کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

پەیامى کەرکووک

الصراحه

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

ئەرشیف

فۆنتى کوردى

 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 
 

میوانژمێر

 
 
 
 
ئەرشیف    2007
 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007
 مانگى 4 ى 2007
 مانگى 5 ى 2007
 مانگى 6 ى 2007
 مانگى 7 ى 2007
 مانگى 8 ى 2007
 مانگى 9 ى 2007
 مانگى 10 ى 2007
 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 
 
ئەرشیف    2008
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008
 مانگى 3 ى 2008
 مانگى 4 ى 2008
 مانگى 5 ى 2008
 مانگى 6 ى 2008
مانگى 7 ى 2008
مانگى 8 ى 2008
مانگى 9 ى 2008
مانگى 10 ى 2008
مانگى 11 ى 2008
مانگى 12 ى 2008
 
 
ئەرشیف    2009
 مانگى 1 ى 2009
 مانگى 2 ى 2009
 مانگى 3 ى 2009
 مانگى 4 ى 2009
 مانگى 5 ى 2009


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

رۆژى 2 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى ( حه‌میده‌ ره‌ش ) به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى 6 ى كه‌ركوك، له‌ بازاڕى ره‌حیماوا سوپه‌ر ماركێتى ( توب ستى ) كرده‌وه‌ و بووه‌ خۆشحاڵى جه‌ماوه‌رى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ .
 

 

 

 

 


رۆژى 4 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌كى له‌ خاوه‌ن دوكانه‌كانى خان خورما ، به‌رپرسى لق باس له‌ ئیشوكاره‌كانیان و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى دێنه‌ پێش و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى و هه‌وڵدان بۆ پاك و خاوێنى ئه‌و جێگایه‌ و هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ كاتى بینینى هه‌ر جۆره‌ جموجۆڵێكى تیرۆریستان ‌ .
 

 

 

 


رۆژى 5 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ شاندێكى ته‌یارى سه‌درى كرد له‌ شارى كه‌ركوك و له‌و دیداره‌دا خه‌م و په‌ژاره‌ى خۆیان ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى بازارى شۆرجه‌ رۆژى 30 - 6 و هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا و بارى ئاسایشى شارى كه‌ركوك ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بوو ‌ .
 

 

 

 


رۆژى 5 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى مامۆستایان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك به‌شى كوردى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا ، شایانى باسه‌ به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین روودا و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى سه‌ر گۆڕه‌پانى عێراق و كوردستان به‌گشتى و شارى كه‌ركوك به‌ تایبه‌تى، هه‌روه‌ها باس له‌ خۆئاماده‌بوون كرا بۆ رۆژى 28 - 7 یادى كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى به‌رده‌م پارێزگاى كه‌ركوك ساڵى 2008 كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ خوشك و برى ئێمه‌ شه‌هید و برینداربوون و ئه‌بێ هه‌موومان ئه‌و رۆژه‌ ببێته‌ هانده‌رمان بۆ زیاتر تێكۆشان خه‌بات له‌ پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه‌ ره‌واكانمان .
 


رۆژى 7 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى ( ئیسماعیلى حه‌دیدى ) كرد و له‌ لایه‌ن ( مولته‌قى كه‌ركوك بیتنا ) پێشوازى لێكرا و له‌و دیداره‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا و ته‌ئكید له‌ برایه‌تى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان كرا له‌ نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانى شارى كه‌ركوك .
 

 

 

 

 


رۆژى 7 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كادره‌كانى مه‌كته‌بى رۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندن ئه‌نجامدا بۆ زیاتر به‌ره‌وپێش بردنى ئیشوكاره‌كانیان و هه‌روه‌ها بره‌ودان به‌ چالاكییه‌كانیان و ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت بڵاوكراوه‌كانى پارتیمان بگاته‌ هه‌موو شوێنێك بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر ئاگادارى هه‌موو پێشهات و رووداوه‌كان بێت ‌ .
 

 

 

 


رۆژى 8 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ( هاورد كیگن ) به‌رپرسى قونسوڵگه‌رى ئه‌مه‌ریكا و چماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكى له‌ كه‌ركوك، له‌و دیداره‌دا باس له‌ وه‌زعى شارى كه‌ركوك له‌ رووى ئه‌منییه‌وه‌ دانانى پلان بۆ رێگه‌ گرتن له‌ هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى دژ به‌ خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌رى و ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێكه‌وژیان و برایه‌تى و ته‌بایى له‌ نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان ، شایانى باسه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ تاوتوێ كرا ‌ .

 


 


رۆژى 13 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق ئاماده‌ى كۆڕێكى فیدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بوو له‌ شارى كه‌ركوك ، له‌و كۆڕه‌دا پیشتگیرى خۆیان ده‌ربڕى به‌ ناوى فیدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم ژماره‌ 12 و لیستى كوردستانى ژماره‌ 54 و داوایانكرد له‌ جه‌ماوه‌ر روو بكه‌نه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن به‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ خزمه‌تیان گه‌یاندووه‌ و هه‌ڵوێستیان نه‌گۆره‌ سه‌باره‌ت به‌ مافى گه‌له‌كه‌مان .
 

 

 


رۆژى 14 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراونى لقى كرد و تیایدا سه‌رجه‌م كارگێڕ و ئه‌ندامانى لق و به‌رپرسى لیژنه‌ ناوچه‌كان به‌شدارییان كرد و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان كرا و هه‌ڵبژتردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بڕٍیاره‌ له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت، پاشان باس له‌ ئیشوكارى و چالاكییه‌كانى سه‌رجه‌م ناوچه‌ و مه‌كته‌به‌كان باس و گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ش خرانه‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ هه‌ن .
 

 

 


رۆژى 15 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق له‌ مه‌ڕاسیمێكى شكۆداردا له‌ دوریانى گه‌ڵۆزى سه‌ر رێگاى نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر پرده‌ى له‌سه‌ر وێنه‌ى شه‌هیدى قاره‌مان ( كاكه‌مه‌د كه‌ڵۆزى ) لادرا ، شایانى باسه‌ ئه‌و شه‌هیده‌ له‌ ساڵى 1952 هاتۆته‌ دنیاوه‌ و له‌ ساڵى 1970 په‌یوه‌ندى كردووه‌ به‌ رێزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان و له‌ 1 / 1 / 1995 شه‌هید بوو .
 

 

 

 


رۆژى 15 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى چوارى كه‌ركوكى كرد و له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تى ناوچه‌وه‌ پێشوازى لێكرا و كۆڕێكى جه‌ماوه‌رى بۆ ( 200 ) گه‌نجى سنوورى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامدا و تیایدا شیكردنه‌وه‌یه‌كى تیروته‌سه‌لى روون كرده‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌مڕۆى عێراق به‌ گشتى و شارى كه‌ركوك به‌ تایبه‌تى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بابه‌تى زۆر گرنگ و بایه‌خێكى زۆر پێدا كه‌ چۆن ده‌بێت گه‌نجانمان له‌م قۆناغه‌دا ئاگاداربن له‌ ده‌ستێوه‌ردانى دووژمنانى گه‌له‌كه‌مان و تێكدانى ره‌وشى ئارامى كوردستان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بابه‌تى تر باس و گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و ئاماده‌بووان كۆمه‌ڵێك پرسیار و پێشنیاریان خسته‌ به‌رده‌م به‌رپرسى لق و وه‌ڵامى پێویست درانه‌وه‌ .
 


رۆژى 15 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى 2 ى كه‌ركوكى كرد و له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵانى هه‌یئه‌تى ناوچه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا و كۆڕێكى فراوانى ئه‌نجامدا بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌كانه‌كانى و تیایدا باس له‌ رۆڵى پێشمه‌رگه‌ كرا له‌ ئازادكردنى كوردستان و ئه‌و خه‌بات و قاره‌مانییه‌ى ئه‌نجامیان داوه‌ له‌ پێناو كورد و كوردستان و به‌ تایبه‌تى له‌ شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلول و رۆڵى قاره‌مانێتییه‌كان نیشاندا له‌ گشت جیهان و هیواى خواست پێشمه‌رگه‌ هه‌موو مافێكى بۆ دابین بكرێت و هه‌رچى بكرێت بۆ پێشمه‌رگه‌ هێشتا و كه‌مه‌ و شایه‌نى هه‌موو رێز و ته‌قدیرێكن و پاشان له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووان را و پرسیار و پێشنیار له‌گه‌ڵ به‌رپرسى لق گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و .
 


رۆژى 17 / 7 / 2009 له‌سه‌ر پیشنیارى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق‌ و له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى رێزدار ( نێچیرڤان بارزانى ) سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خانوویه‌كیان بۆ بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ندى شارى كه‌ركوك خوالێیخۆشبێت ( سڵاح داوده‌ ) به‌بڕى ( 15 ) ملیۆن دینار، شایانى باسه‌ بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند زۆر سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ لێیان .


رۆژى 19 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدى قاره‌مان شه‌هید ( حه‌مه‌ره‌ش ) و به‌رپرسى لق زۆربه‌گه‌رمى به‌خێرهاتنیان كرد و وه‌زعى ئه‌و بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزى پرسییه‌وه‌ و ئاماده‌ى هاوكاریكردنى ده‌ربڕى و باس له‌ شه‌هیده‌ قاره‌كانه‌كانى كوردستانى كرد كه‌ چۆن خوێنى خۆیان له‌ پێناو كوردستاندا به‌خشیوه‌ و جێگاى هه‌موو شانازییه‌كن ، بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید پشتگیرى خۆیان بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان و سه‌رۆك بارزانى دووپاتكرده‌وه‌ .
 

 

 


رۆژى 19 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ شاندێكى حزبى توركمن ئیللی و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر بابه‌ته‌ هه‌نكه‌ییه‌كان و بارودۆخى شارى كه‌ركوك و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى ترى گرنگ كه‌وته‌ به‌رباس و گفتوگۆكردن‌ .

 

 

 

 


رۆژى 19 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى كارگێڕى لقى كرد و تیایدا باس له‌ ئیشوكارى لق و مه‌كته‌ب و لیژنه‌ ناوچه‌كان كرا و هه‌روه‌ها بارى ئه‌منى شارى كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده‌ى كوردستان و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا .

 

 

 

 


رۆژى 22 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانیكرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسى لیژنه‌ ناوچه‌كانى سنوورى لقى 3 و تیایدا تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودخ و ئیشوكارى لیژنه‌ ناوچه‌كان و ئاستى رێكخستنه‌كانیان و هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كه‌ هانى جه‌ماوه‌ر بده‌ن بۆ پاڵًپشتى كردن له‌ لیستى كوردستان و هه‌روه‌ها خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى شارى كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌رى .
 

 

 

 


رۆژى 22 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى ته‌له‌فزیۆنى باوه‌گوڕگوڕى كرد به‌ بۆنه‌ى 5 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى و به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پێشانگایه‌كى وێنه‌ى فۆتۆگرافى كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ وێنه‌ى جۆراوجۆر نمایش كرابوو .


 

 

 

 


رۆژى 23 / 7 / 2009 دواى ئه‌وه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوكى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان خولێكى به‌هێزكردنى قوتابیانى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى كرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق كۆتایى به‌و خوله‌ هات و وێڕاى پیرۆزبایى كردن به‌رپرسى لق هیواى خواست ئه‌م خوله‌ كاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر تواناى قوتابیان و به‌هێزكردنیان تاكو بتوانن له‌ خوێندندا سه‌ركه‌وتووبن ، دواتر به‌رپرسى لق دیارى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شداربووان و مامۆستایانى خوله‌كه‌ دابه‌شكرد.
 

 

 


رۆژى 26 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك كاسبكارانى بازاڕى خانخورما و داواكارییه‌كیان هه‌بوو پێشكه‌ش به‌ به‌رپرسى لقیان كرد و تیایدا سكاڵاى خۆیان دیاریكرد كه‌ نیاز هه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌ برۆخێنن، به‌رپرسى به‌ڵێنیدا كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مافه‌كانتان پارێزراو بێت، پاشان زۆر سوپاسى به‌رپرسى لقیان كرد و كه‌ هه‌رده‌م داكۆكى ده‌كات له‌ مافه‌كانیان .
 

 

 

 


رۆژى 27 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و جێگرى به‌رپرسى و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕ و ئه‌ندامانى پێشوازییانكرد له‌ شاندێكى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى لقى كه‌ركوك به‌سه‌رپه‌رشتى ( حاجى ئه‌بو موسا ) به‌رپرسى لقى كه‌ركوك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى لق ، له‌و دیداره‌دا پیرۆبایى خۆیان ئاراسته‌ى لقى 3 كرد به‌ بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا و ته‌ئكید له‌سه‌ر بته‌وكردنى زیاترى برایه‌تى و ته‌بایى له‌ نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان كرا .
 

 

 


رۆژى 28 / 7 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌بۆنه‌ى مه‌راسیمى ساڵیادى شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌كه‌ى رۆژى 28 / 7 / 2008 كرد له‌ كه‌ركوك به‌ئاماده‌بوونى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى حزبى و حكومى و جه‌ماوه‌رى شاره‌كه‌ ، به‌رپرسى لق له‌ ووته‌یه‌كدا باس له‌و رۆژه‌ى كرد كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان بوونه‌ قوربانى و شه‌هید كران و به‌ڵێنیدا كه‌ خوێنى شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان به‌فیڕۆ ناڕوات و هیچ كاتێك سه‌ركردایه‌تى كورد موساوه‌مه‌ و سازش له‌ بستێك خاكى كوردستان ناكات و دووژمنان خه‌یاڵیان خاوه‌ كه‌ میلله‌تى كورد بترسێنن و ئه‌و میلله‌ته‌ى كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌ترینى جینۆساید وه‌ستا و كۆڵى نه‌دا ، هه‌روه‌ها باس له‌ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو كوردێك و هیواى خواست حكومه‌تى ئاینده‌ى كوردستان خزمه‌تى زیاتر به‌ خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك بگه‌یه‌نێ و سه‌ركه‌وتووبن .
 


 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk