بارزانى نه‌مر

کۆنگرەکانى پارتى

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

پەیامى کەرکووک

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

فۆنتى کوردى

 

مجلة الصراحه

مجلة الصراحه

 

 

په‌رتوكى - چمكێك له‌ مێژووى كه‌ركوك -  نه‌جات حه‌سه‌ن

په‌رتوكى - چمكێك له‌ مێژووى كه‌ركوك  نه‌جات حه‌سه‌ن

 

په‌یڕه‌و و پرۆگرامى پارتى دیموكراتى كوردستان

په‌یڕه‌و و پرۆگرامى پارتى دیموكراتى كوردستان

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان

 

ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان

ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان

 

ماڵپه‌ڕى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان

ماڵپه‌ڕى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان

 

ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

 

مسته‌فا بارزانى له‌ هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ و دیكۆمێنتى سۆڤیه‌تیدا

مسته‌فا بارزانى له‌ هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ و دیكۆمێنتى سۆڤیه‌تیدا

 

بارزانى له‌ مه‌هاباده‌وه‌ .....  بۆ ئاراس

بارزانى له‌ مه‌هاباده‌وه‌ ..... بۆ ئاراس

 

البارزاني القائد

البارزاني القائد

 

پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان

پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان

 
ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ

ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ

 
 

ناوى قوربانیانى تیرۆر له‌ هاوڵاتیانى كورد له‌ پاش پڕۆسه‌ى ئازادى تاوه‌كو 21 / 8 / 2009

 
 

ئه‌رشیفى كار و چالاكى به‌رپرسى لق

 
 
میوانژمێر


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

رۆژى 1 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانى عه‌شیره‌تى زه‌نگه‌نه‌ به‌ناوى ( گروپى هونه‌رى هه‌نگاوى نوێ ى وڵات ) له‌ كه‌ركوك ، له‌و دیداره‌دا به‌رپرسى لق باس له‌ بارى سیاسى كه‌ركوك كرد و هه‌روه‌ها گرنگى كه‌ركوك له‌ سیاسه‌تى كوردا كرد و هه‌روه‌ها به‌ڵێنى پێدان كه‌ هاوكار بێت بۆیان بۆ خزمه‌ت كردنى هونه‌ر و وه‌رزشى كه‌ركوك ، هیواى خواست سه‌ركه‌وتووبن له‌ كار و چالاكییه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنى شارى كه‌ركوك و گه‌نجه‌كانى .
 

 

 


رۆژى 1 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ( گابرێڵ ئیسكۆبار ) كونسوڵگه‌رى ئه‌مه‌ریكا له‌ كه‌ركوك ، له‌و دیداره‌دا پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاره‌نووسى كه‌ركوك و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵ تاوتوێ كرا، ( گابرێڵ ) پشتیوانى كۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هاریكاریكردنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ربڕى، به‌تایبه‌ت له‌ كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا .
 

 

 


رۆژى 2 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى 8 ى كه‌ركوكى كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ باره‌گاى ناوچه‌ باس له‌ ئیشوكارى ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرا و جه‌خات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كرایه‌ كه‌ ده‌بێت كه‌وادرى پارتیمان زیاتر بچنه‌ ناو جه‌ماوه‌ر و له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بكۆڵنه‌وه‌ و به‌شدارى زیاتر بكه‌ن له‌ بۆنه‌ و پرسه‌كان ، هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و كه‌سایه‌تى ئه‌و سنووره‌ و چین و توێژه‌ جیاجیاكان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ .
 

 

 


رۆژى 3 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى پارێزگاى كه‌ركوكى كرد و له‌ لایه‌ن ( عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ) پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى لێكرا ، له‌و دیداره‌دا باس له‌ وه‌زعى پارێزگا كرا و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ گفتوگرى له‌سه‌ر كرا و ئاستى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان باسى لێوه‌ كرا .
 

 

 

 


رۆژى 4 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕ و ئه‌ندامانى لق پێشوازییان كرد له‌ ستافى لیژنه‌ى ناوچه‌ى سه‌رگه‌ڕان و له‌و دیداره‌دا باس له‌ بارودۆخى سنوورى ئه‌و ناوچه‌ كرا و هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان، به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر ئاستى پرۆژه‌خزمه‌تگوزراییه‌كان له‌ ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رپرسى ئاماده‌یى نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆ سنوورى ئه‌و ناوچه‌یه‌ .
 

 

 


رۆژى 5 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى پردێیان كرد و له‌ لایه‌ن ستافى ناوچه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى شۆڕشى ئه‌یلوولى مه‌زن له‌و ده‌ڤه‌ره‌ باس له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى عێراق و كوردستان به‌ گشتى و شارى كه‌ركوك به‌تایبه‌تى كرد و داواى كرد كه‌ ده‌بێته‌ هه‌موومان یه‌كگرتووبین و دژ به‌ پیلانگێڕان راوه‌ستین و نه‌هێڵێن برایه‌تى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان له‌كدار بكه‌ن و پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژى ده‌نگدانه‌ بچینه‌ سه‌ر سندۆقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگایه‌وه‌ مافه‌كانمان به‌دى بهێنین .
 


رۆژى 5 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق و هه‌یئه‌تى لیژنه‌ى ناوچه‌ى پردێ سه‌ردانى ماڵى ( شێخ قادر ) یان كرد سه‌ره‌ك عه‌شیره‌تى ساڵه‌یى ، له‌ وه‌زعى ته‌ندروستى پرسییه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بارودۆخى ئه‌و سنووره‌ له‌ رووى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان باس كرا كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به‌و ده‌ڤه‌ره‌یان كردووه‌ .
 

 

 

 


رۆژى 8 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى مامۆستا ( محه‌مه‌د كه‌مال ) جێگرى به‌رپرسى لق ئاماده‌بوون له‌ ڤیستیڤاڵى شاعیرى كورد خوالێخۆشبوو ( سابرى ) كه‌ هه‌ردوو لقى یه‌كێتى كه‌ركوكى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان سازیاندابوو، شایانى باسه‌ له‌و ڤیستیڤاڵه‌ یادى ئه‌و شاعیره‌ كرایه‌وه‌ كه‌ خزمه‌تى زۆرى به‌ گه‌له‌كه‌ى گه‌یاندووه‌ و شایانى باسه‌ به‌ڕێزان ( فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یى ) وه‌زیرى پێشووى رۆشنبیرى و ( دكتۆر هادى ) وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون .
 

 


رۆژى 9 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ئاماده‌بوونى هه‌یئه‌تى مه‌كته‌بى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى ئافره‌تانى قه‌زاى كه‌ركوك كه‌ ژماره‌یه‌كى به‌رچاو ئاماده‌بوون باس له‌ خۆئاماده‌كردن كرا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ و هاندانى ئافره‌تان بۆ ئه‌و قۆناغه‌ و هه‌روه‌ها باس له‌ كار و چالاكییه‌كانیان كرا و بارى ناوخۆى ئافره‌تان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و به‌رپرسى لق هیواى خواست كه‌ زیاتر بچنه‌ ناو جه‌ماوه‌ر و له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بكۆڵنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر گرفته‌كانیان بكه‌ن و هاوكاریان بن له‌ بۆنه‌ و پرسه‌كان .
 

 


رۆژى 9 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى هه‌ڤاڵانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵى كه‌ركوكى كرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ پێشوازییان لێكرا و له‌و دیداره‌دا باس له‌ كار و چالاكییه‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌زعى جوتیاران خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ و به‌رپرسى لق داواى كرد كه‌ به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ دابڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ هه‌موو جوتیاران سوودمه‌ند بن له‌م وه‌رزه‌دا .
 

 

 


رۆژى 10 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشیوازیكرد له‌ تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى فه‌تاتى كه‌ركوك، به‌رپرسى لق ده‌ست خۆشى لێیان كرد كه‌ توانییان له‌سه‌ر ئاستى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و دیارى به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاترى بۆیان خواست .

 

 

 

 


رۆژى 10 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌نجه‌كانى شارى كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد و تیایدا باس له‌ رۆڵى لاوان كرد له‌ گشت بواره‌كاندا و گه‌نج هێز و بازوى میلله‌ته‌ و ده‌بى هه‌ر گه‌نجان پاڵپشت بن له‌ گشت قۆناغه‌كان و داواى كرد كه‌ له‌ رۆژى ده‌نگدان بێنه‌ سه‌ر سندۆقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان بده‌ن و هانى كه‌س و كاریان و جه‌ماوه‌ر بده‌ن كه‌ ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن ، چونكه‌ له‌ رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌توانین مافه‌كانى خۆمان به‌دیبهێنین ، پاشان ئه‌و گه‌نجان به‌ڵێنیاندا هه‌رچى له‌ توانیاندا هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ گڕ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى شارى كه‌ركووك و گه‌لى كوردستان .

 


رۆژى 11 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراوانى لقى كرد و تیایدا سه‌رجه‌م كارگێڕ و ئه‌ندامانى لق به‌شدارییان تێدا كرد و سه‌ره‌تا به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى عێراق كه‌ ده‌ستكه‌وتێكى گه‌ره‌ بوو بۆ هاوپه‌یمانى كوردستان و هه‌ر چاوه‌ڕوانىئه‌ویش له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كرا، هاوكات هاوپه‌یمانێتى تا ئێستا له‌ عێراق نادیاره‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان بكرێت زه‌رووره‌ته‌ له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌ونخونى بكرێت بۆ ئامانجێكى پیرۆز به‌تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت به‌رنامه‌ى كارى ئاینده‌مان هه‌ڵبژاردن ئه‌وله‌وییه‌تى پێ بدرێت.
پاشان ( مامۆستا محه‌مه‌د كه‌مال ) چه‌ند تێبینییه‌كى خۆى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن خسته‌روو و ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامانى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان سه‌ربارى ئه‌و گوشارانه‌ى خرایه‌ سه‌ریان خۆراگربوون و سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ بارى رێكخستنى دیموگرافى شاره‌كه‌ى كرد كه‌ پێوه‌ره‌كانى ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ ره‌وشه‌كه‌ى نیشان ده‌دات.


رۆژى 12 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ئاماده‌بوونى دوو كارگێڕى لق كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد له‌گه‌ڵ به‌شى ئیداره‌ و ئیقتساد له‌ زانكۆى كه‌ركوك، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ هه‌ڤڵبژاردن كرا و به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر یاساى هه‌ڵبژادن و چۆنیه‌تى خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و قۆناغه‌ گرنگ و هه‌سیتاره‌ ، هانى ئاماده‌بووانى دا كه‌ رۆڵى كاریگه‌ر ببینن له‌ ناو جه‌ماوه‌ردا و هه‌روه‌ها خه‌ڵك هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان .

 

 


رۆژى 10 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى مه‌كته‌بى په‌یوه‌نییه‌كانى لق سه‌ردانى باره‌گاى كۆمیته‌ى پارێزگاى كه‌ركوكى حزبى شیوعى كوردستانیان كرد و له‌و دیداره‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ باس و گفتوگۆى له‌سر كرا له‌ سوورویانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ و رۆڵى كورد له‌ كاته‌دا ، پاشان هاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا و ته‌ئكید له‌سه‌ر بته‌وه‌كردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرایه‌وه‌ .

 

 

 


رۆژى 12 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌ گه‌ڵ قوتابیانى ناوه‌ندى پارێزگا كه‌ركوك و تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى كرایه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ نابێت كه‌ركوك جیابكرێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى گشتى و داواى له‌ ئاماده‌بووان كرد پاڵپشتى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بكه‌ن و هه‌روه‌ها هانى جه‌ماوه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌و له‌سه‌ر سندۆقه‌كانى ده‌نگدان ئاماده‌بن .
 

 

 


رۆژى 15 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تى و مامۆستایانى ئاینى له‌ عه‌شیره‌تى نعێمى و شه‌مه‌ر و باس له‌ برایه‌تى نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب كرا كه‌ ئه‌و برایه‌تییه‌ ده‌بێت بته‌وتر بكرێت .

 

 

 

 


رۆژى 15 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ شاندێكى پارتى برایه‌تى توركمان به‌ سه‌رۆكایه‌تى ( وه‌لید شه‌ریكه‌ ) و له‌و دیداره‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و دیداره‌دا بوو .

 

 

 

 


رۆژى 16 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ ئاماده‌بوونى جێگرى به‌رپرسى لق و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕانى لق پێشوازییان كرد له‌ ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى 2 ى ( ى . ن . ك ) و شاندى یاوه‌رى و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا كرا و بارودۆخى شارى كه‌ركوك تاوتوێ كرا تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن و میكانیزم بۆ ئه‌و قۆناغه‌ و ته‌ئكید له‌سه‌ر برایه‌تى و ته‌بایى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان كرایه‌وه‌ .

 

 

 


رۆژى 17 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى قوتابخانه‌ى دواناوه‌ندى جمهورى كچانیان كرد و له‌ مامۆستا و قوتابیانى ئه‌و قوتابخانه‌یان كۆڵییه‌وه‌ باس له‌ كه‌موكورییه‌كان كرا و به‌رپرسى لق له‌ ووته‌یه‌ك باس له‌ هه‌ڵبژاردنى كرد و هانى ئاماده‌بووانى دا كه‌ خۆیان بۆ ئه‌و رۆژه‌ ئاماده‌ بكه‌ن و هه‌روه‌ها هاوڵاتییان له‌و رووه‌وه‌ هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ .

 

 

 


رۆژى 23 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق پێشوازییانكرد له‌ سه‌رۆك هۆزى عه‌ره‌بى به‌نى سه‌عد و ( شێخ حیكمه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌لسه‌عدى ) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى، له‌و دیداره‌دا باس له‌ برایه‌تى نێوان نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب كرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر بارى بارودۆخى سیاسى عێراق به‌ گشتى و شارى كه‌ركوك به‌ تایبه‌تى، باس له‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ كرا .
 


رۆژى 24 / 11 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كادره‌كانى ڕاگه‌یاندن كۆبووه‌وه‌ و باس له‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ كرا و داوایكرد له‌ ئاماده‌بووان چۆن بۆ ئه‌و قۆناغه‌ خۆیان ساز بكه‌ن و كاره‌كه‌یان له‌و پێناوه‌دا به‌ كار بهێنن و هانى جه‌ماوه‌ر بده‌ن بچنه‌ سه‌ر سندۆقه‌كانى ده‌نگدان و یه‌ك ریزى و ته‌بایى و برایه‌تى بپارێزن .


 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk