کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

په‌رتووک

مه‌قالات

ویَنه‌

فۆنتى کوردى

 پەیامى کەرکووک

پەیامى کەرکووک

 

گۆڤارى رۆژى زانکۆ 

 

رۆژى زانکۆ

ده‌قى ده‌ستوورى هه‌ریَمى كوردستان
 

دەستوورى هەرێمى کوردستان

 

ماڵپه‌رِى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 

 

 

ئەرشیف

 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007

 مانگى 4 ى 2007

 مانگى 5 ى 2007

 مانگى 6 ى 2007

 مانگى 7 ى 2007

 مانگى 8 ى 2007

 مانگى 9 ى 2007

 مانگى 10 ى 2007

 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008

میوانژمێر

 
 

 

 


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

--------------------------------------------------------------------------

رۆژى 1 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( عەلى ساڵەیى ) ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک و مەبەست لەم سەردانە بۆ هەوڵى بەرپرسى لق بوو ، شایانى باسە ( حەمید غەفور ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى ئامادەى ئەم چاوپێکەوتنەبوو .

نجات حسن

 

رۆژى 2 / 8 / 2007 لەبارەگاى مەڵبەندى دووى رێکخستنى ( ى . ن . ک ) بەئامادەبوونى ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق و ( رەفعەت عەبدوڵڵا ) بەرپرسى مەڵبەندى ( ى . ن . ک ) و بەرپرسانى سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانى و عێراقییەکان لە شارى کەرکووک کۆبونەوەیەکى هاوبەشیان سازکرد سەبارەت بە دانانى بەرنامەیەکى تۆکمە و گونجاو بۆ پاراستنى بارى ئەمنى شارى کەرکووک و لە کۆبونەوەیەدا تیشک خرایە سەر دانانى هێزێکى نیزامى و گونجاو بۆ پاسەوانى ئەو خەندەقەى کە لە دەروى شارى کەرکووک لێ دەدرێت لە پێناو دزەنەکردنى تیرۆریستان بۆ ناو شار و هەروەها بەرنامەیەکى گونجاو بۆ هاتنە ژوورەوەى ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانە بۆ ناو شار و دروستکردنى کارتى تایبەت . 

نجات حسن

 

رۆژى 6 / 8 / 2007 بەسەرپەرشتى ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق کۆبونەوەیەک سازکرا لە هۆڵى عومەر شەریف لە بارەگاى لقى 3 بە ئامادەبوونى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( عەبدولمەوجود نورەدین ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ و کۆمەڵێک لە ئەفسەرەکانى هێزى ئەمنى لە شارى کەرکووک ، لەم کۆبونەوەیە باس لە وەزعى ئاسایشى شارى کەرکووک کرا و پەیوەندى کردن لە گەڵ هاوڵاتیان بۆ ئەوەى هاوکاریان بن لە هەر زانیارییەک کە دەبێتە هۆى دەستگیرکردنى تیرۆریستان و رێگەگرتن لێیان ، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەوەى دەبێ پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم نەتەوەکان پتەوبکەن و رێگە بەهیچ کەس نەدەن کەلێن بخەن ناو ئەو پەیوەندییە مێژووییەى هەیە لە نێوان نەتەوەکان ، دواتر باس لە 16 ى ئاب کرا رۆژى لەدایکبوونى پارتیمان پارتى دیموکراتى کوردستان ئەو پارتەى کە هەموو خەبات و تواناکانى لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانى گەلى کوردمان بووە و هیچ کات درێغى نەکردووە و موساوە مەى نەکردووە لەسەر خاکى کوردستان و پارتیمان و رێبازە پیرۆزەکەى ( بارزانى نەمر ) بۆ ئەوە دروست بووە کە خەڵکى کوردستان بەرەو سەرکەوتن و دادپەروەرى و یەکسانى لە نێو کۆمەڵگادا و رێزگرتن لە مافى مرۆڤ و مافى ئافرەتان و خزمەتگوزارى و ئاوەدانکردنەوەى کوردستان و رێزگرتن لە سەرجەم ئاین و نەتەوەکان کە لەگەڵ کورد دەژین .

نجات حسن

 

رۆژى 6 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لە بارەگاى لق پێشواتزیکرد لە یانەى وەرزشى لەیلان و باس لە کۆمەڵێ کار و چالاکى یانەکەکرا و سوپاسى خۆیان ئاراستەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد کە لە هەموو روویەکەوە هاوکارییانى کردووە ، بەرپرسى لق هیواى خواست کە یانەکەى لە گەشەسەندا بێت و لە ئاستى زۆر باشدا سەقامگیر بێت .
 

نجات حسن

 

رۆژى 7 / 8 / 2007 لە کۆبونەوەیەکى رۆژنامەوانیدا لەبەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى کەرکووک بە ئامادەبوونى ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق باس لە دەستگیرکردنى دوو تیرۆریستى بەناوى ( عەلى حوسێن عەبوس ) و ( سابت ئەحمەد خەلەف ) راگەیاندرا ، کەدەستیان لە کارە تیرۆریستییە خوێناوێکەى رۆژى 16 / 7 / 2007 شارى کەرکووک هەبووە ، هەر لەو کۆنگرەدات ئاماژە بەوە کرا کە ئەم تاخمە سەر بە ( تنڤیمى تەوحید و جیهادى تیرۆریستە ) و دانیان بەوەناوە کە کارەکەیان ئەنجامداوە .

نجات حسن

 

رۆژى 7 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لە بارەگاى لق پێشواتزیکرد لە قوتابى ( بەهرە لوقمان ) قوتابى پۆلى شەشەمى وێژەیى توانیویەتى پلەى یەکەم بەدەست بهێنێ لەسەر ئاستى عێراقى فیدڕاڵدا ، بەرپرسى لق هیواى سەرکەوتنى بوخواست و دیارییەکى تایبەتى خۆى بە قوتابى ناوبراو بەخش و هەروەها دیارییەکى پێشکەش بە قوتابخانەى دواناوەندى ( هۆزان ) کرد .

 

نجات حسن

 

رۆژى 11 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لە بارەگاى لق هةستا بة كردنةوةى خواى رؤشنبيرى بؤ كادرى ليذنة ناوضةكان , لة ووتةيةكدا باس لة طرنطى ئةم جؤرة خولانةى كرد لة بوارى ثيَشكةوتنى كادر لة رووى زانيارى حزب و ريَكخستنى هاولاَتيان و ئاطاداربوون لة رووداو و ثيَشهاتةكان ، هةروةها باس لةوةى كرد كة دةبىَ خؤمان ئامادة بكةين بؤ ئاهةنطى 16 ى ئاب رؤذى لةدايكبوونى ثارتيمان و ثارتى ديموكراتى كوردستان   ..

 

 

رۆژى 13 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لە و ( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکووک و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و کارگێڕ و ئەندامانى لق و جەماوەرى هەردوو گەڕەکى بارزان و شۆرجە لە ڕێوڕەسمێکى شایستەدا جوت سایدى شەقامى بارزان کرایەوە ، هەژى ووتنە ئەم جووت سایدە بەدرێژایى ( 3 کم ) دەبێت و لە بەنزینخانەى شۆریجەوە دەست پێدەکات و لە گەڕەکى ڕاپەڕینى 2 بە کۆتادێت ، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە پێشکەش بە جەماوەرى شارى کەرکووک دەکرێت و لە لایەن لیژنەى باڵاى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە جێبەجێکراوە .

 

نجات حسن

 

رۆژى 13 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لە و ( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکووک و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و کارگێڕ و ئەندامانى لق و جەماوەرێکى شەهید دۆست دەزگاى شەهید سە بە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى عێراقى فیدڕاڵ لە کەرکووک کردەوە ، ئەم دەزگایە بۆ دەزگایە بۆ خزمەتکردنى کەسوکارى شەهیدانى ساڵانى 1960 تا روخانى رژێمى بەعسى لەناوچوو دامەزراوە ، ئەوانەى بەدەستى دەسڵاتە یەک لەدواى یەکە دیکتاتۆرەکانى عێراق شەهید کراوون .

 

نجات حسن

 

رۆژى 14 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق لە مەڕاسیمێکدا بارەگاى رێکخراوى کەرکووکى خێرخوازى بۆ کارە مرۆیى و منداڵە پەککەوتووەکان کردەوە بە ئامادەبوونى هەڤاڵ ( هیوا ئەحمەد مستەفا ) بەڕێوەبەرى پاراستنى کەکرووک لە گەڕەکى رەحیماوا ، لە ووتەیەکدا بەپرسى لق هیواى خزمەتگەیاندن بە جەماوەرى شارى کەرکووک و تێکۆشان لە پێناو پێشخستنى کارى مرۆیى خواست .

 

نجات حسن

 

رۆژى 14 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەئامادەبوونى ( بەهجەت تورکە ـ دڵشاد پیرۆت ـ هێمن ســـــــاڵەیى ) پێشوازییان کرد لە ( وەلید شەریکە ) بەرپرسى حزبى ئەخائى تورکمانى ، لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە کارە تیرۆریستییەکانى شارى کەرکووک کرا و تیشک خرایە سەر ئەوەیە کە دووژمنان دەیانەوێت دووبەرەکى بخەنە نێوان نەتەوەکانى شارى کەرکووک و دەستیان کردووە بەوپەڕى کارى دڕاندانە دژ بە مرۆڤایەتى و کوشتنى خەڵکى بێتاوان ، هەردوولا بەتوندى ریسوا و مەحکومى ئەو تاوانانەیان کرد .

 

نجات حسن

  بەرپرسى لق رۆژى 16 ى ئابى 2007 یادى ( 61 ) ساڵەى دامەزراندنى پارتیمان پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازیکرد لە حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى و عێراقى رێکخراو و سەندیکاکان و لاوان و ئافرەتان و قوتابیان و کەسایەتییەکان و جەماوەرێکى زۆر لە شارى کەرکووک و دەوروبەرى بە مەبەستى پیرۆزبایى کردن بەو یادە شکۆدارە ، ئەمەى لاى خوارەوە کۆمەڵە وێنەیەکە لەو پێشوازییانە .

 

نجات حسن

نجات حسن

 

رۆژى 18 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى دووى کەرکووکى کرد لە گەڕەکى شۆریجە و لە لایەن بەرپرسى ناوچە و کارگێڕ و ئەندامانى ناوچە پێشوازى گەرمیان لێکرا و لە کۆبونەوەیەکدا باس لە وەزعى خەڵکى ئەو دەڤڤەرە کرا و هەروەها ئیشوکارى رێکخستنەکانى پارتیمان و ئەو خزمەتگوزارییانەى ئەنجام دراوون و بارى ئاسایش لەو ناوچەیە ، بەرپرسى ناوچە رونکردنەوەیەکى تیروتەسەلیدا سەبارەت بەو خاڵانەى سەرەوە .

 

نجات حسن

 

رۆژى 19 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەیاوەرى ( محەمەد خورشید ) کارگێڕى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى پردێ یان کرد و لە لایەن هەیئەتى ناوچەوە پێشوازییان لێکرا ، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە بارودۆخى ئەمڕۆى عێراق بەگشتىو کوردستان بەتایەبتى کرا و هەئوەها وەزعى شارۆچکەى پردێ لە رووى ئیدارى و ئاسایش و خزمەتگوزارى باسى تێروتەسەلى لێکرا و تیشک خرایە سەر گیروگرفتەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان .

 
نجات حسن

 

رۆژى 19 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەیاوەرى ( محەمەد خورشید ) کارگێڕى لق سەردانى مەڵبەندى 30 ى ( ی . ن . ک ) لە شلارۆچکەى دووبز کرد و لە لایەن بەرپرسى مەڵبەند و کارگێڕان و ئەندامانى مەڵبەند پێشوازییان لێکرا و لە کۆبونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر پەیوەندى نێوان هەردوو حزب و بتەوکردنى برایەتى و تەبایى و باس لە بارى ئاسایشى شارۆچکەى دووبز کرا و هەوڵدان بۆ رێگەگرتن لە هەر کارێکى تیرۆریستى .

 

نجات حسن

 

رۆژى 19 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەیاوەرى ( محەمەد خورشید ) کارگێڕى لق سەردانى ماڵى ( شێخ قادر ساڵەیى ) یان کرد لە شارۆچکەى پردێ ، ناوبراو سەرۆکى عەشیرەتى ساڵەیى یە و پاشان سەردانى ماڵى ( حاجى مەنزەر حاجى حەمزە پرسیبان ) کرد .

 

نجات حسن

 

رۆژى 20 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەئامادەبوونى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( محەمەد خورشید ) و ( بەهجەت تورکە ) کارگێڕانى لق و ( مەلا تالب جەلال ) ئەندامى لق پێشوازییان کرد لە ( رفعت عەبدوڵڵا ) بەرپرسى مەڵبەندى دووى ڕێکخستنى یەکێتى نیشتمان کوردستان و ( رزگار عەلى ) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەکۆرووک و ( کاکەڕەش ) سەرۆکى لیژنەى ماددەى 140 لە کەرکووک و ( ئەڵما و لەیلا و کەلاوێژ و عەلى عەسکەر ) ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک و ( مامۆستا جوامێر ) لێپرسراوى مافى مرۆڤ ( ى . ن . ک ) ، هاتنیان بەمەبەستى پیرۆزبایى کردن بوو لە لقى 3 بە بۆنەى یادى ( 61 ) ساڵەى دامەزراندنى پارتیمان پارتى دیموکراتى کوردستان ، لە ووتەیەکدا بەرپرسى لق سوپاسیانى کرد و ئومێدى خواست ئەم یادە ببێتە هاندەرێک بۆ بتەوکردنى برایەتى و تەبایى و هەوڵەکان یەکبخەین بۆ رێگەگرتن لە تیرۆریستان و دووژمنانى گەلەکەمان ، میوانە بەرێزەکەکان ئومێدیان خواست پارتى دیموکراتى کوردستان هەر گەشاوەبێت بۆ خزمەتکردنى کورد و کوردستان .

 

نجات حسن

 

رۆژى 20 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەیاوەرى ( محەمەد خورشید و لوقمان عەبدوللەتیف ) کارگێڕانى لق سەردانى گوندى تۆپزاوایان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ پیاوماقولانى دەڤەرەکە باس لە وەزعى ئەو گوندە کرا و کێشە و گیروگرفتەکانیان باسى تێوتەسەلى لێکرا و هەورەها باس لە وەزعى ئاسایش کرا و خەڵکەکە ئاگادار کرایەوە کەدەبێت هەموومان هاوکار و پاڵپشتى دەزگا ئەمنییەکان بێت بۆ رێگەگرتن لە کارى تیرۆریستى دژ بە خەڵکى بێتاوان .
 

 

نجات حسن

 

رۆژى 21 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەیاوەرى کۆمەڵێک لە کارگێڕانى لق سەردانى دەزگاى ئەیلوولى پارێزگاى کەرکووکى کرد و لە لایەن ( موحسن فاتح ) بەرپرسى دەزگاکە پێشوازى گەرمى لێکرا و باس لە کارى ئەو دەزگایە کرا و بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر گرنگى ئەم دەزگایە کە جێگاى شانازى هەموومانە چونکە پێکهاتووە لە پێشمەرگە قارەمانەکانى شۆڕشى ئەیلوولى مەزن کە هەوڵ و تێکۆشانى ئەوان بوو ئەمڕۆ ئێمە بە ئازادى و سەربەرزى دەژین و هیواى خواست کە خزمەتى زیاتر بکرێن و شایستە هەموو رێز و تەقدیرێکن .

 

نجات حسن

 

رۆژى 21 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق بەیاوەرى کۆمەڵێک لە کارگێڕانى لق سەردانى مەکتەبى کۆمەڵاتى سەر ب لقى 3 ى کرد و لە لایەن هەڤاڵ ( ئارام ئەحمەد ) کارگێڕى لق و بەرپرسى ئەو مەکتەبە پێشوازییان لێکرا و لەو چاوپێکەوتنە باس لە ئیشوکارى ئەو مەکتەبە کرا و تیشک خرایە سەر ئەوەى کە رۆڵى ئەم مەکتەبە زۆر گرنگە لە ناو جەماوەر و دەبێ هەوڵ بدرێت کێشە و گیروگرفتەکانى ناو کۆمەڵ چارەسەر بکرێت تاوەکو کۆمەڵگایەکى شارستانى پێشکەوتوو دروست بکەین دوور لە توند وتیژ و توڵەسەندنەوە و هۆشیارکردنى خەڵک لە رێگاى ئەم مەکتەبەوە کە رێز لەیەکتربگرین .

 

نجات حسن

 

رۆژى 21 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرســـــــــى لق لەبارەگاى پێشوازیکرد لە دادوەر ( زاهر حەمزە سلێمان ) سەرۆکى دادگاى کەرکووک لەگەڵ ( شێخ یوسف ) ، لەو چاوپێکەوتنە تیشک خرایە سەر ئیشوکارى دادگا و کێشە و گیروگرفتەکانى هاوڵاتى و ئەو کەموکوریانە کەهەن لەو دەزگایە ، بەرپرسى لق ئامادەى هەموو هاوکارییەک بوو بۆ پێشخستنى ئیشوکارەکانیان و هیواى سەرکەوتنى بۆیان خواست .
 

 

نجات حسن

 

رۆژى 22 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسـى لق پێشوازیکرد لە لقى کەرکووکى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بە بۆنەى دامەزراندنى بەرپرسى لیژنەى ناوچەکانى ناو شارى کەرکووک و بەرپرسى لق دەست خۆشى لێیان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆیان خواست .

 

نجات حسن

 

رۆژى 23 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بەئاوەرى کۆمەڵێک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى فەرمانبەرانیان کرد لە لایەن کارگێڕ و ئەندامانى ناوچەوە پێشوازییان لێکرا ، لەو چاوپێکەوتنە بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر یادى دامەزراندنى پارتیمان بە بۆنەى ( 61 ) ساڵەى خەبات و تێکۆشان و بەو بۆنەى پیرۆزبایى ئاراستەیان کرد و هیواى خواست لە ئیشوکارەکانیان سەرکەوتووبن .

 

نجات حسن

 

رۆژى 23 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى هێزە فرەڕەگەزەکانى لە شارى کەرکووک و بە سەرۆکایەتى ( ستاک پول ) ، لە میانەى ئەم سەردجانەیدا باس لە بارودۆخى کەرکووک کرا لە بوارى ئاسایش و چۆرنیەتى سەقامگیرى ئاسایش لەسەرتاسەرى کەرکووک و هەروەها باس لە وەزعى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک کرا و رێککەوتنەکانى حوکومەتى فیدڕاڵى عێراق و چۆنیەتى سەرکەوتنى ئەم رێککەوتننامەیە لە نێوان سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان .

 

نجات حسن

 

رۆژى 25 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بەئاوەرى کۆمەڵێک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق سەردانى دەزگاى شەفەقیان کرد و لەم سەردانەدا چاویان بە هەیئەتى دەزگا و ژمارەیەک لە نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسایەتى چالاکى رۆشنبیر و وەزعى راگەیاندن کرا و لە لایەن بەرپرسى لق تەئکید کرایە سەر پاڵپشتى و بەهێزکردنى پەیوەندى لە نێوان دەزگاکانى رۆشنبیرى بۆ زیاتر خزمەت کردن بە ئەرکە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنى کەلتوورى کوردى .

 

نجات حسن

 

رۆژى 25 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بەئاوەرى کۆمەڵێک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق سەردانى بنکەى ئاسایشیان کرد لە گەڕەکى واستى و لەم سەردانەدا تەئکید کرایە سەر بەهێزکردنى پەیوەندى لە نێوان سەرجەم دەزگاکانى پۆلیس و ئاسایش و حزب و جەماوەر بۆ زیاتر خزمەتکردنى مەلەفى ئەمنى و سەقامگیرى بارى ئاسایش لە شارى کەرکووک .

 

نجات حسن

 

رۆژى 25 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسـى لق بەئاوەرى کۆمەڵێک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق سەردانى بنکەى پۆلیسى عەدالەیان کرد و لە جموجۆڵى پۆلیس و سەقامگیرى کردنى ئاسایش و بەهێزکردنى پەیوەندى لەگەڵ دەزگاکانى پۆلیس و لایەنى پەیوەندار لە ناو شارى کەرکووک .

 

نجات حسن

 

رۆژى 25 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسـى لق بەئاوەرى کۆمەڵێک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق سەردانى هەردوو رێکخراوى گوڵان و کوردستانیان کرد سەر بە لیژنەى ناوچەى یەکى کەرکووک و تیشک خرایە سەر کاروبارى لیژنەى ناوچە و هەروەها چۆنیەتى دابینکردنى میکانیبزمى گونجاو بۆ پاڵپشتى ل دەزگا ئەمنییەکان و حکومییەکان و زیاتر خزمەتکردنى جەماوەر لە سنوورى ناوچەیان .

 

نجات حسن

 

رۆژى 25 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق بپێشوازیکرد لە کۆمەڵێک لە برا ئەرمەنییەکان لەگەڵ ( سیدکیورک ) سەرۆکى تائیفەى ئەرمەن لە شار کەرکووک ، مەبەست لەم سەردانێکەیان بۆ پیرۆزبایى کردن بوو بە بۆنەى ( 61 ) ساڵەى دامەزراندنى پارتیمان پارتى دیموکراتى کوردستان ’ بەرپرسى لق بەو بۆنەیەوە سوپاسیان کرد و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ برا ئەرمەنییەکان خواست و تەئکیدى کردەوە لەسەر برایەتى نێوان سەرجەم نەتەوەکانى شارى کەرکووک .

 

نجات حسن

 

رۆژى 25 / 8 / 2007 ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى کرد لە هۆڵى عومەر شەریف بۆ سەندیکا و رێکخراوە جەماوەرییەکان بە ئامادەبوونى ( عەدنان کەرکووکى ) کارگێڕى لق و بەرپرسى مەکتەبى رێکخراوە جەماوەرییەکان ، لەم کۆبونەوەیەدا باس لە پرسە هەنکەییەکانى عێراق بە گشتى و کوردستان و کەرکووک بە تایبەتى ، هەروەها ئەو کارە تیرۆریستییانەى ئەم دواییەى شارى کەرکووک هەژاند بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە .

 

نجات حسن

 

رۆژى 26 / 8 / 2007 لە یانەى کرێکارانى کەرکووک کۆبونەوەیەکى فراوان ل نێوان رێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان سازکرا بە سەرپەرشتى ( نەجات حەسەن ) بەرپرسى لق و ( رەفعەت عەبدوڵڵا ) بەرپرسى مەڵبەندى دوو ، لەم کۆبونەوەیە بۆ زیاتر یەکریزى رێکخستن و ووتارى سیاسى و زیاتر کارکردى لە شارى کەرکووک لەسەرجەم ئاستەکاندا بەیەک هەڵوێستى سیاسى ، هەروەها لەم کۆبونەوەیەدا تیشک خرایە سەر رێککەوتنى ستراتیجى نێوان و پارتى و یەکێتى و هەڵوێستى سیاسى سەرکردایەتى بەرامبەر ئەو ئاڵۆزییەى کە ناوچەکانى عێراقى فیدڕاڵ ماوەیەکە روویداوە و داواکرا لە رێکخستنەکانى هەردوولا زیاتر پاڵپشتى لەو رێککەوتنامە ستراتیژییەیە چوارقۆڵییە کە لە بەغدا کرا لە نێوان پارتە سیاسییەکان کە لە پەرلەمان و حکومەت بەشدارن لە دەسەڵات .

 

نجات حسن

 

 

 

 

هه‌موو مافه‌كانى چاپ پاریَزراوه‌ بۆ kdpkirkuk.com    

2007

 

كه ركووك