کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

په‌رتووک

مه‌قالات

ویَنه‌

فۆنتى کوردى

 پەیامى کەرکووک

پەیامى کەرکووک

 

گۆڤارى رۆژى زانکۆ 

 

رۆژى زانکۆ

ده‌قى ده‌ستوورى هه‌ریَمى كوردستان
 

دەستوورى هەرێمى کوردستان

 

ماڵپه‌رِى حكومه‌تى هه‌ریَمى كوردستان
 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 

 

 

ئەرشیف

 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007

 مانگى 4 ى 2007

 مانگى 5 ى 2007

 مانگى 6 ى 2007

 مانگى 7 ى 2007

 مانگى 8 ى 2007

 مانگى 9 ى 2007

 مانگى 10 ى 2007

 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008

میوانژمێر

 

 

 

 


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

--------------------------------------------------------------------------

6 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پیشوازى کرد له‌ ( ئیسماعیل حه‌دیدى ) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق و باس له‌ مادده‌ى ( 140 ) ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ کرا و وه‌زرعى ئاسایشى شارى که‌رکووک و بته‌وکردنى زیاترى په‌یوه‌ندى نێوان نه‌ته‌وه‌کانى شارى که‌رکووک و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانى دووژمنان .
 

7 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ یاوه‌رى ( مامۆستا محه‌مه‌د که‌مال ) وجێگرى به‌رپرسى لق و ( به‌هجه‌ت عه‌بدولکه‌ریم ) کارگێرى لق و به‌رپرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى لق سه‌ردانى باره‌گاى یه‌گکرتوویى ئیسلامییان کرد له‌ که‌رکووک به‌ بۆنه‌ى ده‌ست به‌ کاربوونى ( ئیبراهیم خه‌لیل ره‌شید ) به‌ بۆنه‌ى ده‌ست به‌ کاربوونى به‌ به‌رپرسى یه‌کگرتوو له‌ که‌رکووک .
 

8 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق له‌ باره‌گاى لق پیچشوازیکرد له‌ ئه‌ندازیار ( عومه‌ر حه‌مه‌ ساڵح ) به‌رپرسى پاڵاوگه‌ى نه‌وتى که‌رکووک ، له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا باس له‌ به‌ره‌وپێشچوونى کار ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ کرا و چاره‌سه‌رکردنى که‌موکوڕیه‌کانى بۆ نه‌هێشتنى قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له‌ شارى که‌رکووک .

 

13 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازى کرد له‌ ماڵى مه‌قاماتى عێراقى له‌ که‌رکووک که‌ پێکهاتبوون له‌م به‌ڕێزانه‌ ( 1 ) مقداد محمد عمر ( 2 ) عبدالکریم عوسمان سعید ( 3 ) وجدى مسته‌فا محمد ( 4 ) سعدالله ساڵح محمد ( 5 ) نێرالله ســــاڵح محمد ( 6 ) ئه‌حمه‌د نجیب عزت ، باس له‌ وه‌زعى هونه‌رى ماڵى مه‌قاماتى که‌رکووک کرا به‌ گشتى هه‌نه‌رى شارى که‌رکووک به‌ تایبه‌تى و داواکرا له‌ به‌رپرسى لق که‌ پشتیوانى کاریان بکات و به‌رپرسى لقیش به‌ڵێنیدا به‌ پىَ ى پێویست هاوکاریان بێت .

 

13 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى تازه‌ خه‌ڵاتى به‌سه‌ر قوتابیانى سه‌ر به‌ لیژنه‌ى ناوچه‌ى 1 و 2 و 3 ى ناو شارى که‌رکووک دابه‌شکرد به‌ بۆنه‌ى ئه‌وه‌ى که‌ ده‌ورى چالاکیان هه‌بووه‌ له‌ خزمه‌تکردنى قوتابیان ، به‌رپرسى لقیش ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کردبه‌ بۆنه‌یه‌وه‌ و هانى قوتابیانى دا ده‌ورى کاریگه‌ر بیگێڕن بۆ پێشکه‌وتنى خوێندن .

14 / 1 / 2007 له‌ ژێرچاودێرى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کانى گه‌ڕه‌که‌کانى فه‌یله‌ق و په‌نجا عه‌لى و بارودخانه‌ و حیسابات به‌ڕێوه‌ژوو ، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ که‌موکوڕى و پێداویستى ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ کرا و به‌رپرسى لق پاڵپشتى خۆى بۆیان ده‌ربڕى .

14 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازى کرد له‌ هه‌ڤاڵان ئه‌فسه‌رى ئیسناد له‌ گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ( عوبێد عه‌لى ) به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى شه‌شى که‌رکووک ، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى شارى که‌رکووک کۆڵدرایه‌وه‌ و به‌ڵێنیاندا پێشمه‌رگه‌ى به‌وه‌فا بۆ ڕێبازه‌که‌ى پارتى و بارزانى نه‌مر .
 

17 / 1 / 2007 دواى ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵًه‌ى خۆشنووسانى که‌رکووک دامه‌زرا و ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پیچشوازى کرد له‌ ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى کۆمه‌ڵه‌ کرد و له‌ دیدارێکدا وێڕاى سوپاس کردنى هه‌وڵ رو ماندووبونى لقى 3 بۆ د\امه‌زراندنى کۆمه‌ڵه‌ى خۆشنووسان له‌ شارى که‌رکووک ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ره‌ دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ به‌وپه‌ڕى توانایانه‌وه‌ کار بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ هۆنه‌رى خۆشنووس بکه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ک سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى شاره‌که‌ بگرێته‌وه‌ ، هه‌وره‌ها دیارییه‌کیان پێشکه‌ش به‌ به‌رپرسى لق کرد له‌ لاى خۆیه‌وه‌ به‌رپرسى لق ئاماده‌یى خۆى بۆ هه‌موو هاوکارییه‌ک ده‌ربڕى و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ کۆمه‌ڵه‌ى ناوبراو خواست .

 

17 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازى کرد له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى تازه‌ و له‌ دانیشتنێکدا با س له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێکى گرنگ کرا به‌ تایبه‌تى تیشک خرایه‌ سه‌ر بته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ نێوان هه‌ردوولا و دروستکردنى هه‌ماهه‌نگییه‌ک بۆ کارکردنى هاوبه‌ش .

 

17 / 1 / 2007 به‌ مه‌به‌ستى بیروڕا گۆڕسینه‌وه‌ ده‌رباره‌ى مادده‌ى 140 له‌ ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ و پرسى شارى که‌رکووک به‌ سه‌رپه‌رشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردستانییه‌کانى پارێزگاى که‌رکووک کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان گرێدرا ، له‌ میانه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر دواپێشهاته‌ سیاسییه‌کانى ناوچه‌که‌ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ى به‌ مه‌به‌ستى ڕێگه‌گرتن له‌ پێش جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور ده‌درێن ، دیارترینیان کۆنگره‌ى ئه‌نقه‌رى پایته‌ختى تورکیا که‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا سازدرابوو ، پاشان حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ تورکمانییه‌کانى ناو شارى که‌رکووک ناڕه‌زایى خۆیان ده‌رباره‌ى ئه‌و کۆنگره‌یه‌ ده‌ربڕى و پشتیوانى خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور دووپات کرده‌وه‌ .

 

18 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بـــــــــه‌ ئاماده‌بوونى ( محه‌مه‌د که‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق و ( عومه‌ر فه‌ره‌ج ) کارگێڕى لق پیشوازییان کرد له‌ هه‌ڤاڵانى کارگێڕانى لقى 19 و له‌ دیدارێکدا باس لـــــه‌ ڕه‌وشى ئه‌مرۆى عێراق به‌ گشتى و کوردستان به‌ تایبه‌تى کرا .

19 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازى کرد لـــــــه‌ ( کوێخا حه‌سیب ) و ( کوێخا مه‌لود ) که‌سایه‌تى ناو شارى که‌رکووک و پیاموقولانى خه‌ڵکى گوندى کورده‌میر له‌ گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک له‌ گوندى سێکانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه‌یه‌ى که‌ له‌ گوندى کورده‌میر هه‌یه‌ و هاوکارییان بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى گونده‌که‌ و ڕێگه‌گرتن له‌و که‌سانه‌ى که‌ ڕێگه‌ ئه‌گرن له‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى گوندى کورده‌میر ، ئه‌مه‌ش دژى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 .

19 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق ســـــــــه‌ردانى ماڵى ( حاجى له‌تیف شه‌ریف خدر ) ى کرد له‌ گه‌ڕه‌کى ڕێگاى به‌غدا به‌ بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى له‌ ماڵى خودا .

20 / 1 / 2007 به‌ مه‌به‌ستى بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ و گه‌یشتن به‌ شێوازێکى کارکردنى هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌رجه‌م ڕێکخراو و سه‌ندیکاکان و داموده‌زگا و که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنى شارى که‌رکووک له‌ پێناو به‌گڕخستنى تواناکان بۆ جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و چۆنیه‌تى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى به‌ مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له‌ به‌رده‌م ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ دێته‌دى ، به‌سه‌رپه‌رشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى ڕێکخراو و سه‌ندیکاکانى کۆمه‌ڵگه‌ى شارستانى و داموده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنى شارى که‌رکووک کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوان به‌ڕیوه‌چوو ، تیایدا تیشک خرایه‌ سه‌ر دواپێشهاته‌ سیاسییه‌کان به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان به‌ شارى که‌رکووکه‌وه‌ هه‌یه‌ ، له‌وانه‌ش دوا قۆناغه‌کانى جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و ئه‌و کۆبونه‌وه‌ و کۆنگرانه‌ى به‌ مه‌به‌ستى دروستکردنى ئاسته‌نگێک له‌ ڕێگاى جێبه‌جێکردنى مادده‌که‌ ده‌به‌سترێن ، پاشان سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان رێککه‌وتن له‌ سه‌ر به‌گڕخستنى تواناکان و دانانى میکانیزمێکى گونجاو له‌ نێوان که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندن بۆ گواستنه‌وى راستییه‌کان و پێدانى تایبه‌تمه‌ندییه‌ک به‌ مادده‌ى 140 و نه‌هێشتنى سه‌رجه‌م ئه‌و کۆسپانه‌ى دێنه‌ ڕێگاى جێبه‌جێکردنى .
 

23 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد له‌ پیاوماقولانى ئایینى گه‌ره‌کى ره‌حیماوا و باس له‌ که‌موکوڕیه‌کانى ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ کرا له‌ خزمه‌تگوزارى و ته‌واونه‌بوونى ئه‌و پڕۆژانه‌ ، به‌رپرسى لق به‌ڵێنیدا به‌ پىَ ى توانا کێشه‌که‌یان چاره‌سه‌ر بکات .
 

24 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و بـــــــــــــه‌ ئاماده‌بوونى ( عه‌دنان که‌رکووکى ) و ( لقمان عه‌بدوله‌تیف ) کارگێڕانى لق ئاماده‌ى مه‌راسیمى دابه‌شکردنى خه‌ڵات به‌ سه‌ر قوتابیانى له‌ شارى که‌رکووک و له‌ ووته‌یه‌کدا به‌رپرسى لق تیشکى خسته‌ سه‌ر بته‌وکردنى برایه‌تى له‌ شارى که‌رکووک و هه‌روه‌ها هاندانى مامۆستایان بۆ زیاتر گرنگیدان به‌ فێرکردنى زمانى کوردى له‌ قوتابخانه‌کان و هیواى خواست سه‌رکه‌وتووبن بۆ پێگه‌یاندنى نه‌وه‌کانم و قوتابیانیش پاشه‌ڕۆژێکى پرشنگدار ببینن .

28 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا له‌ گه‌ڵ تیپى لاوانى که‌رکووک له‌ ئاستى هه‌رێم که‌ ( 16 ) تیپى تیایدا به‌شداربوون .
 

29 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌یه‌ک بوو له‌ باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌ که‌رکووک و به‌ ئاماده‌بوونى ( عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ) پارێزگارى که‌رکووک و ( رزگار عه‌لى ) سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکووک سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى شارى که‌رکووک به‌ڕێوه‌چوو ، سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ ئاماده‌بووان به‌توندى ئیدانه‌ى کرده‌وه‌ تیرۆریستێکانى شارى که‌رکووکیان کرد که‌ بووه‌ته‌ هۆى شه‌هیدبوون و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى زۆرى خه‌ڵکى بێتاوان ، پاشان باس له‌ بارودۆخى شارى که‌رکووک بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا له‌م باره‌یه‌وه‌ تیشک خرایه‌ سه‌رچه‌ند بابه‌تێکى گرنگ له‌وانه‌ به‌دواداچوونى کاره‌کانى لیژنه‌ى جێبه‌جێکردنى بڕگه‌ى ( 140 ) ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى بۆ شاره‌که‌ و پته‌وکردنى په‌یوه‌ندى نێوان دانیشتوانى که‌رکووک و هه‌وره‌ها ئاماده‌بووان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ برایانى پۆلیس و ئاسایش باشتر هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گڕ له‌ پێناو ریشه‌کێشکردنى تیرۆریستان . 

 

29 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌رپرسى لیژنه‌ ناوچه‌کانى سنوورى لقى 3 ئه‌نجامدا و باس له‌ کێشه‌وگیروگرفته‌کانى ناوچه‌کان کراو به‌ڕێزیان داکۆکى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ به‌گیانێکى فراوانه‌وه‌ پێشوازى له‌ کێشه‌وگرفته‌کانى دانیشتوان و جه‌ماوه‌رى سنووره‌که‌یان بکه‌ن و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنیان بده‌ن و زیاتر له‌ جه‌ماوه‌ر نزیک ببنه‌وه‌ و رێز له‌ بیروبۆچوون و داواکارییه‌کانیان بگرن و به‌ تایبه‌تى له‌ ڕووى ئاوه‌دانکدرنه‌وه‌ و گه‌شه‌ پێکردنى ناوچه‌کان و باشترکردنى بارى ئابوورى خه‌ڵک و ناوچه‌کان بده‌ن . 

 

29 / 1 / 2007 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا له‌ گه‌ڵ ( عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ) پارێزگارى کـــــــه‌رکووک و ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکووکى ( ى . ن . ک ) و له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ مادده‌ى 140 کرا و ئه‌و مادده‌یه‌ دیاریکراوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنى هه‌نگاوه‌کانى ئه‌و کێشانه‌ىکه‌ دێته‌ رێگاى لیژنه‌ى جێبه‌جێکردنى مادده‌که‌ . 

 

 

 

هه‌موو مافه‌كانى چاپ پاریَزراوه‌ بۆ kdpkirkuk.com    

2007

 

كه ركووك