بکات بۆ چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و کێشه‌یه‌ و تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌ پارتى درێغى ناکات له‌ هه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌ک که‌ پێویست بێت .
 

 

 

رۆژى 28 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێکى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى دووبزیان کرد له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تى ناوچه‌وه‌ پێشوازى گه‌رمیان لێکرا و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ وه‌زعى ئه‌مڕۆى عێراق به‌گشتى و کوردستان به‌تایبه‌ت کرا و هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستوور و وه‌زعى ڕێکخستنه‌کانى پارتیمان له‌و سنووره‌ و هه‌وه‌رها وه‌زعى هاوڵاتیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ته‌ه‌وه‌رى سه‌ره‌کى کۆبونه‌وه‌که‌ بوو ‌ .
 

 

 

رۆژى 28 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ شاندێکى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ وه‌زعى شارى که‌رکووک کرا له‌ ڕووى ئاسایش و خزمه‌تگوزارى و ئه‌و کێشه‌ و گیروگرفتانه‌ى هه‌ن تاوه‌کو چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ بدۆزرێته‌وه‌ ، شایانى باسه‌ هه‌ڤاڵان ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و ( ئیحسان گلى ) قائمقامى پارێزگاى که‌رکووک و ( دڵشاد پیرۆت ) ‌ .

 

 

رۆژى 29 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى هه‌ڤاڵانى کارگێڕ و ئه‌ندامانى لق سه‌ردانى فه‌رمانده‌یى که‌رکووکیان کرد و له‌ به‌رپرسى فه‌رمانده‌یى و ئه‌فسه‌ره‌کانه‌وه‌ پێشوازى گه‌رمیان لێکرا و مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ به‌ بۆنه‌ى یادى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى پێشکه‌وتووخواز و ئه‌نجامدانى کۆڕێکى فراوان بۆ فه‌رمانده‌ییه‌که‌ و تیشک خستنه‌ سه‌ر مێژووى پڕ سه‌روه‌رى ئه‌و شۆڕشه‌ ‌ .
 

 

 

رۆژى 30 / 5 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و کارگێڕٍ و ئه‌ندامانى لق سه‌ردانى حزبى زه‌حمه‌تکێشانیان کرد له‌ که‌رکووک له‌ لایه‌ن ( گۆران جه‌لال ) به‌رپرسى لقى زه‌حمه‌تکێشان و ( توانا جه‌بارى ) به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانیان و کۆمه‌ڵێک له‌ کارگێڕانى لقیان پێشوازى گه‌رمیان لێکرا ، له‌و دیداره‌ باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوو قوڵییه‌که‌ى نێوان هه‌ردوو حزب و وه‌زعى سیاسى سه‌ر گۆڕه‌پانى ئه‌مڕۆ و هه‌نگاوه‌کانى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور کرا .
 

 

 

رۆژى 31 / 5 / 2007 شاندێکى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و تۆژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێم کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تى ( دکتۆر ئیدریس هادى ) وه‌زیرى خوێندنى باڵا سه‌ردانى شارى که‌رکووکیان کرد له‌ لایه‌ن ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و کارگێڕ و ئه‌ندامانى لق پێشوازى گه‌رمیان لێکرا و له‌و دیداره‌دا باس له‌ ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى شارى که‌رکووک به‌ گشتى و زانکۆى که‌رکووک به‌تایبه‌تى که‌ له‌ چى قۆناغێکدان ، به‌رپرسى لق سوپاس و پێزانین خۆى ئاراسته‌ى شاندى میوانى کرد که‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ خزمه‌تکردنى پڕۆسه‌ى زانستى له‌م شاره‌ که‌ له‌م قۆناغه‌دا هاوکارییه‌کى باش ده‌کرێن و هیواى خواست ئه‌م جۆره‌ هاوکارییانه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ پێشخستنى زانست له‌ شارى که‌رکووک .
 

 

رۆژى 31 / 5 / 2007 شاندێکى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و تۆژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێم کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تى ( دکتۆر ئیدریس هادى ) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و کارگێڕ و ئه‌ندامانى لق سه‌ردانى پارێزگارى که‌رکووک ( عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا ) یان کرد به‌مه‌بستى وه‌زعى زانکۆى که‌رکووک له‌ گشت ڕوویه‌که‌وه‌ ‌ .

 

 

رۆژى 31 / 5 / 2007 شاندێکى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و تۆژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێم کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تى ( دکتۆر ئیدریس هادى ) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و کارگێڕ و ئه‌ندامانى لق سه‌ردانى زانکۆى که‌رکووکیان کرد و له‌ لایه‌ن ( دکتۆر حوسین خانه‌قا ) سه‌رۆکى زانکۆى که‌رکووک پێشوازى گه‌رمیان لێکرا و دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بڕیارى به‌ڕێز ( نێچیرڤان بارزانى ) سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ دروست کردنى هۆڵى کۆنفرانسه‌کان بۆ زانکۆى که‌رکووک به‌ بڕى ( 825 ) ملیۆن دینار ، ده‌ستکرا به‌ کردنه‌وه‌ى ئه‌و هۆڵه‌ له‌ زانکۆى که‌رکووک و سه‌رۆکى زانکۆ سوپاسى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم کوردستانى کرد به‌ دروستکردنى ئه‌و هۆڵه‌ بۆ زانکۆى که‌رکووک ‌ .

 

 

 

هه‌موو مافه‌كانى چاپ پاریَزراوه‌ بۆ kdpkirkuk.com    

2007