کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

پەیامى کەرکووک

الصراحه

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

ئەرشیف

فۆنتى کوردى

 

ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 
 

میوانژمێر

 
 
 
 
ئەرشیف    2007
 مانگى 1 ى 2007

 مانگى 2 ى 2007

 مانگى 3 ى 2007
 مانگى 4 ى 2007
 مانگى 5 ى 2007
 مانگى 6 ى 2007
 مانگى 7 ى 2007
 مانگى 8 ى 2007
 مانگى 9 ى 2007
 مانگى 10 ى 2007
 مانگى 11 ى 2007
 مانگى 12 ى 2007
 
 
ئەرشیف    2008
 مانگى 1 ى 2008
 مانگى 2 ى 2008
 مانگى 3 ى 2008
 مانگى 4 ى 2008
 مانگى 5 ى 2008
 مانگى 6 ى 2008
مانگى 7 ى 2008
مانگى 8 ى 2008
مانگى 9 ى 2008
مانگى 10 ى 2008
مانگى 11 ى 2008
مانگى 12 ى 2008


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

رۆژى 4 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ( دكتۆر ریاز محه‌مه‌د دانوك ) و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانى شارى كه‌ركوك ، سه‌ره‌تا به‌رپرسى لق له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر میژووى شارى كه‌ركوك كه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك برا له‌م شاره‌ ژیاوون و رێگر بوون له‌ به‌رده‌م هه‌ر دوو به‌ره‌كى و ناكۆكییه‌ك كه‌ ببێته‌ مایه‌ى تیكچۆنى ئارامى له‌م شاره‌ ، داواى له‌ ئاماده‌بووان كرد هه‌وڵه‌كانیان گڕ بخه‌ن له‌ پێناو پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ئارامى ، پاشان هاته‌ سه‌ر باسى دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانى سه‌ر گۆره‌پانى سیاسى عێراقى و كوردستانى به‌گشتى و شارى كه‌ركوك به‌تایبه‌تى و داوایكرد له‌م ساڵدا حكومه‌تى عێراق هه‌نگاوى جددى بهاوێژێ له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرفته‌كانى ئه‌م شاره‌ كه‌ له‌ مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور خۆى ده‌بینێته‌وه‌، پاشان هاته‌ سه‌ر باسى كێشه‌ و گرفته‌كان و گوێى له‌ ئاماده‌بوان گرت و را و پێشنیاره‌كانیانى به‌هه‌ند وه‌رگرت .
 


رۆژى 4 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى كارگێڕى لقى كرد و باس له‌ وه‌زعى ئێستا كرا و به‌رنامه‌كانى لق بۆ ئه‌م ساڵ گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و هه‌ره‌وها تیشك خرایه‌ سه‌ر بارودۆخى شار كه‌ركوك و ئاستى پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ شارى كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌رى و پرۆژه‌كانى ئه‌م ساڵ كه‌ ئه‌نجام ئه‌درێت و پێویستییه‌كانى دام و ده‌زگاكان و دانانى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى، هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ بته‌وكردنى زیاترى برایه‌تى و ته‌بایى كرا .
 

 

 

 


رۆژى 5 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکوک ئامادەبوون لە کردنەوەى بنکەى تەندروستى گەرەکى کوردستان ( فەیلەق ) کە لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان بودجەى بۆ تەرخانکرابوو ، شایانى باسە ئەم پرۆژەیە لیژنەى باڵاى ئاوەدانکردنەوەى کەرکوک سەرپەرشتى کردووە و ئەنجامیداوە ، بەرپرسى لق ئاماژەى بەوەکرد کە حکومەتى هەرێم هیچ کات درێغى ناکات لە پێشکەشکردنى کارى خزمەتگوزارى بۆ شارى کەرکوک و دەورووبەرى .

 

 

 



رۆژى 6 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( لەتیف گلى ) نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ( خالید ئەحمەد ) بەرپرسى لیژەى ناوچەى هێزى ناوخۆ، ئامادەى پرسەى خێزانى خوالێخۆشبوو ( نازم ئەلعەباسى ) بوون لە شارۆچکەى حەویجە ، بەبۆنەیەوە پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستانیان گەیاندە بنەماڵەى خوالێخشبوو، پاشان سەردانى مەزارى نازم عەباسییان کرد کە دۆستێکى دێرینى میللەتى کورد بوو.

 

 

 

 


رۆژى 6 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( لەتیف گلى ) نوێنەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ( خالید ئەحمەد ) بەرپرسى لیژەى ناوچەى هێزى ناوخۆ، سەردانى تەکیەى ( سامى شێخ حوسێن سەنگاوییان ) کرد لە گەرەکى شۆرجە و چاوپێکەوتنى ئەنجامدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە پیاوانى ئەو تەکیەیە کە پێکهاتبوون لە کورد و عەرەب و تورکمان ، بەرپرسى تیشکى خستە سەر ئەوەى کە شارى کەرکوک شارى پێکەوەژیان و تەبایى و برایەتییە و دەبێت هەموومان لەو پێناوەدا تێبکۆشین و بەرپەرچى هەر دووبەرەکى و ناکۆکییە بین کە دووژمنان دەیانەوێت لەم شارەدا پیادەى بکەن.
 

 

 


رۆژى 6 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى ( خالید ئەحمەد ) بەرپرسى لیژەى ناوچەى هێزى ناوخۆ، ئامادەبوون لە مەراسیمى یادى 88 ساڵەى دامەزراندنى سوپاى عێراقى و بەرپرسى لق لە ووتەیەکدا باسى ئەوەى کرد کە سوپاى عێراق دەبێت لە بەرژەوەندى گەلى عێراقدا بەکار بێت نەک لە پێناو حزب یان قەومێک بەکار بهێنرێت و هیواى خواست سوپاى عێراق لە کارەکانیان دژ بە تیرۆر و تیرۆریستان سەرکەوتووبن و ئاشتى و ئارامى بۆ عێراق دابین بکەن.

 

 

 


رۆژى 8 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق ئامادەبوو لە دابەشکردنى دیارى بەسەر منداڵان لە هەولێر و ( رەیان ) کە منداڵێکى شارى کەرکوک بەرپرسى لق دیارییەکى تایبەتى پێشکەشکرد کە لە کارەساتى تەقینەوە رزگارى ببوو ، ئەم دیارییانە رێکخراوى کابینى بۆ هاوکاریکردنى مرۆڤایەتى و شایانى باسە لەم دابەشکردنى دیارییە نووسینگەى قونسوڵگەرى کوریاى باشوور لە کوردستان ئامادەبوو.
 

 

 

 

 


رۆژى 11 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەورپەرشتى کۆبونەوەیەکى کارگێڕى لقى کرد ەو سەرەتا کورتە باسێکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد سەبارەت بە بارودۆخى ئەمڕۆى کوردستان و عێراق بە گشتى و شارى کەرکوک بە تایبەتى و باس لە کار و چالاکییەکانى مەکتەب و لیژنە ناوچەکان کرا و تیشک خرایە سەر گیروگرفتەکان و دەستنیشان کردنى میکانیزمى چارەسەرکردنى هەر کێشەیەک و هاندانى کەوادرى پارتیمان بۆ زیاتر چوونە ناو جەماوەر و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان.

 


رۆژى 12 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەیاوەرى محەمەد خورشید کارگێڕى لق و بەرپرسى مەکتەبى رێکخستن سەردانى لیژنەى ناوچەى داقووقیان کرد و لە کۆبونەوەیەکى فراواندا لەگەڵ ئەو ناوچەیە بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان سەر گۆڕەپانى سیاسى کوردستان و عێراق بەگشتى و شارى کەرکوک بەتایبەتى، پاشان هاتە سەر باسى کار و چالاکى ئەو ناوچەیە و چۆنیەتى کارکردنیان و ئاستى پێشخستنى رێکخستنەکانیان و وەزعى هاوڵاتیان لەو دەڤەرە لە گشت روویەکەوە گفتوگۆى لەسەر کرا و تیشک خرایە سەر خاڵە گرنگەکان و ئەو کێشە و گرفتەنەى دێتە پێشیان .

 

 


رۆژى 13 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە چەند کەسایەتییەکى کوندەکانى ناوچەى حەسار کە کۆمەڵێک کێشە و گرفتیان هەبوو و ئاراستەى بەرپرسى لقیان کرد بۆ چارەسەرکردنى ، بەرپرسى لقى ئامادەیى دەربڕى بەپێى توانا کێشەکانیان چارەسەر بکات و چونکە خەڵکى ئەو دەڤەرە تووشى زەرەر و زیانێکى زۆر بووە بە دەستى رژێمى بەعسى لە ناوچوو و هەروەها خەڵکى شارى کەرکوک بێبەش نەبوونە و حکومەتى هەرێمى کوردستان درێغى ناکات لە پێشکەشکردنى هەر خزمەتگوزارییەک بۆ شارى کەرکوک و دەورووبەرى .
 

 

 


رۆژى 13 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەورپەرشتى کۆبونەوەیەکى کرد لەگەڵ بنەماڵەى شەهیدە سەربەرزەکانى رۆژى 28 / 7 / 2008 و بریندارەکانى ئەو رۆژە ، سەرەتا بەرپرسى لق باسێکى خستە سەر روودا و پێشهاتەکان و چۆنیەتى خۆ ئامادەکردنمان بۆ قۆناغەکانى داهاتوو و هەڵًسوکەوتەکانى دووژمنانى کورد و پلان دانانیان بۆ مەبەستە گڵاوەکانیان ، هەروەها هاتە سەر باسى وەزعى گوزەرانى ئەو بنەماڵە بەڕێزانە و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکانیان ، هەروەها لەبەر کێشەى قانونى رووداوى 28 م تەمموز بەرپرسى لق بەئامادەبوونى راگەیاندن کە پارتى دیموکراتى کوردستان پێیوایە ئەو مەوزوعە بە رێگەى یاسایى و دادگا چارەسەر بکرێت ، لە کۆتاییدا ئەو بنەماڵە بەڕێزانە سوپاسى بەرپرسى لقیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەیان .
 

 


رۆژى 13 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەئامادەبوونى هەڤاڵ ( ئارام ئەحمەد ) کارگێڕى لق پێشوازییان کرد لە ئەندازیارەکانى رێگا و بانى کەرکوکو ، سەرەتا بەرپرسى لق باسێکى پێشکەش بە ئامادەبووان کرد سەبارەت بە رۆڵى ئەندازیار و کاریگەرییان لە نێو جەماوەردا و باس لە ئیشوکارەکانى ئەو توێژە کرا و کێشە و گرفتەکانیان .
 

 

 

 

 


رۆژى 14 / 1 / 2009 کاتژمێر 30 ر 9 ى سەر لەبەیانى لە نزیک بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى کەرکوک کێشەیەک دروست بوو لە نێوان چەند پۆلیسێک کە بازگەیەکیان دانابوو بۆ راگرتنى هاتووچۆ و گەڕان بە ئۆتۆمبێل لەگەڵ دەستەى جیمایەکانى بەرپرسى لقى 3 و دواى هەولێکى باش هەموو لایەک ئەو رووداوەیان کۆنترۆِڵ کرد و لیوا جەمال تاهیر سەردانى لقى 3 ى کرد و بڕیارى سزادانى هەموو ئەوانەى دا کە هۆکارى ئەو کێشەیە بوون .
 

 

 

 


رۆژى 15 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەئامادەبوونى هەڤاڵ ( کۆسرەت نەجات حەسەن ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى 4 ى کەرکوک و ( هەیفا ساڵح ) بەرپرسى رێکخراوى کابینى بەشدارى کرد لە دابەشکردنى دیارى بەسەر منداڵانى کەم دەرامەتى شارى کەرکوک ، بەرپرسى لق سوپاسى ئەو رێکخراوەى کرد و هیواى بەردەوامى بۆیان خواست لە خزمەتگوزارى بۆ شارى کەرکوک .
 

 

 

 

 


رۆژى 18 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەئامادەبوونى هەڤاڵ ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( لقمان کاەیى ) و ( وریا جاف ) و ( دەشتى خدر ) کارگێڕانى لق سەردانى کەناڵى ئاسمانى کوردستانى تى ڤى یان کرد بە بۆنەى یادى 10 ساڵەى دامەزراندنى و پیرۆزبایى کرد لێیان و ئومێدیان خواست ئەم کەناڵە سەرکەوتووبێت لە پێناو پێشکەشکردنى خزمەت گەیاندن بە هاوڵاتییان لە گشت روویەکەوە .
 

 

 

 

 


رۆژى 18 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بەئامادەبوونى هەڤاڵ ( دەشتى خدر ) کارگێڕى لق و ( مەلا تالب جەلال ) و ( حاجى نەجات سابر ) و ( تەها تەیفور ) ئەندامانى لق پێشوازییانکرد لە شاندێکى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە کەرکوک کە پێکهاتبوو لە ( مامۆستا ئیبراهیم خەلیل ) ئەندامى سەرکردایەتى و ( ڕێبوار سەید گوڵ ) بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوک و ( یوسف ئەحمەد ) کارگێڕى مەڵبەند ، مەبەست لەم سەردانە بۆ بتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا و تیشک خستنە سەر دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدڕاڵى عێراق و ئەوهەنگاوانەى کە نورى مالیکى دەیهاوێژێت بۆ مەبەستى تایبەتى خۆى لە دروستکردنى ئەنجومەنى پاڵپشتى ( مەجالیس ئیسناد ) و رەتکردنەوەى لە لایەن سەرکردایەتى کوردستان بۆ ئەو هەنگاوە کە دژى خواستەکانى کوردە ، پاشان باس لە وەزعى غەزە کرا و ئەو کوشتارەى نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان .
 


رۆژى 18 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەى کارگێڕى لقى کرد و تیشک خرایە سەر کار و چالاکى ساڵى 2008 و چۆنیەتى کار و کردن و ئامانج لە کارى ساڵى 2009 و خۆئامادەکردن و دانانى بەرنامەى رێکوپێک و تۆکمە بۆ ئەم ساڵ و هاندانى هەڤاڵانى مەکتەب و لیژنە ناوچەکان کە زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و بچنە ناو جەماوەر و ئاگاداربن لە وەزعى هاوڵاتیان لە گشت روویەکەوە بۆ ئەوە چارەسەرى کێشە و گرفتەکانیان بن .
 

 

 

 


رۆژى 21 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى دووبزى کرد و لە گەڵ ستافى ئەو ناوچەیە کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا و تیشکى خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانى سەر گۆڕەپانى سیاسى عێراقى و کوردستانى و باس لە کارو چالاکى ئەو ناوچەیە کرا و بەرنامەى کارى ئەو ناوچەیە بۆ ساڵى رابردوو گفتوگۆى لەسەر کرا و هەروەها باس لە ئاستى رێکخستنەکانیان کرا و کێشە و گرفتەکانیان خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە و چۆنیەتى چارەسەرکردنى کێشەکانیان ، هەر لەو کۆبونەوەیەدا هەڤاڵانى بەشداربوو را و پێشنیارەکانى خۆیان دەربڕى بۆ بەرپرسى لق ، دواتر بەرپرسى لق لەگەڵ شاندى یاوەر سەردانى مەڵبەندى 30 ى ( ى . ن . ک ) یانکرد و کۆبونەوەیەکیان لەگەڵیان ئەنجامدا .
 

 


رۆژى 21 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەردانى کەناڵى تەلەفزیۆنى کەرکوکى کرد بەچاودێرى فیدراسیۆنى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى لە پارێزگاى کەرکوک و رێکخراوى کارکود بە هاوکارى تەلەفزیۆنى کەرکوک ( I.M.N ) مونتەداى دیالۆگى نێوان کەرکوکییەکان .
 

 

 

 

 

 


رۆژى 22 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق بە ئامادەبوونى ( مامۆستا محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( محەمەد خورشید ) و ( ووریا جاف ) و ( لوقمان عەبدوللەتیف ) کارگێڕانى لق پێشوازییانکرد لە هاوکر کیگن و کۆلۆنێل راسل ) و شاندى یاوەریان ، سەرەتا بەرپرسى لق باس لە وەزعى ناو شارى کەرکوک و دەورووبەرى کرد لە رووى ئاسایش و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى ئیشوکارەکاینان لە ساڵى رابردوو .
 

 

 

 


رۆژى 22 / 1 / 2009 بەسەرپەرشتى ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق و ( رەفعەت عەبدوڵڵا ) بەرپرسى مەڵبەندى دووى کەرکوکى ( ى . ن . ک ) کۆبونەوەیەکى فراوانیان سازکرد لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى لە بارەگاى لقى 3 ، لەو کۆبونەوەیەدا پارێزگارى کەرکوک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئامادەبوون ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە میکانیزمێکى نوێ کرا بۆ داڕشتنى بەرنامەیەکى تۆکمە بۆ ساڵى 2009 و گەیاندنى خزمەتگوزارى زیاتر بۆ شارى کەرکوک و دەورووبەرى و بتەوکردنى زیاترى برایەتى و تەبایى لە نێوانى نەتەوەکانى ئەم شارە و پەرەپێدانى بوارى کشتوکاڵى بۆ ئەوەى جوتیاران بەرهەمى خۆیان زیاد بکەن و ، لە کۆتاییدا بەیاننامەیەک دەرکرا و تیشک خرایە سەر دژایەتیکردنى هەر هێزێکى دەرەکى بۆ نا شارى کەرکوک .
 


رۆژى 24 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیکرد لە ( رەفعەت عەبدوڵڵا ) بەرپرسى مەڵبەندى 2 ى کەرکوکى ( ى . ن . ک ) و ( خالید شوانى ) و ( سیروان کاکەیى ) ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە کارى ئەو لیژنەیە کرا کە لە لایەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە دانراو بۆ لیکۆڵینەوە لە وەزعى شارى کەرکوک لە گشت روویەکەوە .
 

 

 

 

 


رۆژى 25 / 1 / 2009 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى کارگێڕى لقى کرد و باس لە ووتەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرا لە دەڤەرى شێخان و کۆبونەوەکەى لەگەڵ شەبەک و یەزیدى و برا مەسیحییەکان لە شارى دهۆک و کۆبونەوەکەى لە زاخۆ .
 

 

 

 

 

 


 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk