کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

پەیامى کەرکووک

الصراحه

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

ئەرشیف

فۆنتى کوردى

 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 
 

میوانژمێر

 
 
 
 
 
ئەرشیف    2007
 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007
 مانگى 4 ى 2007
 مانگى 5 ى 2007
 مانگى 6 ى 2007
 مانگى 7 ى 2007
 مانگى 8 ى 2007
 مانگى 9 ى 2007
 مانگى 10 ى 2007
 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 
 
ئەرشیف    2008
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008
 مانگى 3 ى 2008
 مانگى 4 ى 2008
 مانگى 5 ى 2008
 مانگى 6 ى 2008
مانگى 7 ى 2008
مانگى 8 ى 2008
مانگى 9 ى 2008
مانگى 10 ى 2008
مانگى 11 ى 2008
مانگى 12 ى 2008
 
 
ئەرشیف    2009
 مانگى 1 ى 2009
 مانگى 2 ى 2009
 مانگى 3 ى 2009
 مانگى 4 ى 2009
 


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

رۆژى 5 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( مامۆستا محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( لوقمان کاکەیى ) و ( ووریا جاف ) کارگێڕانى لق سەردانى شارۆچکەى داقووقیان کرد بۆ ئامادەبوون لە پرسەى ( حوسێن عەلى حوسێن ئاغا جەلیلى ) .
 

 

 

 

 


رۆژى 6 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى ڕێکخراوى ئاشتى لەو دیدارەدا باس لە کار و چالاکییەکانى ئەو رێکخراوە کرا لە ناو شارى کەرکوک و چۆنیەتى پێشخستنى کارەکانیان و هەروەها خۆئامادەکردن بۆ بە ستنى کۆنفرانس سەبارەت بەو رێکخراوە و بەرپرسى لق هیواى سەرکەوتنى بۆیان خواست لە ئەنجامدانى چالاکییەکانیان .

 

 

 

 


رۆژى 9 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە مامۆستایانى ئایینى شارى کەرکوک و باس لە وەزعى شارى کەرکوک کرا و بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر ئەوەى کە مامۆستایانى ئایینى دەورى کاریگەریان هەیە لە نێو کۆمەڵگادا و هیواى خواست پاڵپشتى جەماوەربن بۆ پێکەوە ژیان و برایەتى و تەبایى لە نێو نەتەوەکانى شارى کەرکوک .

 

 

 

 


رۆژى 9 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بە یاوەرى پارێزگارى کەرکوک و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەى ناشتنى تەرمى ( هونەرمەند سەڵاح داودە ) بوو ، خوالێیخۆشبێت دەورێکى کاریگەرى هەبوو لە خزمەتکردنى هونەرى کوردى .

 

 

 

 

 


رۆژى 10 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى فراوانى لقى کرد بە ئامادەبوونى هەڤاڵانى کارگێڕ و ئەندامانى لق ، سەرەتا بەرپرسى لق باس لە دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانى سەر گۆڕەپانى عێراق و کوردستان بە گشتى و شارى کەرکوک بە تایبەتى، پاشان باس لە کار و چالاکى سەرجەم مەکتەب و لیژنە ناوچەکانى سنوورى لق خوێندرایەوە و تیشک خرایە سەر خاڵە بەهێز و لاوازەکان و چۆنیەتى خۆئامادەکردن بۆ قۆناغەکانى داهاتوو .

 

 

 


رۆژى 12 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق پێشوازییانکرد لە شاندێکى بزوتنەوەى ویفاقى نیشتمانى عێراقى و لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانى هەردوولا کرا و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە بارودۆخى ناو شارى کەرکوک و دەرووبەرى ، جەخت لەسەر ئەوەى کرایەوە کە برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیان لەم شارە پارێزراو بێت و هەروەها پەیوەندییەکانى هەردوولا زیاتر بتەوتر بکرێت .

 

 

 


رۆژى 12 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى هەڤاڵان ( موحسن فاتح و محەمەد خورشید و عومەر فەرەج ) کارگێڕانى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى حەسار کرا بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى ئیشوکراەکانیان و هەروەها ئاستى ڕێکخستنەکانى پارتیمان و وەزعى هاوڵاتییان لە رووى خزمەتگوزارییەوە تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانیان بوو ، بەرپرسى لق هانى هەڤاڵانیدا زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و سەردانى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و کەسایەتىو هاوڵاتیان و سەرجەم چین و توێژە جیاجیاکان بکەن و لە خۆشى و ناخۆشییەکانیان ئاگاداربن و هاوکاریان بن .

 

 


رۆژى 13 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەرانى بە ئامادەبوونى هەڤاڵ ( خالید ئەحمەد ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ ، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە بارودۆخى شارى کەرکوک کرا و چۆنیەتى راپەراندنى ئەرک و چالاکییەکان و پاراستنى سەر و ماڵى هاوڵاتییان ، گفتوگۆیەکى تێر و تەسەل کرا لە سەر کارەکان و تەئکید لە سەر برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیان کرایەوە .

 

 

 


رۆژى 14 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ( هاورد کیگن ) بەرپرسى قونسوڵگەرى ئەمەریکا لە کەرکوک و باس لە پەیوەندییەکانى هەردوولا کرا و بارودۆخى ناو شارى کەرکوک تاوتوێ کرا تیشک خرایە سەر ئەوەى رێوشوێنى پێویست دابنرێت بۆ رێگەگرتن لە هەر کارێکى تیرۆریستى کە ناحەزان بیانەوێت ئەنجامى بدەن .

 

 

 

 


رۆژى 14 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق لە نووسینگەى مەکتەبى ڕێکخراوە پیشەییەکان کۆبونەوەیەکى سازرکرد بەئامادەبوونى ( عەدنان کەرکوکى ) کارگێڕى لق و بەرپرسى نووسینگە و بە ئامادەبوونى سەرجەم هەڤاڵان ، سەرەتا بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر دوایین روودا و پێشهاتەکانى سەر گۆڕەپانى کەرکوک و چۆنیەتى خۆسازدان بۆ ئایندە و بەرنامەیەکى تۆکمە و دارێژراو بۆ ئەوەى کارەکانمان بە سەرکەوتوویى ئەنجام بدەن و ئەو کێشە و گرفتانەى دێنە رێ چارەسەرى گونجاوى بۆ بدۆزینەوە ، پاشان لەگەڵ باس لە کار و چالاکى ئەو مەکتەبە کرا و تیک خرایە سەر ئەوەى لەم ساڵدا سەردانییەکان زیاتر بکرێت بۆ ناو سەندیکا و رێکخراوەکان بۆ ئەوەى زیاتر ئاگادار بین لە کەم و کوڕیەکانیان .


رۆژى 16 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک ئەندازیارانى کۆمپانیاى نەوتى کەرکوک بە ئامادەبوونى مامۆستا ( حەسەن مەجید ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى مامۆستایان ، لە کۆیبونەوەیەکدا باس لە وەزعى ناو کۆمپانیاى نەوت کرا و و کۆمەڵێک بابەتى تر تەوەرى ئەو کۆبونەوەیە بوو .

 

 

 

 


رۆژى 17 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونەوەیەکى سازکرد لە گەڵ ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى کەرکوک و سەرەتا بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پاشان هاتە سەر وەزعى ناو ئەنجومەنى قەزا و بڕایار و ڕاسپاردەکانیان ، بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر ئەوەى کە ئەنجومەن قزا لە بەرژەوەندى هەموو پێکهاتەکان کار بکات و برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیان بپارێزێت .

 

 

 


رۆژى 17 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانى ماڵى ( شێخ محەمەد شێخ سەعید سەنگاوى ) کرد و باس لە بارودۆخى ئەو گەڕەکە کرا لە رووى خزمەتگوزارییەوە .

 

 

 

 

 


رۆژى 17 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانى ماڵى ( مەلا تەیب عەلى ) کرد ئیمام و خەتیبى مزگەوتتى سەرکەوتن لە گەڕەکى ئەبو عولک ، شایانى باسە هەڤاڵان ( دڵشاد پیرۆت و عەبدولمەوجود نورەددین ) یاوەرى بەرپرسى لق بوون .

 

 

 

 

 


رۆژى 17 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى کارگێڕى لقى کرد لە بارەگاى لق و تیشک خرایە سەر بارى ئاسایشى شارى کەرکوک ماوەیەک بوو تیرۆریستان کارى نامرۆڤانەیان ئەنجامدا کە بووە هۆى شەهید و بریندار بوونى ژمارەیەک لە پۆلیس و هاوڵاتى .

 

 

 

 


رۆژى 18 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى تەجەموعى عەرەبى لە شارى کەرکوک ، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانى هەردوولا کرا و وەزعى ئاسایشى شارى کەرکوک گفتوگۆى لەسەر کرا و راوبۆچونەکانیان ئاڵوگۆڕکرا .

 

 

 

 

 


رۆژى 18 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بە ئامادەبوونى بەرپرسى لیژنەى ناوچەى فەرمانبەران کۆبونەوەیەکى سازکرد لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى پارێزگاى کەرکوک ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە ئیشوکارى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کرا و چۆنیەتى خزمەتگەیاندنیان بە جوتیاران و ئاستى بەرهەمى جوتیاران و چۆنیەتى پێشخستنى کارى جوتیاران گفتوگۆى لەسەر کرا .

 

 

 


رۆژى 19 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە کەسایەتى هەردوو گوندى قەرەسالم و سەربیر سەر بە لیژنەى ناوچەى حەسار، باس لە خزمەتگوزارى کرا بۆ سنوورى ئەو گوندانە و ئاوەدانکردنەوەى زیاتر لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بەرپرسى لق بەڵێنیدا بەپێى توانا کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکات و حکومەتى هەرێمى کوردستانیش درێغى نەکردووە لە ئاوەدانکردنەوە .

 

 

 


رۆژى 19 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ( DIE ZAIT ) رۆژنامەنووسى ئەڵمانى ، لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخى شارى کەرکوک و دەورووبەرى کرا و ئاستى کارەکانى ماددەى 23 ى پەرلەمانى عێراق شیکرایەوە ، هەروەها بەرپرسى لق باس لە وەزعى ئاوارەکانى کرد کە چۆن رژێمى لە ناوچووى بەعس دژ بە گەلى کورد رەفتارى کردووە و ئامانجى بە عەرەبکردنى ئەم شارە بووە لە پێناو داگیرکردنى و دەربەدەرکردنى خەڵکە رەسەنەکەى ، شایانى باسە رونکردنەوەیەکى پێشکەشکردنى سەبارەت بە شارى کەرکوک و دەورووبەرى لە گشت روویەکەوە .

 

 


رۆژى 19 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( محەمەد خورشید ) کارگێڕى لق و بەرپرسى مەکتەبى رێکخستن و ( هێمن مەسعود ساڵەیى ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى مامۆستایان سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى کەرکوکیان کرد و لە لایەن سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایانى ئەو زانکۆیەیە پێشوازییان لێکرا و لە دیدارەێکدا باس لە بارودۆخى زانکۆ کرا و ئاستى خوێندن لە زانکۆیە هەڵسەنگێندرا و تیشک خرایە سەر کەمکوڕى و ئەو کێشانەى هەیە ، بەرپرسى لق ئامادەیى خۆى نیشان بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگى بۆ پێشخستنى زانکۆى کەرکوک ، لەلایەن خۆیانەوە سەرۆکى زانکۆ سوپاسى لقى 3 و پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد بۆ پێشکەشکردنى هاوکارى و کارى خزمەتگوزارى بۆ زانکۆکەیان .


رۆژى 20 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە هەرسێ شاندى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و حزبى شیوعى کوردستان ، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە بابەتە گرنگەکانى سەر شەقامى کەرکوک کرا لە ماددەى 140 و ماددەى 23 و چۆنیەتى راپەڕِاندنى کارەکانیان ، هەروەها باس لە پەیوەندییەکانى نێوانیان کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر ئەوەى کە دەبێت کۆبونەوەکان زیاتر و چڕوپڕ بکرێت ، چونکە ئێستا بارودۆخەکە زیاتر گرنگیدانى دەوێت .

 

 

 


رۆژى 20 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک خەڵکى خۆڕاگرى ئاوارە لە یاریگاى شۆرجە و باس لە وەزعیان کرا و چەند داواکارییەکیان هەبوو پێشکەش بە بەرپرسى لق کرا بۆ ئەوەى هەندێک لە موعاناتیان کەم بکرێتەوە ، بەرپرسى لق لە لایەن خۆیەوە بەڵێنیدا هەموو تواناکانى خۆى بخاتە گڕ لە پێناو چارەسەرێکى گونجاو بۆ ئەو ئاوارانە ، شایانى باسە ئاوارەکانى یاریگاى شۆرجە لە حاڵەتێکى ناخۆشدا ژیان بەسەر دەبەن .

 

 

 


رۆژى 20 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى بارەگاى لیژنەى ناوچەى 6 ى کەرکوکى کرد لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ هەیئەتى ناوچە باس لە چۆنیەتى ئەنجامدانى کار و چالاکییەکانى ناوچە و ئاستى رێکخستنەکانیان و سەردانى کردنى ناوچە بۆ نێو جەماوەردا تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە بوو .

 

 

 

 


رۆژى 20 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى بارەگاى لیژنەى ناوچەى 3 ى کەرکوکى کرد لەلایەن هەیئەتى ناوچەوە پێشوازییان لێکرا و لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ هەیئەتى ناوچە باس لە چۆنیەتى ئەنجامدانى کار و چالاکییەکانى ناوچە و ئاستى رێکخستنەکانیان و سەردانى کردنى ناوچە بۆ نێو جەماوەردا تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە بوو .

 

 

 

 


رۆژى 23 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى( خالید ئەحمەد ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە ئەفسەرەکانى حیمایەى مونشەئات ، لەو دیدارەدا باس لە کارەکانیان کرا و تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانیان و چۆنیەتى چارەسەرکردنى ، هەروەها باس لە رووداوەکانى ئەم دواییەى شارى کەرکوک و دەورووبەرى کرا .

 

 


 


رۆژى 24 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانى بارەگاى کۆمیتەى پارێزگاى حزبى شیوعى کوردستانى لە کەرکوک بۆ ئامادەبوون لە کۆبونەوەى لیستى برایەتى کەرکوک کە پێکهاتبوون لە پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى کەرکوک ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە دوا پێشهات و رووداوەکانى ئەم دواییەى شارى کەرکوک کرا ، شایانى باسە ئەو لایەنانە راو بۆچونەکانى خۆیان دەربڕى و دۆخى شارى کەرکوک چى پێویست بکرێت لە رووى خزمەتگوزارى و ئاسایش و پاراستنى سەر و ماڵى هاوڵاتیان ، پاشان هەریەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى سەر بە لیستى برایەتى کەرکوک راو بۆچونەکانى خۆیان دەربڕى سەبارەت بە کار و چالاکییەکانیان و بەڵێنیاندا هەرچى لە توانایاندا هەیە بیخەنە گڕ لە پێناو خزمەتگەیاندن بە شارەکە .
 


رۆژى 25 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە پیاوماقولانى گوندى چەورکەى گەورە سەر بە قەزاى داقووق ، لەو دیدارەدا پیاوماقولان باس لە کێشە و گرفتەکانیان کرا لەو گوندە لە رووى خزمەتگوزارییەوە ، بەرپرسى لق بەڵێنیدا بەپێ ى توانا هاوکارییان بکات بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشە و گرفتانەى خستوویانەتە روو .

 

 


 


رۆژى 26 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانى بارەگاى مەڵبەندى دووى رێکخستنى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى کرد لە کەرکوک بۆ ئامادەبوون لە کۆبونەوەیەک کە پارێزگارى کەرکوک و بەڕێوەبەرى گشتى پۆلیسى کەرکوک و بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکان و بەڕێوەبەرى ژوورى عەمەلیات و ژمارەیەک لە ئەفسەرانى پۆلیس و قائمقامى قەزاى ناوەندى کەرکووک ئامادەبوون ، لەو کۆبونەوەیەدا باس کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا کە جێگاى دەست خۆشییە ، هەروەها لە تەوەرێکى باسەکەیان تیشک خرایە سەر بارى ئاسایش لە شارەکە و ماوەیەکە تیرۆریستان کارى تیرۆر ئەنجام دەدەن و باس لە رێوشوێنى پێویستان کرا بۆ رێگە گرتن لە تیرۆریستان ، لە تەوەرێکى تردا ماددەى 140 ى دەستوور خرایە بەرباس و گفتوگۆ تەئکید لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێت حکومەتى فیدڕاڵى عێراق جێبەجێ ى بکات و هەنگاوى جدى بگرێتە بەر ، هەروەها کارەکانى لیژنەى ماددەى 23 باسى لێوەکرا ، لە کۆتاییدا ئاماژەیان بەوەکرد کە لیژنەیەک پێکبهێنرێ بۆ ڕاپەڕاندنى کارەکانى پارێزگاى کەرکوک بۆ هەرێم و بەغدا تا کارەکانى پارێزگاکە ڕاپەڕێنن .
 


رۆژى 27 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان لە کەرکوک ، لەو دیدارەدا بەرپرسى لق پیرۆزبایى ئاراستەى ستافى نوێ کرد بە بۆنەى دەست بەکاربوونیان و هیواى سەرکەوتنى بۆیان خواست و گفتوگۆى کرا سەبارەت بە توندوتۆڵکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا ، شایەنى باسە ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق ئامادەى ئەو دیدارەبوون .

 

 


 


رۆژى 27 / 5 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە بەڕێز ( چنار سەعد ) وەزیرى شەهید ئەنفالەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ، لە کۆبونەوەیەکدا باس لە رێنماییەکانى وەزارەتى شەهیدان کرا و چۆنیەتى چارەسەرکردنى وەزعى بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و هاوکاریکردنیان لە گشت روویەکەوە تەوەرى سەرکى کۆبونەوەکە بوو ، خاتوو ( چنار سەعد ) بەڵینیدا بەهەموو شێوەیەک و ئەوەى لە توانادابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان درێغى ناکات بۆ بنەماڵەى شەهیدان ، شایانى باسە لەو کۆبونەوەیە بەرپرسى مەڵبەندى دووى ( ى . ن . ک ) و ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامان لق ئامادەبوون .

 


 
 

 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk