کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

په‌رتووک

مه‌قالات

ویَنه‌

فۆنتى کوردى

 پەیامى کەرکووک

پەیامى کەرکووک

 

گۆڤارى رۆژى زانکۆ 

 

رۆژى زانکۆ

ده‌قى ده‌ستوورى هه‌ریَمى كوردستان
 

دەستوورى هەرێمى کوردستان

 

ماڵپه‌رِى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 

 

 

ئەرشیف

 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007

 مانگى 4 ى 2007

 مانگى 5 ى 2007

 مانگى 6 ى 2007

 مانگى 7 ى 2007

 مانگى 8 ى 2007

 مانگى 9 ى 2007

 مانگى 10 ى 2007

 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008

میوانژمێر

 
 

 

 


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

--------------------------------------------------------------------------

رۆژى 2 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق له‌ ریَكخراوى گوڵان سه‌ر به‌ لیژنه‌ى ناوچه‌ى 3 ى كه‌ركووك به‌ یاوه‌رى ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى كه‌ركووكى ( ى . ن . ك ) كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد له‌گه‌ڵ كۆمیته‌كان و لیژنه‌ ناوچه‌كانى سنوورى شۆرجه‌ ، تیشكنجات حسنیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و ریَككه‌وتننامه‌ ستراتیژییه‌ى نیَوان پارتیمان و یه‌كیَتى ، پاشان داوایان كرد لیَیان به‌ گیانى برایه‌تى و ته‌بایى و یه‌كرِیزى كار بكه‌ن و ریَگربن له‌ هه‌ر كاریَك كه‌ ئامانج له‌ تیَكدانى ئه‌م ریَككه‌وتننامه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ریَگا درا به‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤالاَن بیرورِاى خۆیان ده‌ربرِن و له‌ لایه‌ن هه‌ردوو به‌رپرس وڵام درانه‌وه‌ .

رۆژى 4 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى كه‌ركووكى ( ى . ن . ك ) كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى 6 و لیژنه‌ى ناوچه‌ى دووى كنجات حسنه‌ركووك ، تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و ریَككه‌وتننامه‌ ستراتیژییه‌ى نیَوان پارتیمان و یه‌كیَتى و ئامانج له‌و ریَككه‌وتننامه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌لى كورد ئه‌مرِۆ زیاتر پیَویستى به‌ برایه‌تى هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ریَگا درا به‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤالاَن بیرورِاى خۆیان ده‌ربرِن و له‌ لایه‌ن هه‌ردوو به‌رپرس وڵام درانه‌وه‌ .

رۆژى 6 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى که‌رکووکى ( ى . ن . ک ) کۆبونه‌وه‌یه‌کیان سازکرد له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ىنجات حسن 5 و 12 و لیژنه‌ى ناوچه‌ى چوارى که‌رکووک ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لەو رێککەوتننامە ئسیتراتیژییەى نێوان پارتیمان و یەکێتى کرا کە دەبێت هەموو لایەکمان پابەندبین بەو رێککەوتننامەیە و نەهێڵێن هیچ رووداو و ناتەباییەک رووبدات ، زیاتر برایەتى نێوان هەردوولا بپارێزین و لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانیش برایەتى و تێکۆشانمان یەک بخەین لە پێناو بەرژەوەندى باڵاى جەماوەرى کوردستان ، پاشان لە لایەن ئامادەبووان پرسیار و پێشنیار ئاراستەیان کراوە و وڵام درانەوە ‌ .

رۆژى 7 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( محەمەد کەمال )نجات حسن جێگرى بەرپرسى لق و ( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکووک و نوێنەرى لقى کەرکووکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان قوتابخانەى سەروەرانى سەرەتایى تێکەڵاو لە گەڕەکى پەنجا عەلى کرایەوە ، شایانى باسە ئەم قوتابخانەیە بە بڕى ( 677 ) ملیۆن دینار دروستکراوە لەسەر ڕاسپاردەى رێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کاک ( نێچیرڤان بارزانى ) .

رۆژى 7 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق لە هۆڵى ( عومەر شەریف ) کۆبونەوەیەکیان سازکرد بە ئامادەبوونىنجات حسن هەڤاڵ ( رێبوار تۆفیق ) بەرپرسى مەکتەبى رێکخراوە جەماوەرییەکان لەگەڵ ستافى ناچەى قوتابیان و ئافرەتاان و لاوان ، باس لە خوێندنى ساڵى تازە کراو هاندانیان بۆ خزمەتکردنى زیاترى قوتابیان زانکۆ و پەیمانگا و ئامادەیى و ناوەندییەکان و چارەسەرکردنى کێشەوگیر و گرفتەکانیان ‌ .

رۆژى 7 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( مامۆستا حەسەن مەجید ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى مانجات حسنمۆستایان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى گشتى پارێزگاى کەرکووکیان کرد ، لەو چاوپێکەوتنەدا چاوى کەوت بە کارمەندانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و چۆنییەتى ئیشوزکارەکانیان لە بوارى پێشخستنى ئاستى زانستى لە کەرکووک ، پاشان بەرپرسى لق رێنمایى پێویستى ئاراستەیان کرد و بەًَلێنى هاوکارییانیدا بەپێى ئیمکان ‌ .

رۆژى 8 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( بەهجەت تورکە ) نجات حسنو ( هادى شاوەیس ) کارگێڕانى لق پێشوازییان کرد لە شاندێکى رێکخراوى بەدر ، لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا و وەزعى ئەمنى شارى کەرکووک هەڵسەنگێندرا و تیشک خرایە سەر بتەوکردنى گیانى برایەتى و تەبایى لە شارى کەرکووک ‌ .

رۆژى 8 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسىنجات حسن مه‌ڵبه‌ندى دووى که‌رکووکى ( ى . ن . ک ) کۆبونه‌وه‌یه‌کیان سازکرد له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ى یەک و لیژنه‌ى ناوچه‌ى شەشى که‌رکووک ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لەو رێککەوتننامە ئسیتراتیژییەى نێوان پارتیمان و یەکێتى کرا و تیشک خرایە سەر ئەو کێشە و گیروگرفتانەى کە دێن پێش لەو سنوورە و چۆنیەتى چارەسەرکردنى و هاندانیان بۆ رێگەگرتن لە هەر کێشەیەک ، پاشان لە لایەن ئامادەبووان پرسیار و پێشنیار ئاراستەیان کراوە و وڵام درانەوە ‌ .

رۆژى 9 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى هەڤاڵ ( چالاک هیوا )نجات حسن ئەندامى لق لە هۆڵى ( عومەر شەریف ) کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بۆ سەرجەم لێپرسراوى لیژنە ناوچەکان و کارگێڕ و ئەندامانى ناوچە ، سەبارەت بە تیشک خستنە سەر کار و چالاکى رێکخستنەکان و چارەسەرکردنى کێشە و گیروگرفتەکان و بتەوکردنى گیانى برایەتى لە نێوان سەرجەم نەتەوەکان و ئاگاداربوون لە رووداوپێشهاتەکان‌ .

رۆژى 10 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى هەڤاڵان ( بەهجەت عەبدولکەریم )نجات حسن کارگێڕى لق و ( کۆسرەت نەجات حەسەن ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى فەرمانبەران سەردانى ( ئەکێتى تورکمانى عێراقى ) یان کرد بە بۆنەى پیرۆزبایى ( 15 ) هەمین ساڵیادى دامەزراندنیان و هیواى سەرکەوتنیان بۆیان خواست ‌ .

 

رۆژى 8 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( رەفعەت عەبدوڵڵا )نجات حسن بەرپرسى مەڵبەندى دووى کەرکووکى ( ى . ن . ک ) و ( حەسەن مەجید ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى مامۆستایانلە هۆڵى ( شەهید ئازاد هەورامى ) لە مەڵبەندى دووى کەرکووک کۆبونەوەیەکیان سازکرد لەگەڵ ( لیژنەى ناوچەى فەرمانبەران و مامۆستایان ) و ( کۆمیتەى فەرمانبەران ) ، تیشک خرایە سەر رووداووپێشهاتەکانى سەر گۆڕەپانى کوردستانى و عێراقى و دەرەکى و نێودەوڵەتى ، هەروەها باس لە چۆنیەتى کارکردن لە دام و دەزگاکانى ناو چارى کەرکووک و ئاستى خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندى و ئامادەییەکان و پەیمانگا و زانکۆکان و پێشخستنیان و چارەسەرکردنى کێشە و گیروگرفتەکانیان و هاندانیان بۆ بتەوکردنى گیانى برایەت و تەبایى لە نێوان پارتیمان و یەکێتى ‌ .

رۆژى 17 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( عەبدلمەوجود نورەددین )نجات حسن بەرپرسى لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ و ( عەمید سەرحەد قادر ) بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکووک لە هۆڵى ( عومەر شەریف ) لە بارەگاى لقى 3 کۆبونەوەیەک سازکرا بۆ پۆلیسەکانى ( ING ) لەوو کۆبونەوەیەدا باس لە وەزعى ئێمڕۆى عێراق بە گشتى کرا و شارى کەرکووک بە تایبەتى لە رووى دابین کردنى ئاسایش بۆ پاراستنى سەر و ماڵى هاوڵاتیان و رێگەگرتن لە کارى نامرۆڤانەى تیرۆریستان و بەدەنگەوەچوونى هاوڵاتیان لە کاتى رووداوى دڵتەزێن و رێزگرتن لە سەرجەم هاوڵاتیانى شارى کەرکووک بە سەرجەم و نەتەوە و ئایینەکانیوە ‌ . 

رۆژى 18 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( کۆسرەت نەجات حەسەن )نجات حسن بەرپرسى لیژنەى ناوچەى فەرمانبەران پێشوازیکرد لە لقى کەرکووکى ( ى . ق . ک ) ، لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە رۆڵى قوتابیان کرا لە سەرجەم بوارەکاندا و گرنگییان لە نێو جەماوەردا و رۆشنبیرکردنى هاوڵاتیان بە بیرى پێشکەوتن و ئاگادارکردنیان لە ڕووداو و پێشهاتەکان ، هەروەها بەرپرسى لق پیرۆزباییانى ئاراستە کرد بە بۆنەى ساڵى خوێندنى تازەوە ( 2007 - 2008 ) و هیواى سەرکەوتنى بۆ سەرجەم قوتابیانى شارى کەرکووک خواست ‌ . 

رۆژى 20 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە بەرپرسىنجات حسن ( موئەسەسەى شەهید ئەلمحراب للتەبلیغ ئەلئیسلامى ) ناوەندى کەرکووک ، مەبەست لەم سەردانە بتەوکردنى پەیوەندى برایەتى نێوان هەردوولا و پاراستنى بەرژوەندییەکان و تاوتوێکردنى بارى ئاسایش و خزمەتگوزارى و نەهێشتنى هیچ جیاوازییەک لە ناو شارى کەرکووک کە ئەمە ئەرکى سەرجەم لایەنەکانى ناو شارى کەرکووکە ‌ . 

رۆژى 20 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق کۆبونەوەیەکى سازکرد نجات حسنلەگەڵ ناوەندى ڕێکخراوە جەماوەرییەکانى لقى 3 و سەرجەم هەڤاڵانى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى ئامادەبوون و تەئکید کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنى کێشەى تورکیا لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ڕێگاى دیالۆک و لێکگەیشتن نەک بەڕێگاى توندوتیژى و هەڕەشە و تۆقاندن ، چونکە ئەمڕۆ هەموو کێشەکان بەو رێگایە چارەسەر دەکرێت ‌ .

رۆژى 22 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە یاوەرى ( تەها بەروارى )نجات حسن وەزیرى وەرزش و لاوان ، لە گەڕەکى رەحیماوا لە شارى کەرکووک ناوەندى تەکنیکى لاوان کرایەوە بۆ خزمەتکردنى لاوان و پێشکەوتنیان دامەزرا ، شایانى باسە ئەم ئەم ناوەندە چەندین بەش وەکو ( مۆسیقا ) و ( کۆمپیوتەر ) ى تێدایە ، بووە مایەى خۆشحاڵى بۆ لاوان لە شارى کەرکووک .

رۆژى 22 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە یاوەرى پارت و لایەنە سیاسییەکاننجات حسن لە شارى کەرکووک و چەندین بەرپرسى حکومى لە گەڕەکى فەیلەق ناوەندى ئاشتى کرایەوە بۆ داکۆکى کردن لە مافەکانى لاوان ، شایانى باسە کردنەوەى ئەم ناوەندە بۆ خزمەتکردنى لاوان لە شارى کەرکووک و چارەسەر کردنى کێشە و گیروگرفتەکانیان .

 

رۆژى 25 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە یاوەرى ( بەهجەت عەبدولکەریم )نجات حسن کارگێڕىى لق و بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى رێکخراوى بەدر لە شارى کەرکووک ، مەبەست لەم سەردانە بتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوولا و گفتوگۆ سەبارەت بە بارى ئاسایش لە شارى کەرکووک و ئەو خزمەتگوزارییانەى ئەنجام دەدرێت و بتەوکردنى برایەتى نێوان سەرجەم نەتەوەکانى شارى کەرکووک و رێگەگرتن لە هەر کارێکى نامرۆڤانە دەرهەق بە هاوڵاتیان .

رۆژى 27 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد کەمال )نجات حسن جێگرى بەرپرسى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى داقووقیان کرد و لە لایەن هەیئەتى ناوچەوە پێشواززییان لێکرا ، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوورى هەمیشەیى عێراقى فیدڕاڵ کرا و بارى ئەمنى ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان لەو دەڤەرە و هەماهەنگى و بتەوکردنى برایەتى نێوان نەتەوەکان تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە و جەخت لە سەر ئەوە کرایەوە کە پارتیمان ئامادەى هەر هەنگاوێکە بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتیان لەو دەڤەرە .

 

رۆژى 29 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە ئامادەبوونى ( محەمەد کەمال )نجات حسن جێگرى بەرپرسى لق و ( محەمەد خورشید ) بەرپرسى مەکتەبى رێکخستنى لق پێشوازییان لە لقى کەرکووکى یەکێتى قوتابیانى کوردستان کرد و چۆنیەتى کارکردنیان و ئەو کار و چالاکییانەى ئەنجامیان داوە ، هەروەها هاندانیان بۆ خزمەتکردنى قوتابیان شارى کەرکووک و دەورووبەرى لە گشت و روویەکەوە و چارەسەر کردنى کێشە و گیروگرفتەکانیان .

رۆژى 29 / 10 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بە ئامادەبوونى ( محەمەد کەمال )نجات حسن جێگرى بەرپرسى لق و سەرجەم کارگێڕ و ئەندامانى لق پێشوازییان کرد لە هەڤاڵان ( ئاسۆ حاجى حوسێن ) نوێنەرى مەکتەبى ناوەندى ڕێکخستنى بەڕێز و ( هیوا گەیلانى ) ، پاشان کۆبونەوەیەک ئەنجام درا تیشک خرایە سەر ڕووداووپێشاتەکانى ئەمڕۆى کوردستان و ئەو لەشکێشییەى سوپاى تورکیا بۆ سەر سنوورەکانى هەرێمى کوردستان و ئامانجیان لەو جموجۆڵە و هەروەها هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوورى هەمیشەیى عێراقى فیدڕاڵ .
 

 

 

هه‌موو مافه‌كانى چاپ پاریَزراوه‌ بۆ kdpkirkuk.com    

2007

 

كه ركووك