کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

په‌رتووک

مه‌قالات

ویَنه‌

فۆنتى کوردى

 پەیامى کەرکووک

پەیامى کەرکووک

 

گۆڤارى رۆژى زانکۆ 

 

رۆژى زانکۆ

ده‌قى ده‌ستوورى هه‌ریَمى كوردستان
 

دەستوورى هەرێمى کوردستان

 

ماڵپه‌رِى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 

 

 

ئەرشیف

 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007

 مانگى 4 ى 2007

 مانگى 5 ى 2007

 مانگى 6 ى 2007

 مانگى 7 ى 2007

 مانگى 8 ى 2007

 مانگى 9 ى 2007

 مانگى 10 ى 2007

 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008

میوانژمێر

 

 

 

 


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

--------------------------------------------------------------------------

3 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق له‌ گه‌ڕه‌کى ئیمام قاسم کۆبونه‌وه‌یه‌کى سازکرد به‌ ئاماده‌بوونى ( خالد ئه‌حمه‌د ) به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى چوارى که‌رکووک ، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسى لق تیشکى خسته‌ سه‌ر خه‌بات و ماندووبونى ئه‌و که‌ڵه‌ى پیاوه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م ( مسته‌فا بارزانى ) که‌ هه‌موو ژیانى له‌ پێناو ڕزگارى نه‌ته‌وه‌که‌ى ته‌رخان کردبوو و هه‌رگیز موساوه‌ى نه‌کردووه‌ له‌ مافه‌ ڕه‌واکانى نه‌ته‌وه‌که‌ى و خاوه‌ن میژوویه‌کى پڕ سه‌روه‌رییه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ پێناو ئه‌و خه‌بات و ماندووبه‌ى گه‌له‌که‌مان به‌ رابه‌رایه‌تى ( بارزانى نه‌مر ) گه‌یشتووینه‌ته‌ ئاستێکى زۆر باش و سڵاو له‌ باوکى روحى نه‌ته‌وه‌ى کورد بارزانى نه‌مر ، هه‌روه‌ها تیشکى خسته‌ سه‌ر مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور .

 

3 / 3 / 2007 به‌سه‌رپه‌رشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆتایى به‌ خولى پێگه‌یاندنى لقى که‌رکووک هات و له‌ کۆتایى خوله‌که‌ بڕوانامه‌ و دیارى لقى که‌رکووک به‌ سه‌ر کادرانى به‌شداربوو له‌ خوله‌که‌ دابه‌شکرا و ئه‌م خوله‌ بۆ ماوه‌ى ( 5 ) رۆژ به‌رده‌وام بوو ، به‌رپرسى لق به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ یادى کۆچى دوایى باوکى روحى نه‌ته‌وه‌ى کورد بارزانى نه‌مر باس له‌ رۆڵى ئه‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌ کرد له‌ مێژووى نه‌ته‌وه‌که‌مان .

 

3 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بـــــــــــــــــــه‌ یاوه‌رى ( به‌هجه‌ت تورکه‌ ) کارگێڕى لق و به‌رپرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى لق سه‌ردانى باره‌گاى حزبى شیوعى کوردستانیان کرد له‌ که‌رکووک به‌ مه‌به‌ستى به‌خێرهاتنه‌وه‌ى ( هاوڕىَ عه‌لى زه‌نگنه‌ ) ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى شیوعى و به‌رپرسى کۆمیته‌ى پارێزگاى که‌رکووک ، باس له‌ ڕه‌وشى ئێستاى عێراق به‌ تایبه‌تى کوردستان ، له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانى ئه‌مڕۆى عێراق مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور تیشک خرایه‌ سه‌ر دوا هه‌نگاوه‌کانى ئه‌و مادده‌یه‌ .

 

3 / 3 / 2007 به‌ ئاماده‌بوونى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بى ڕێکخستنى لق له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لیژنه‌ ناوچه‌کانى سنوورى لق ، باس له‌ کار و چالاکى لیژنه‌ ناوچه‌کان کرا و بارودۆخى باره‌گاتکانیان و راى جه‌ماوه‌ر ، پاشان باس له‌ ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى عێراق به‌گشتى و کوردستان به‌ تایبه‌تى کرا .

4 / 3 / 2007 به‌سه‌رپه‌رشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق باره‌گاى لیژنه‌ى ناوچه‌ى سىَ ى که‌رکووک کرایه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌کى شۆرجه‌ ، له‌ ووته‌یه‌کدا به‌رپرسى لق ئومێدى خواست ئه‌م باره‌گایه‌ رۆڵى به‌رچاو بگێڕى له‌ پێشکه‌وتنى ڕێکخستنى پارتى له‌ شارى که‌رکووکى دڵى کوردستان .

4 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌ باره‌گاى لق کرد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م که‌وادرى سنوورى لیژنه‌ى ناوچه‌ى 2 ى که‌رکووک و له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ هه‌نگاوه‌کان و ئاسته‌نگه‌کان له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 کرا و سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین بایه‌تى په‌یوه‌ندار به‌خزمه‌تکردنى زیاترى جه‌ماوه‌ر و گوىَ گرتن له‌ داوا و بۆچوونه‌کانیان .

4 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق ئاماده‌بوو له‌ پیشانگایه‌کى شێوه‌کارى یه‌کى ئازار که‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتى قوتابیانى کوردستان لقى که‌رکووک ئاماده‌کرابوو بۆ سىَ قوتابى له‌ هۆڵى عومه‌ر شه‌ریف .

5 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق چاویکه‌وت به‌ سه‌رۆکى یانه‌ وه‌رزشییه‌کانى که‌رکووک و ده‌ست خۆشى کردنیان بۆ ئه‌و چالاکییانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌ شارى که‌رکووک و هه‌وره‌ها به‌ڕێزیان بۆ سه‌رۆک یانه‌کان ئه‌وه‌بوو که‌ به‌ برایه‌تى هاوبه‌ش کاره‌ وه‌رزشییه‌کان ئه‌نجام بده‌ن له‌ شارى که‌رکووک له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى تر ئه‌مه‌ و ڕێنماییه‌کانى به‌ڕێزیان بۆ خۆئاماده‌کرنى یانه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى گشتى یانه‌کان .
 

5 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق ئاماده‌بوو له‌ کردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى ( قازى محه‌مه‌د ) و په‌رده‌ له‌ سه‌ر په‌یکه‌رى سه‌رکرده‌ ( قازى محه‌مه‌د ) لادرا ، شایانى باسه‌ قوتابخانه‌ى ناوبراو و په‌یکه‌رى ( قازى محه‌مه‌د ) له‌سه‌ر بودجه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کراوه‌ .

5 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ ئاماده‌بوونى ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و کارگێڕ و ئه‌ندامانى لق سه‌ردانى کۆمپانیاى نه‌وتى باکووریان کرد و له‌ لایه‌ن ( شێخ مه‌ناعه‌وه‌ ) پێشوازى گه‌رمیان لێکرا و باس له‌ چه‌سپاندنى مادده‌ى 140 کرا و گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان بۆ شوێنى خۆیان .


 

13 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ ( دکتۆر عه‌لى ) و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى شارى که‌رکووک و پالچپشتى خۆیان ده‌ربڕى بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕال و به‌رپرسى لق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا سه‌قامگیرى و ئاسایش له‌ عێراق به‌ جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌یه‌ جىَ ى خۆى ده‌گرێت .

13 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى ( محه‌مه‌د خورشید ) کارگێڕى لق و به‌رپرسى مه‌کته‌بى ڕێکخستن و کۆمه‌ڵێک له‌ کارگێڕ و ئه‌ندامانى لق به‌شدارییان کرد له‌ ئاهه‌نگى ده‌رچوونى قوتابیانى په‌یمانگه‌ى ته‌کنیکى و دیارى جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى دابه‌شکرا به‌سه‌ر قوتابیانى ده‌رچووانى ( یه‌کم ) و ( دووه‌م ) و ( سێیه‌م ) ، هه‌وره‌ها په‌رده‌ له‌سه‌ر تابلۆى په‌یمانگاى ته‌کنیکى که‌رکووک لادرا له‌ لایه‌ن به‌رپرسى لق .

 

13 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ شاندێکى کۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرانى عێراقى ، ( سه‌باح ئه‌للامى ) به‌رپرسى ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ باس له‌ پێکه‌وه‌ژیانى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى شارى که‌رکووک کرد و پاڵپشتى خۆیان ده‌ربڕى بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ و ناڕه‌زایى خۆیان ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر به‌و لایه‌نانه‌ى که‌ دژى ئه‌م مادده‌ى پیلان ده‌گێڕن .

13 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى لقى که‌رکووکى یه‌کێتى قوتابیانى کوردستانى کرد بۆ په‌رده‌ لادان له‌ سه‌ر شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید .

 

 

15 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرس و هه‌ڤاڵانى کارگێڕى لق سه‌ردانى ( مه‌جلیس عه‌ره‌بى ئیستشارى ) یان کرد له‌ شارى که‌رکووک و له‌ لایه‌ن ( شێخ عه‌بدوڵلا سامى ئه‌لعاسى ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک پێشوازییان لێکرا و ته‌وه‌رى گفتوگۆکه‌ ده‌رباره‌ى بارودۆخى که‌رکووک و مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور بوو .

 

18 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له ( سه‌ید عه‌لى نه‌عیمى ) له‌گه‌ڵ ( مه‌لا ئازاد ) ئیمام و خه‌تیبى مزگه‌وتى ئیخوان ، باس له‌ بارودۆخى شارى که‌رکووک و دواپێشهاته‌کان و مادده‌ى 140 ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ کرا .

  

20 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى که‌رکووکى کرد به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ ئاهه‌نگى جه‌ژنى نه‌ورۆز و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشه‌وه‌ هه‌ڤاڵ ( هه‌ڵۆ ) پێشوازییان لێکرا .  

 

25 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ شاندێکى یه‌کێتى ئافره‌تانى کوردستان لقى که‌رکووک و له‌ لایه‌ن شاندى میوانه‌وه‌ جوانترین پیرۆزبایى پێشکه‌ش به‌ به‌رپرسى لق و هه‌ڤاڵانى لق کرا ، هه‌وه‌رها به‌رپرسى لق سوپاسى ڕۆڵى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى یه‌کێتى ئافره‌تانى کوردستانى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆیان خواست و پیرۆزبایى له‌ ده‌سته‌ى تازه‌ى مه‌کته‌بى سکرتارییه‌ت کرد .

 

26 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق له‌ گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ( عه‌دنان که‌رکووکى ) کارگَڕى لق و به‌رپرسى مه‌کته‌بى ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌کانى لق سه‌ردانى زانکۆى که‌رکووکیان کرد و له‌ لایه‌ن ( دکتۆر حوسێن خانه‌قا ) باس له‌ وه‌زعى گشتى خوێندنى باڵا و کێشه‌کانى زانکۆ کرا و به‌رپرسى لق ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌ر هاوکارییه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنى که‌م و کورییه‌کانى ناو زانکۆ له‌ پێناو پێشخستنى ئاستى خوێندن له‌ شارى که‌رکووک .

 

28 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ ( ئه‌حمه‌د عوبیدى ) ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ برا عاره‌به‌کان و باس له‌ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ کرا و گه‌ڕانه‌وه‌ى عاره‌به‌ هاورده‌کانى بۆ زێدى باوباپیریان ، هه‌روه‌ها تیشک خرایه‌ سه‌ر بارودۆخى ئاسایشى شارى که‌رکووک ، شاندى میوان پشتگیرى خۆیان ده‌ربڕى بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و مادده‌ى و گه‌ڕانه‌وه‌ى شارى که‌رکووک بۆ سه‌ر هه‌رێم .

 

28 / 3 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى پردىَ ى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد و له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ ( هێمن مه‌سعود ساڵه‌یى ) به‌رپرسى ناوچه‌ و هه‌ئیه‌تى لیژنه‌ى ناوچه‌ پێشوازى لێکرا ، ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ ئاگاداربوون له‌ وه‌زعى ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ له‌ گشت ڕوویه‌که‌وه‌ ، پاشان له‌ لیژنه‌ى ناوچه‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام درا باس له‌ پێشهات و ڕووداوه‌کانى سه‌ر گۆڕه‌پانى عێراق به‌ گشت و کوردستان به‌ تایبه‌تى .

 

 

 

 

هه‌موو مافه‌كانى چاپ پاریَزراوه‌ بۆ kdpkirkuk.com    

2008

 

كه ركووك