کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

پەیامى کەرکووک

الصراحه

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

ئەرشیف

فۆنتى کوردى

 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 
 

میوانژمێر

 
 
 
 
ئەرشیف    2007
 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007
 مانگى 4 ى 2007
 مانگى 5 ى 2007
 مانگى 6 ى 2007
 مانگى 7 ى 2007
 مانگى 8 ى 2007
 مانگى 9 ى 2007
 مانگى 10 ى 2007
 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 
 
ئەرشیف    2008
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008
 مانگى 3 ى 2008
 مانگى 4 ى 2008
 مانگى 5 ى 2008
 مانگى 6 ى 2008
مانگى 7 ى 2008
مانگى 8 ى 2008
مانگى 9 ى 2008
مانگى 10 ى 2008
مانگى 11 ى 2008
مانگى 12 ى 2008
 
 
ئەرشیف    2009
 مانگى 1 ى 2009
 مانگى 2 ى 2009
 مانگى 3 ى 2009
 
 


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

رۆژى 1 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى رێکخراوى شەفەق لەو دیدارەدا باس لە دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا لە رووى رۆشنبیرى لە کەرکوک ، هەروەها رەوتى راگەیاندن لە پێشخستنى بارى ئاشتەوایى لە نێوان هەموو پێکهاتەکانى شارەکەدا ، هاوکات جەخت لەەسر یارمەتیدانى هەموو رۆژنامەنووسان کرا لە پێناو پەرەپێدانى بارى کۆمەڵایەتى و هۆشەمەندى هەموو خەڵکى کەرکوک .
 

 

 

 


رۆژى 1 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانى یاریگاى 1 ى حوزەیرانى کرد بۆ کردنەوەى خولى وەرزشى دڵى کوردستان بۆ تۆپى پێ لە ژێر دروشمى دەورى وەرزش لە هیچ لایەنێکى سیاسى کەمتر نییە بۆ ناساندنى کورد بە جیهان ، شایانى باسە ئەم خولە ساڵانە لە لایەن لیژنەى ناوچەى زانکۆ دەکرێتەوە .
 

 

 

 

 


رۆژى 2 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى هەڤاڵان ( رێبوار تۆفیق ) کارگێڕى لق و ( نەوزاد قادر ) ئەندامى لق پێشوازییان کرد لە رابیتەى ریازیین قودەما کە پێکهاتبوون لە ( نیهاد عەلى غالب ) بەرپرسى ئەو رابیتەیە و ژمارەیەک لە وەرزشوانان ، بەرپرسى لق پێخۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ئەو چاوپێکەوتنە و هیواى خواست رۆڵى بەرچاو بگێڕن لە پێناو پێشخستنى نەوەکانمان لە بوارى وەرزش .
 

 

 

 


رۆژى 2 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکوک سەردانى پەیمانگاى وەرزشى نەوتیان کرد بۆ کردنەوەى باڵەخانەى پەیمانگاى نوێ لە گەڕەکى عەرەفە و لە لایەن بەڕێوەبەرى پەیمانگا ( حوسێن مەعروف عومەر ) پێشوازییان لێکرا و خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ئەو مەبەستە ، پاشان ژوورەکانى ئەو پەیمانگایەیان بەسەر کردەوە و هیوایان خواست سەرکەتووبن بۆ پێشخستنى زانست لە شارى کەرکوک .
 

 

 

 


رۆژى 5 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى ( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکوکیان کرد و کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بە دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانى سەر گۆڕەپانى سیاسى شارى کەرکوک و ئاستى کارە خزمەتگوزارییەکان و چۆنیەتى بەڕٍێوەبردنى ئیشوکارەکانى فسەرجەم فەرمانگەکان و کێشە و گرفتەکانى پارێزگا لە گشت روویەکەوە و تەئکید کردنەوە لەسەر برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیان لە شارى کەرکوک .
 

 

 

 


رۆژى 6 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى شارۆچکەى دووبزیان کرد و لەگەڵ لیژنە ناوچەى دووبز کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا لەگەڵ سەرجەم هەڤاڵانى ئەو ناوچەیە و تیایدا باس لە بارودۆخى لیژنەى ناوچە کرا و ئاستى پێشخستنى رێکخستنەکانیان و وەزعى هاوڵاتیانى ئەو دەڤەرە تەوەرى سەرەکى ئەو کۆبونەوەیە بوو ، پاشان کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا لەگەڵ رێکخراوى لاوان و ئافرەتان و پاشان چاوى کەوت بە قائمقامى شارۆچکەى دووبز کۆمەڵێک بابەتى گرنگ تاوتوێ کرا .
 

 

 

 


رۆژى 7 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بە ئامادەىبوونى بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى لق پێشوازیییانکرد لە شاندێکى پارتى نیشتمانى ئاشورى و لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانى هەردوو کرا و تیشک خرایە سەر بارودۆخى شارى کەرکوک لە رووى ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە .
 

 

 

 

 

 


رۆژى 7 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق دیدارێکى لەگەڵ هەرسێ ستافى رۆژنامەى پەیامى کەرکوک و گۆڤارى سەراحە و رادیۆى دەنگى کوردستان لە کەرکوک سازدا، بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر رۆڵى رۆژنامەنووسان لە بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگا و خستنە رووى راستەقینەى رووداوەکان ، بەتایبەتى کە نەیارانى نەتەوەکەمان هەوڵى لەکەدارکردنى ئەزمونەکە دەدەن ، بەتایبەتى لە شارى کەرکوک کە ئەمڕۆ زۆر لەرابردوو هەستیارتر و ناسکترە ، پاشتر ئاماژەى بەوەدا کە کورد لە شارى کەرکوک زۆر نەرمى و تەنازولى کردووە، ئەمەش لەپێناو پێکەوە ژیان و سەرکەوتنى پەیامى کورد لە شارەکە کە گیانێکى برایەتى و پێکەوەیى بپارێزرێت، ئەوەى لەم رۆژانەیشدا لە کارى تیرۆریستى لە شارەکە روویدا بەتایبەت ئەو کردە تیرۆرییەى لە گەڕەکى شۆرجە روویدا هەمووى هەرەشەن بۆ سەر کورد و خواستە مێژووییەکەى ، بۆیە پێویستە رۆژنامەنووس بەردەوام داکۆکیکاربن لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان ، بەتایبەت گەڕانەوەى کەرکوک بۆ سەر هەرێمى کوردستان .
 


رۆژى 8 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق چاوىکەوت بە ( پیتەر فرومن ) ڕاوێژکارى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا ، لەم چاوپێکەوتنە بارودۆخى سیاسى و کەرکوکو کرا و دوا هەنگاوەکانى پرۆسەى دابەشکردنى دەسەڵات تاوتوێ کرا ، بەرپرسى لق سرنج و بۆچونەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانى بۆ ( پیتەر فرومن ) روونکردەوە کە گەلى کورد نەرمى زۆرى نواندووە لە ئاستى پرۆسەى سیاسى لە کەرکوک و چاوەڕوانى ئەوەین لایەنەکانى تر هەنگاو بنێن .
 

 

 

 


رۆژى 9 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى 2 ى کەرکوکى کرد و لایەن بەرپرس و هەیئەتى ناوچەوە پێشوازییان لێکرا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرجەم رێکخراوەکانى ئەو سنوورە باس لە دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا و ئاستى رێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان و چۆنیەتى راپەڕاندنى ئەرکەکانى سەرشانیان تەوەرێکى ترى باسەکەیان بوو .
 

 

 

 


رۆژى 12 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق چاوپێکەوتنێکى ئەنجامدا لەگەڵ کەناڵى ئاسمانى نەورۆز و باس لە گۆڕانکارییەکانیان ئەم دواییە کرا لە شارى کەرکوک سەبارەت بە ماددەى 23 و چۆنیەتى دابەشکردنى دەسەڵات تەوەرى سەرەکى ئەو چاوپێکەوتنە بوو لە وڵامى پرسیارەکان بەرپرسى لق راشکاوانە وڵامیان دایەوە و هیواى خواست لیژنەى ماددەى 23 کە لە پەرلەمانى عێراق نێردراوە بگەنە ئەنجامى باش و بەسوود بۆ سەرجەم نەتەوەکانى شارى کەرکوک و بەبێ موساوەمە کردن لەسەر مافى رەواى گەلى کورد .
 

 

 

 


رۆژى 12 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق لەگەڵ سەرجەم کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسى لیژنە ناوچە و هەیئەتى ناوچەکان و ژمارەیەکى زۆر لە لایەنگر و دۆستانى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بازگەى کەرکوک هەولێر پێشوازییانکرد لە روفاتى ( 187 ) ئەنفالکراوى ناوچەى گەرمیان کە لە سەردەمى رژێمى بەعسى لە ناوچوو ئەنفالکران تەنها لەبەر ئەوەى کوردبوون و بە دڕندانەترین شێوە جینۆساید کران .
 

 

 

 


رۆژى 13 / 4 / 2009 بەسەرپەرشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونەوەى فراوانى لق ئەنجامدرا بە ئامادەبوونى سەرجەم کارگێڕ و ئەندامانى لق و بەرپرسى لیژنە ناوچەکان ، سەرەتا بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدانى کوردستان و سەروەریان ( بارزانى نەمر ) و کاکە ( ئیدریس ) ى هەمیشە زیندوو ، بەرپرسى لقپ تیشکى خستە سەر دوایین پێهات و گۆڕانکارییەکانى سەر گۆڕەپانى ئەمڕۆى عێراق و کوردستان بە گشتى و شارى کەرکوک بە تایبەتى و لیژنەى ماددەى 23 سەبارەت بە شارى کەرکوک .
 

 


رۆژى 14 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک هاوڵاتى سنوورى لیژنەى ناوچەى 2 ى کەرکوک و کۆبونەوەیەکى لەگەڵیان ئەنجامدا سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانیان لە گشت روویەکەوە و بەڵیندا بەپێ توانا چارەسەرى بکات .
 

 

 

 

 

 


رۆژى 12 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان کە پێکهاتبوون لە ( مامۆستا عەبدولرەحمان محەمەد ) بەرپرسى مەڵبەند و ( سەعید مەجید شاسوار ) و ( سامان عەبدوڵڵا سەعید ) و ( جوتیار مەحمود ) کارگێڕانى مەڵبەند ، لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانى هەردوولا کرا و بارودۆخى شارى کەرکوک و هەنگاوەکانى لیژنەى ماددەى 23 و پرۆژەخزمەتگوزارییەکان تەوەرى سەرەکییان بوو ، تەئکید کرایە لەسەر ئەوەى شارى کەرکوک شارى برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیانە و لە کوردستانییەتى جیاناکرێتەوە .
 

 


رۆژى 14 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى بارەگاى لیژنەى ناوچەى 3 ى کەرکوکى کرد و لە لایەن بەرپرسى ناوچە و هەیئەتەوە پێشوازییان لێکرا و لە کۆبونەوەیەکدا باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرا و ئاستى رێکخستنى ناوچە و ئیشوکارەکانیان تەوەرى سەرەکى کۆبونەوەکە بوو ، بەرپرسى لق لە کۆبونەوەیەدا کە سەرجەم رێکخراوەکان بەشدارییان تێدا کرد باسى لەوە کرد کە کادرانى پارتیمان زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و بچنە ناو جەماوەر و لە ئیشوئازارەکانیان بکۆڵنەوە و لە خۆشى و ناخۆشییان ئاگاداربن .
 

 

 


رۆژى 15 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لقبەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى بارەگاى لیژنەى ناوچەى داقووقیان کرد لە لایەن ( ئیسماعیل بەکر ) بەرپرسى لیژنەى ناوچە و کارگێڕ و ئەندامانى نتاوچە پێشوازییان لێکرا و لە کۆبونەوەیەکدا باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانى سەر گۆڕەپانى عێراق و کوردستان بە گشتى و شارى کەرکوک بەتایبەتى و ئیشوکارى لیژنەى ماددەى 23 ى پەرلەمانى عێراق و چۆنیەتى دابەشکردنى دەسەڵات لە شارى کەرکوک تەوەرى سەرەکى باسەکەى بەرپرسى لق بوو ، پاشان هاتە سەر ئیشوکارى ناوچە و ئاستى رێکخستنى پارتیمان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و کۆمەڵێک بابەتى ترى گرنگ و پاشان دەستکرا بە گفتوگۆ و لێکۆڵنەوەى بابەتەکان لە لایەن ئامادەبووانەوە .
 

 


رۆژى 15 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى قائمقامیەتى قەزاى داقووقى کرد و لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارى گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە ئیشوکارى قائمقامیەت و وەزعى هاوڵاتیان و ئاستى ئیشوکارى فەرمانگەکانى ئەو شارۆچکەیە تەوەرى ســــەرەکى کۆبونەوەکە بوو.
 


رۆژى 15 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق لە شارۆچکەى داقووق هەستان بەکردنەوەى رێکخراوى برایەتى بۆ برا تورکمانەکانى داقووق و کارکردنیان لە پێناو پێشخستنى برایەتى و تەبایى لە نێوانى نەتەوەکانى داقووق ، بەرپرسى لق هیواى خواست ئەم رێکخراوە ببێتە مایەى گەسەندنى ئەو برایەتییە نێوان کورد و تورکمان و هیواى خواست سەرکەوتووبن .
 

 

 

 

 


رۆژى 15 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق هەر لە میانەى سەردانەکەى بۆ دەڤەرى داقووق بەرپرسى لق کۆبونەوەیەکى فراوانى ئەنجامدا لەگەڵ هەرسێ بەشى قوتابیان و لاوان و ئافرەتانى دەڤەرى داقووق ، سەرەتا بەرپرسى لق باس لە رۆڵى ئەو رێکخراوانەى کرد لە نێو کۆمەڵگادا و زیاتر خۆماندوو کردنیان و چۆنە ناو چین و توێژەکانى ناو کۆمەڵگا .
 

 

 

 

 


رۆژى 16 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونەوەیەکى سازکرد لەگەڵ یەکێتى وەرزشى کوردستان بە ئامادەبوونى ( رێبوار توفیق ) کارگێڕى لق و ( نەوزاد قادر ) ئەندامى لق ، سەرەتا تیشک خرایە سەر ئاستى وەرزش لە کەرکوک و کێشە و گرفتەکانى و چارەسەرى گونجا بۆ کێشەکان و چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى ئاستى وەرزش لە گشت روویەکەوە .
 

 

 

 


رۆژى 18 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونەوەیەکى سازکرد لەگەڵ پێنج پارتى سیاسى کوردستانى سازکرد بۆ یەک هەڵوێستى لە بەرامبەر روودا و پێشهاتەکان ، بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر ئەوەى کە دەبێ یەکریزمان بتەوتر بکەین بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر رودا و گۆڕانکارییەک و باسى ماددەى 23 کرا کە لیژنەکە کارى تێدا دەکات و گفتوگۆى لەسەر کرا و یەک هەڵوێستى نیشان درا ، پارتەکان پێکهاتبوون لە پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان و حزبى شیوعى کوردستان .
 

 

 


رۆژى 20 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ستافى کەناڵى ناوخۆیى باوەگوڕگوڕ و لە دیدارێکى باس لە ئیشوکارەکانى ئەو کەناڵە کرا و چۆنیەتى پێشخستنى زیاتر و خزمەتکردنى هاوڵاتیان لە رووى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى و هەواڵ و بابەتەکانى تر .
 

 

 

 

 


رۆژى 20 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لق سەردانى قوتابخانەى ( ئەختەرى کچانى ) و ( هەڵۆى کوڕان ) لە گەڕەکى مامۆستایان ، باس لەوەزعى قوتابخانەکانیان کرا و کێشە گرفتەکانى لە رووى باڵەخانە و پێداویستییەکانى قوتابیان گفتوگۆى لەسەر کرا .
 

 

 

 

 


رۆژى 20 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکوک و ( دڵشاد پیرۆت ) ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک سەردانى پرۆژەى ئاوەڕى گەرەکى گەڕەکى مامۆستایانیان کرد کە 60 % ئەو پرۆژەیە تەواو بووە و بۆتە مایەى خۆشحاڵى ئەو گەرەکە و هیوایان خواست پرۆژەى زیاتر ئەنجام بدرێت .
 

 

 

 


رۆژى 21 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بە ئامادەبوونى هەڤاڵان ( لوقمان عەبدوللەتیف ) و ( بەهجەت عەبدولکەریم ) کاگێڕانى لق پێشوازییانکرد لە ستافى کەناڵى ئاسمانى کوردستان لە کەرکوک ، لەو دیدارەدا باس لە وەزعى راگەیاندن کرا و چۆنیەتى بەرەوپێشبردنى زیاتر راگەیاندن لە کەرکوک و گفتوگۆیەکى تێروتەسەل کرا لەسەر ئەو بابەتە و بەرپرسى لق لق هیواى سەرکەوتنى بۆیان خواست .
 

 

 

 


رۆژى 22 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانتى لقى کەرکوکى یەکێتى سەندیکا رۆژنامەنووسانى کوردستانى کرد و لە لایەن ( فەرهاد عەونى ) نەقیبى سەندیکا و ( لەتیف فاتیح فەرەج ) سکرتێرى لق پێشوازییان لێیان کرد و بە بۆنەى 11 ساڵەى دەرچوونى ژمارە رۆژنامەى کوردستان و رۆژى رۆژنامەگەرى کوردى پیرۆز .
 

 

 

 


رۆژى 23 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( مامۆستا محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( سەردار جاف ) و ( مامۆستا حەسەن مەجید ) و ( هێمن مەسعود ساڵەیى ) ئەندامانى لق سەردانى دواناوەندى قوتابخانەى ( جمهورى ) یان کرد بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگى دابەشکردنى دیارى بەسەر ( 92 ) قوتابى کە لە خوێندن مەعفو بوونە ، بەرپرسى لق ئومێدى خواست هەموو قوتابییەکان بەم شێوەبن بۆ ئەوەى نەوەکانى داهاتوومان رۆشنبیر و لێهاتووبن بۆ بەرەوپێشبردنى وڵاتەکەمان .
 

 

 


رۆژى 23 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونەوەیەکى سازکرد لەگەڵ هەیئەتى لق بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بارودۆخەکان و خۆئامادەکردن بۆ پێشهات و گۆڕانکارییەکان و چۆنیەتى راپەڕاندنى ئەرک و چالاکییەکان و ئاگاداربوون لە وەزعى هاوڵاتیان تەوەرى سەرەکى ئەو کۆبونەوەیە بوو .
 

 

 

 

 


رۆژى 23 / 4 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق کۆبونەوەیەکى فراوانى سازکرد لەگەڵ سەرجەم بەرپرسى لیژنە ناوچەکان سنوورى لق بۆ بەرەوپێشبردنى ئاستى رێکخستنى پارتیمان و هاندانى هەڤاڵان بۆ چونە ناو جەماوەر و خزمەتکردنیان لە گشت روویەکەوە لە بۆنە و پرسە و بەسەرکردنەوە و وەزعى لە رووى خزمەتگوزارى و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکانیان ، هەروەها تەوەرێکى ترى باسەکە بۆ خۆسازدان و خۆئامادەکردن بۆ رووداو وپێشهاتەکان و چۆنیەتى هەڵسوکەوت کردن لەگەڵیان .

 


 


 

 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk