کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

پەیامى کەرکووک

الصراحه

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

ئەرشیف

فۆنتى کوردى

 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 
 

میوانژمێر

 
 
 
 
ئەرشیف    2007
 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007
 مانگى 4 ى 2007
 مانگى 5 ى 2007
 مانگى 6 ى 2007
 مانگى 7 ى 2007
 مانگى 8 ى 2007
 مانگى 9 ى 2007
 مانگى 10 ى 2007
 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 
 
ئەرشیف    2008
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008
 مانگى 3 ى 2008
 مانگى 4 ى 2008
 مانگى 5 ى 2008
 مانگى 6 ى 2008
مانگى 7 ى 2008
مانگى 8 ى 2008
مانگى 9 ى 2008
مانگى 10 ى 2008
مانگى 11 ى 2008
مانگى 12 ى 2008
 
 
ئەرشیف    2009
 مانگى 1 ى 2009
 مانگى 2 ى 2009
 مانگى 3 ى 2009
 مانگى 4 ى 2009
 مانگى 5 ى 2009


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

رۆژى 1 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتى نەتەوەى تورکمان لە سنوورى قەزاى داقووق ، لە ووتەیەکدا بەرپرسى لق باسى ئەىو برایەتییە مێژووییەى کرد لە نێوان کورد و تورکماندا و هیواى خواست زیاتر بتەوتر بکرێت و هەموومان مەبەستمان پێکەوە ژیان و برایەتى و تەبایى بێت لە پێناو گەیشتن بە مافەکانمان کە حکومەتە یەک لە دواى یەکەکان ئەو مافەیان زەوت کردبوو لە پێناو بەرژەوەندى نەتەوەیەکى تر .
 

 

 


رۆژى 2 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق لە میانەى ئەو کۆڕ و کۆبونەوانەى بە بەردەوامى ئەنجامى دەدات لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکانى شارەکە ، ئیمرۆ ژمارەیەک لە کەسایەتى و مامۆستایانى ئایینى و پیاوماقولانى شارەکە ئامادەبوو لە کۆبونەوەى مەکتەبى کۆمەڵایەتى لقى 3 ى پارتى دیموکراتى کوردستان ، لە ووتەیەکدا بەرپرسى لق باس لە دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانى کرد و ئەو کێشە و گرفتانەى کە دێنە پێش پرۆسەى حکومرانى عێراق لە بەغدا و هەڵسوکەوتى حکومەتى مالکى و بارى ئاسایشى شارى کەرکوک و وەزعى مەکتەبى کۆمەڵایەتى و کێشە و گرفتەکانیان تەوەرى کۆبونەوەکە بوو ، بەرپرسى لق لە گەڵ هەڤاڵانى ئامادەبوو ئەو بابەتانەى تاوتوێ کرد .

 


رۆژى 3 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەبۆنەى یادى هەڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى پێشکەوتوخواز سەردانى لقى کەرکوکى یەکێتى ئافرەتانى کوردستانى کرد و لە کۆڕیدا بەو بۆنەیەوە کە خاتوو ( جولە حاجى ) ئەندامى مەکتەبى سکرتارییەتى ( ى . ئا . ک ) سازیکردبوو ، بەرپرسى لق باس لە گرنگى ئەو شۆڕشەى کرد کە چۆن ئێمە گەیاندە ئەم قۆناغە و تەواوکەرى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول بوو ، هیواى خواست کە هەموومان بە قەناعەتێکى تەواو بتەوەوە کارەکانمان ئەنجام بدەن چونکە لەو پێناوەدا هەزاران رۆڵەى قارەمانى ئەم گەلە ستەمدیدە خوێنى خۆیان ڕشتووە .
 

 


رۆژى 6 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى کارگێڕى لقى کرد و سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کورد و کوردستان سەروەریان بارزانى نەمر و کاکە ئیدریسى هەمیشە زیندوو ، تیشک خرایە سەر بارودۆخى ئەمڕۆى عێراق و کوردستان بە گشتى و شارى کەرکوک بەتایبەتى ، باس لە ئیشوکارەکانى لیژنەى ماددەى 23 ى دەستوور کرا و ئەو کێشە و گرفتانەى هاتوونەتە پێش ماددەکە، هەروەها باس لە وەزعى شارى کەرکوک کرا لە رووى ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە ، لەو کۆبونەوەیەدا کۆمەڵێک بابەتى جۆراوجۆر خرایە بەر باس و لێکۆڵێنەوە .
 

 


رۆژى 8 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بە ئامادەبوونى ( محمد خورشید ) کارگێڕى لق کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا لەگەڵ ( رەفعەت عەبدوڵڵا ) بەرپرسى مەڵبەندى 2 ى کەرکوکى ( ى . ن . ک ) و لیوا جەمال بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک و هەڵۆ نەجات بەڕێوەبەرى ئاسایشى کەرکوک و ( هەڵکەوت ) بەڕێوەبەرى ئاسایشى کەرکوک و ( خەتابە رەش ) بەڕێوەبەرى پۆلیسى فریاکەوتن و ( ئیحسان گلى ) قائمقامى قەزاى ناوەندى کەرکوک و ( خالید ئەحمەد ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە بارودۆخى ئیستا شارى کەرکوک کرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێت هاوکارییەکان لە نێوانیاندا زیاتر بکرێت و دەزگا ئەمنییەکانى شارى کەرکوک بەیک ببەسترێنەوە بۆ ئەوەى لە کارەکانیان سەرکەوتووبن و رێگە نەدەن تیرۆریستان کارە نامرۆڤەکانیان جێبەجێ بکەن ، هەروەها باس لەوە کرا کە دەبێت لە گشت دەزگا ئەمنییەکان رەچاوى مافى مرۆڤ بکرێت و بەپێى یاسا رەفتار لەگەڵیان بکرێت و هەوڵەکان زیاتر بکرێت لە پێناو پاراستنى سەر و ماڵى هاوڵاتییان .


رۆژى 9 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( دیارى مەلا عەزیز ) ئەندامى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى پردێ ى کرد و لە لایەن بەرپرسى ناوچە و هەیئەتى ناوچەوە پێشوازى لێکرا ، لە کۆبونەوەیەکدا بەرپرسى لق ووتەیەکى پێشکەش کرد و تیایدا باس لە بارودۆخى شارى کەرکوک کرد و هەڵوێستى پارتىیمان لە ئێستا رابردوودا بەرامبەر بە شارى کەرکوک شى کردەوە و ئاماژەى بەوەکرد کە دووژمنانى میللەتەکەمان هەوڵەکانیان لە ئارادایە بۆ دژایەتىکردنى مافەکانى گەلى کورد و سەرکردایەتییەکەى ، هەروەها باس لە لیژنەى ماددەى 23 ى کرد هەڵوێستى کورد لەو روانگەیەوە باسکرد ، پاشان هاتە سەر باسى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان کە بڕیارە لە 25 / 7 ئەنجام بدرێت و روونیکردەوە کە پارتى و یەکێتى زۆر پێویستە لەم قۆناغەدا بە یەکگرتووى لە هەڵبژاردنەکان دابەزن چونکە دووژمنانى کورد هەموو هیوایان ئەوەبوو کە هەردوو حزبە سەرەکییەکە لە یەک جیا بکاتەوە و بەڵام سەرکردایەتى سیاسى کورد زۆر لەوە زیرەکترە کە دووژمنان بە نیازن، پاشە هاتە سەر باسى وەزعى ناوچە و چۆنیەتى کارکردنیان و ئاستى هۆشیارى هاوڵاتیان لە گشت بوارەکاندا و بەرپرسى لق هیواى خواست سەرکەوتووبن و زیاتر خۆیان ماندوو بکەن لە پێناو گەشە سەندنى زیاترى رێکخستنەکانمان لەو دەڤەرە ، شایانى باسە بەرپرسى چەند کەسایەتییەکى ئەو سنوورەى بەسەر کردەوە و پاچان پرۆژەى خانوو دروستکردنى گوندى چۆمەزەردەى خوارووى بەسەر کردەوە .


رۆژى 10 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى فراوانى لقى کرد و سەرجەم کارگێڕ و بەرپرسى ناوچە و ئەندامانى لق ئامادەبوون ، لەو کۆبونەوەیەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخى شارى کەرکوک بە تایبەتى و ماددەى 23 و ئاستى رێکخستنەکانى پارتیمان لە ناو شارى کەرکوک و دەرووبەرى و کۆمەڵێک بابەتى گرنگ گفتوگۆى لەسەر کرا .

 

 

 

 


رۆژى 15 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە خانەوادەى گۆرانیبێژى تورکمان ( هابە ) ، بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر مێژووى ئەو هونەرمەندە کە هەموو ژیانى لە پێناو هونەرى نەتەوەکەى تەرخانکرد و هیواى خواست ( شاهێن ) ى کوڕى ئەو هونەرمەندە بتوانێ خزمەتى زیاتر بە گەلەکەى بکات ، خانەوادەى هونەرمەند سوپاسى لقى 3 و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد بۆ هاوکاریکردنیان ، هەروەها بەرپرسى لق رایگەیاند خزمەت گەیاندن بە هونەرى کەرکوک ئەرکى سەرشانى هەموومانە و دەبێت پاڵپشتى تەواو لە گشت هونەرمەندان بکەین بێ جیاوازى .

 

 


رۆژى 15 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتى و پیاوماقولانى گەڕەکى تسعین لە کەرکوک ، لە ووتەیەکدا بەرپرسى لق باسى دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانى کرد لە کەرکوک و هەروەها ئەو مێژووە دێرینە لە نێوان نەتەوەى کورد و تورکمان لەم شارە و هیواى خواست زیاتر پەرە بەو برایەتى و تەبایى و پێکەوە ژیانە بدەین تاکو پاشەرۆژێکى پرشنگدار دابین بکەین بۆ نەوەکانى داهاتوومان و نەهێڵن هیچ کەس و لایەنێک کەلین بخاتە نێوان ئەو برایەتییە ، لە لایەن خۆیانەوە میوانەکان سوپاسى هەڵوێستى پارتى دیموکراتى کوردستان جەنابى سەرۆک بارزانى یان کرد کە هەردەم بانگەوازى ئەوە دەکات کە کەرکوک دەبێتە شارى برایەتى و پێکەوەژیان و هیوایان خواست لە پێشکەشکردنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان ئەوانیش بێ بەش نەکرێن کە لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشکەش بە شارى کەرکوک دەکرێت .


رۆژى 17 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ( سەید مەهدى شویلى ) نوێنەرى مەرجەعى دینى ئایەتوڵڵا سەید ( حوسێن سەدر ) بە یاوەرى مامۆستا ( ئازاد ) بەرپرسى لقى زانایانى ئایینى ، لەو دیدارەدا باس لە دواپێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا و پەیوەندى نێوان هەردوولا گفتوگۆى لەسەر کرا .

 

 


 

 


رۆژى 17 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە مامۆستایان شارى کەرکوک و لە کۆبونەوەیەکدا باس لە دوا پێشهات و رووداوەکان کار و بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر هەڵبژاردنەکانى ئاینندەى کوردستان و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت هانى جەماوەر بدەن بۆ ئەوەى بەشدارى لە هەڵبژاردنە بکەن و نوێنەرى راستەقینەى خۆیان دەست نیشان بکەن ، هەروەها هانى مامۆستایانى دا دەست بخەن یەر هەر کەموکوڕییەک کە هەیە لە قوتابخانەکان و رۆڵى مامۆستایانى بەرزنرخاند و هیواى خواست سەرکەوتووبن لە ئەرکەکانیان .
 

 


رۆژى 18 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى لە عێراق، لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخى شارى کەرکوک و وەزعى عێراق و کوردستان لە رووى سایسییەوە شى کردنەوە لەەسر کرا و پەیوەندى نێوان هەردوولا تاوتوێ لەسەر کرا و جەخت لەسەر بەهێزکردنى کرایەوە و تەئکید لەسەر ئەوە کرا کە برایەتى و تەبایى لە شارى کەرکوک پارێزراو بێت .
 

 

 

 


رۆژى 18 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونەوەیەکى فراوانى ئەنجامدا لەگەڵ ناوەندى لاوانى کەرکوک ، بەمەست لەم کۆبونەوە بۆ هاندانى لاوان بۆ کۆنگرە کە بڕیارە لە ماوەى داهاتوو ئەنجام بدرێت و هیواى خواست لاوان کە بەگیانى برایەتى و تەبایى لەو کۆنگرەیە سەرکەوتووبن بۆ ئەوەى خزمەتى زیاتر بە لاوان بگەیەنن، پاشان هاتە سەر هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان کە برٍِیارە لە مانگى داهاتوو ئەنجام بدرێت و هیواى خواست لەو رووەوە لاوان دەورى کاریگەر ببینن لە هاندانى جەماوەر بۆ بەشداریکردن .
 

 

 


رۆژى 21 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەئامادەبوونى هەڤاڵ ( خالید ئەحمەد ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ پێشوازیکرد لە عەقید ( عەبدولکەریم عەبدولرەحمان محەمەد ) و چەند ئەفسەرێک لە فەوجى 2 لیواى 49 لە شەرگات ، بەرپرسى لق گفتوگۆى لەگەڵیان سەبارەت بە وەزعى ئەو ناوچەیە لە رووى ئەمنییەوە و ئامادەیى دەربڕى بۆ هەر هاوکارى و هەماهەنگییەک بۆیان .
 

 

 

 


رۆژى 22 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ( شێخ مه‌ناع ) به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى نه‌وه‌تى باكور به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ، له‌و دیداره‌دا باس له‌ كۆمپانیاى نه‌وت كرا و كێشه‌ و گرفته‌كان خرانه‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ و بڕیاردرا خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك سوودمه‌ند بن له‌ دامه‌زراندن و بوارى كاریان بۆ بڕه‌خسێ ، هه‌روه‌ها باس له‌ كۆمه‌لَِێك بابه‌تى تر كرا .
 


رۆژى 23 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى لیژنه‌ ناوچه‌كان ئه‌نجامدا ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین رووداو و پێشهاته‌كان و هه‌روه‌ها باس له‌ كاره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى ناحیه‌ى تازه‌ى كرد كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاوڵاتیان شه‌هید و بریندار بوون و به‌وبۆنه‌ویه‌وه‌ به‌رپرسى لق پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاراسته‌ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان كرد و هیواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداره‌كان خواست ، پاشان هاته‌ سه‌ر باسى ئیشوكارى لیژنه‌ ناوچه‌كان و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانیان ، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان .
 

 


رۆژى 23 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ( ئیریك یۆلسون ) رۆژنامه‌نووس له‌ رۆژنامه‌ى ماناى سویدى ، له‌ موقابه‌له‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین و پێشهات و رووداوه‌كانى شارى كه‌ركوك كرا و كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگى تیشكى خسته‌ سه‌ر .
 

 

 

 

 


رۆژى 23 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لقى 3 سه‌ردانى كۆمیته‌ى پارێزگاى كه‌ركوكى حزبى شیوعى كرد ، له‌و دیداره‌دا باس له‌ بارودۆخى شارى كه‌ركوك و روودا و پێشهاته‌كان كرا و چۆنیه‌تى خۆسازدان بۆ هه‌ر روودا و و گۆڕانكارییه‌ك .


رۆژى 24 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لقى 3 سه‌ردانى باره‌گاى حزبى توركمان ئیللى یان كرد له‌ كه‌ركوك و له‌ لایه‌ن سارى كه‌هیه‌ سه‌رۆكى حزبه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا ، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ حزبى ناوبراو باس له‌ بارودۆخى شارى كه‌ركوك و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و بیروبۆچونى جیاواز ئاڵوگۆڕ كرا و ته‌ئكید له‌سه‌ر برایه‌تى و ته‌بایى كرایه‌وه‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان له‌ شارى كه‌ركوك و رێگه‌ گرتن له‌ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك بۆ تێكدانى ئه‌و برایه‌تیه‌ و پێكه‌وه‌ژیان .
 

 

 


رۆژى 27 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى بازارى شۆرجه‌ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌ركوكى كرد بۆ ئاگاداربوون له‌ وه‌زعیان، به‌رپرسى لق به‌ توندى ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌ى ئیدانه‌ كرد و به‌ڵێنیدا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌ گڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانباران و گه‌یشتن به‌ سزاى خۆیان و هیواى خواست خوا سه‌بوورى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده‌كان بدات و هیواى چاكببونه‌وه‌ى بۆ برینداره‌كان خواست .
 

 

 

 


رۆژى 28 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ عه‌مید ( نه‌جات عه‌لى ساڵح ) به‌رپرسى سوپاى پێنجى زێڕه‌ڤانى و ( عادله‌ ره‌ش ) فه‌رمانده‌ى لیواى ژینگه‌ و ( ئه‌حمه‌د لحۆیى ) فه‌رمانده‌ى فه‌وجى ئاى ئێن جى ، باس له‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى جۆراوجۆر كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخى ئاسایش له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌ .
 


رۆژى 28 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق په‌رده‌ى له‌سه‌ر وێنه‌ى شه‌هیدى قاره‌مان شه‌هید ( جه‌بار مه‌حمود ساڵه‌یى ) لادا له‌ گه‌ره‌كى ئاشتى، شه‌هید به‌هۆى لێهاتوویى كرا به‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌ره‌كى ئاشتى و خزمه‌تێكى زۆرى ئه‌و گه‌ره‌كه‌ى كردووه‌ و له‌ رێكه‌وتى 18 / 9 / 2008 له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى تیرۆریستان شه‌هیدیان كردووه‌ چووه‌ كاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .
 


رۆژى 29 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ یاوه‌رى هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كان پێشوازییانكرد له‌ ( دكتۆر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ) و ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دووى رێكخستنى ( ى . ن . ك ) له‌ كه‌ركوك، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌ڵژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان .
 


رۆژى 30 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى ماڵى كه‌سایه‌تى گه‌ڕه‌كى ته‌په‌ ( حاجى ئیسماعیل ) به‌ هۆى لێپرسینه‌وه‌ له‌ وه‌زعى نه‌خۆشییه‌كه‌ى و به‌رپرسى لق هیواى چاكبوونه‌وه‌ى بۆ خواست .

 

 

 


 


رۆژى 30 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى باره‌گاى ده‌زگاى ئه‌یلوولى پارێزگاى كه‌ركوكى كردو له‌ ئیشوكاره‌كانى ئه‌و ده‌زگایه‌ى كۆڵییه‌وه‌ و هیواى خواست خزمه‌تى زیاترى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوولى مه‌زن بكه‌ن و له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بكۆڵنه‌وه‌ و به‌پێ ى توانا چاره‌سه‌ریان بكه‌ن .
 

 

 

 

 


رۆژى 30 / 6 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لقى 3 سه‌ردانى كۆمیته‌ى پارێزگاى كه‌ركوكى حزبى شیوعى كوردستان كرد و ته‌ئكید له‌سه‌ر بته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌ و بارودۆخى شارى كه‌ركوك گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا .
 

 

 

 

 


 
 
 
 
 
 

 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk