بارزانى نه‌مر

کۆنگرەکانى پارتى

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

پەیامى کەرکووک

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

فۆنتى کوردى

 

مجلة الصراحه

مجلة الصراحه

 

 

په‌رتوكى - چمكێك له‌ مێژووى كه‌ركوك -  نه‌جات حه‌سه‌ن

په‌رتوكى - چمكێك له‌ مێژووى كه‌ركوك  نه‌جات حه‌سه‌ن

 

په‌یڕه‌و و پرۆگرامى پارتى دیموكراتى كوردستان

په‌یڕه‌و و پرۆگرامى پارتى دیموكراتى كوردستان

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان

 

ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان

ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان

 

ماڵپه‌ڕى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان

ماڵپه‌ڕى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان

 

ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

 

مسته‌فا بارزانى له‌ هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ و دیكۆمێنتى سۆڤیه‌تیدا

مسته‌فا بارزانى له‌ هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ و دیكۆمێنتى سۆڤیه‌تیدا

 

بارزانى له‌ مه‌هاباده‌وه‌ .....  بۆ ئاراس

بارزانى له‌ مه‌هاباده‌وه‌ ..... بۆ ئاراس

 

البارزاني القائد

البارزاني القائد

 

پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان

پرۆژه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان

 
ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ

ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراقى فیدڕاڵ

 
 

ناوى قوربانیانى تیرۆر له‌ هاوڵاتیانى كورد له‌ پاش پڕۆسه‌ى ئازادى تاوه‌كو 21 / 8 / 2009

 
 

ئه‌رشیفى كار و چالاكى به‌رپرسى لق

 
 
میوانژمێر


 

کارو چالاکى بەرپرسى لق

 

رۆژى 4 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ( دكتۆر سه‌لمان فائق ) ده‌رهێنه‌رى سینه‌ماى كوردى و هونه‌رمه‌ند ( عه‌لى زه‌نگه‌نه‌ ) ، مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ بۆ ئه‌نجامدانى فلیمێكى كوردییه‌ له‌ شارى كه‌ركوك و هه‌روه‌ها نیشاندانى ئه‌و زوڵم و مه‌ینه‌تییه‌ى كه‌ به‌سر كورد هاتووه‌ له‌م شاره‌، به‌رپرسى لق ده‌ست خۆشى لێكرد و ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهنگییه‌ك بۆ سه‌رخستنى كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌ى .
 

 

 


رۆژى 4 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى لیژنه‌ ناوچه‌كانى سنوورى لق مان باس له‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ كرا و به‌رپرسى لق له‌ ووته‌یه‌كدا تیشكى خسته‌ سه‌ر خۆ ئاماده‌كردن و دانانى به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و هانى هه‌ڤاڵانیدا كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كى خۆیان ماندوو بكه‌ن تا له‌و قۆناغه‌ گرنگه‌ سه‌ركه‌وین و مافه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین و جه‌ماوه‌ر هۆشیار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان بده‌ن .
 

 


رۆژى 5 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تى و پیاوماقولى ده‌ڤه‌رى حه‌ویجه‌ به‌ یاوه‌رى ( خالید ئه‌حمه‌د ) به‌رپرسى لیژنه‌ى ناوچه‌ى هێزى ناوخۆ، له‌و دیداره‌دا به‌رپرسى به‌خێرهاتنیانى كرد و باس له‌ مێژووى دوور و درێژى نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب كرا و هیواى خواست هه‌موو لایه‌ك دان به‌ مافى یه‌كتر بنێ و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ دروست نه‌كرێت چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌ك نییه‌ .
 

 

 


رۆژى 5 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ تیپى گۆڤارى ئه‌لسراحه‌ به‌ بۆنه‌ى وه‌رگرتنى نازناوى خولى ئه‌م ساڵ یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان ، به‌رپرسى لق ده‌ست خۆشى لێیان كرد و هیواى خواست تیپه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووبێت و ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ .
 

 

 

 


رۆژى 6 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ شاندێكى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى عێراقى فیدڕاڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ( فه‌وزى ئه‌تروشى ) بریكارى وه‌زیر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها ( ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ) به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى 2 ى ( ى . ن . ك ) ، له‌و دیداره‌دا باس له‌ ئاستى ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كان كرا له‌ شارى كه‌ركوك و هه‌وره‌ها كه‌م و كورییه‌كان ، بریكارى وه‌زیر پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش كرد و تیایدا بریاردراوه‌ كه‌ركوك ببێته‌ پایته‌ختى رۆشنبیرى عێراق له‌ ساڵى ( 1020 )، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ى جۆراوجۆر ئاماده‌ كراوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، به‌رپرسى لق ده‌ست خۆشى لێیان كرد و ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌رزنرخاند و ئاماده‌ى هه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى نیشاندا بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ .


رۆژى 7 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوه‌چه‌ى 6 ى كه‌ركوكیان كرد و بۆ گۆرانكارى له‌ به‌رپرسى ناوچه‌ كه‌ هه‌ڤاڵ ( حه‌مید غه‌فور ) به‌رپرسێتى و له‌ جێگاى هه‌ڤاڵ ( عوبێد عه‌لى ) دانرا ، له‌ ووته‌یه‌كدا به‌رپرسى لق گۆڕانكارى به‌ پێویست زانى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى ئیشوكاره‌كان و هیواى خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ پێشخستنى زیاترى كار و چالاكییه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره‌‌ .
 

 

 


رۆژى 7 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى كه‌نیسه‌ى ئه‌لشه‌رقیه‌ى ئه‌لقه‌دیمه‌یان كرد و له‌ لایه‌ن ئه‌لقس عه‌دنان خامس پێشوازییان لێكرا، له‌و دیداره‌دا پیرۆزبایى ئاراسته‌ كرا به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى مێژویى كه‌نیسه‌كه‌یان و هه‌ره‌وه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان كرا له‌ نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ درا كه‌ زیاتر بایه‌خ به‌ برایه‌تى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان بده‌ن چونكه‌ تاكه‌ رێگایه‌، ( عه‌دنان خامس ) سوپاسیان كرد و هه‌نگاوه‌كانى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانیان به‌رز نرخاند بۆ قۆناغه‌كانى ئه‌مرۆى عێراق به‌ گشتى و شارى كه‌ركوك به‌ تایبه‌تى .
 

 


رۆژى 9 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌بۆنه‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردن كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوچه‌ى مامۆستایان له‌ باره‌گاى لق، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسى لق باس له‌ گرنگى هه‌ڵبژاردن كرد كه‌ هه‌موو جیهان ئه‌مرۆ له‌ رێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌توانن مافه‌كانى خۆیان به‌ده‌ست بهێنن و ده‌بێت ئێمه‌ش له‌و رێگایه‌دا هه‌وڵه‌كانمان به‌ گڕ بخه‌ین تاوه‌كو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، هانى هه‌ڤاڵانى مامۆستایانى دا كه‌ زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن له‌ پێناو ئه‌و قۆناغه‌ گرنگه‌دا و هانى جه‌ماوه‌ر بده‌ن بچنه‌ سه‌ر سندۆقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان بده‌ن ، پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ دارێژراو كرا بۆ كاتى هه‌ڵبژاردن و به‌رپرسى لق هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆیان خواست ‌ .


رۆژى 9 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى ماڵى كه‌سایه‌تى ( سه‌ید حه‌سه‌ن ) یان كرد له‌ گه‌ڕه‌كى ئازادى، ناوبراو پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى ئه‌یلوولى مه‌زن بوو و له‌و دیداره‌دا باس له‌ وه‌زعى ته‌ندروستى ناوبراو و هه‌وره‌ها وه‌زعى خانه‌واده‌كه‌ى كرا .
 

 

 

 


رۆژى 9 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ شاندێكى ( ئه‌نجومه‌نى عه‌شایرى كوردى له‌ ده‌وروپشتى شارى كه‌ركوك ) كرد و له‌و دیداره‌دا باس له‌ كێشه‌ گرفته‌كان كرا و هه‌وره‌ها بارودۆخى شارى كه‌ركوك له‌ رووى ئاسایشه‌وه‌ خرابه‌ به‌ر باس و به‌رپرسى لق داواى لێیان كرد كه‌ ده‌بێت هه‌موومان پاڵپشتى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بین له‌ پێناو سه‌قامگیرى و ئارامى ، هه‌وه‌رها داواى له‌ ئاماده‌ بووان كرد كه‌ له‌ كاتى هه‌ڵبژاردن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین و هانى كه‌سوكار و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان بده‌ین كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كه‌ن له‌ كاتى ده‌نگدانیان ‌ .
 

 


رۆژى 11 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى باره‌گاى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى باوه‌گوڕگوڕ یان كرد و له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسى و كادرانى ئه‌و ده‌زگایه‌ گفتوگۆ كرا له‌ سه‌ر بارودۆخى ده‌زگاكه‌یان و كه‌موكوڕییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ئاستى خزمه‌تگه‌یاندنیان به‌ هاوڵاتیان .
 

 

 

 


رۆژى 11 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى لقى كه‌ركوكى سه‌ندیكاى ئابوریناسانى كوردستانیان كرد و له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ستافى ئه‌و سه‌ندیكایه‌ باس له‌ ئیشوكاره‌كانیان و هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانیان كرا ‌ .
 

 

 

 

 


رۆژى 11 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ئامادبوونى ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕ و ئه‌ندامانى لق پێشوازیكرد له‌ ( عه‌قید عه‌دنان ) به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆمپانیاى نه‌وت، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ كاره‌كانیان كرا و به‌رپرسى لق داوایكرد له‌ ئاماده‌بوون كه‌ زیاتر بایه‌خ به‌ برایه‌تى و ته‌بایى بده‌ن له‌ نێو برا پۆلیسه‌كان ‌ .
 

 

 

 


رۆژى 12 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى یه‌كى كه‌ركوكى كرد و له‌ لایه‌ن به‌رپرسى و هه‌ڤاڵانى ناوچه‌ پێشوازى لێكرا و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ ئیشوكارى و چالاكییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ كرا و هه‌روه‌هخا به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر دوایین بارودۆخى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى و گرنگیدا به‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ عێراق و داوایكرد له‌ ئاماده‌بووان زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رێگاى ده‌نگدانه‌وه‌ مافه‌كانى خۆمان به‌ده‌ست بهێنین ‌ .
 

 

 


رۆژى 12 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى هه‌ڤاڵ ( هادى شاوه‌یس ) كارگێڕى لق سه‌ردانى گوندى ‌( ریجیبات ) ى كرد سه‌ر به‌ ناحیه‌ى له‌یلان، و هه‌روه‌ها سه‌ردانى ماڵى ( سه‌عید مه‌هدى ساڵح ) یان كرد كه‌سایه‌تى ئه‌و گونده‌، له‌و دیداره‌دا به‌رپرسى لق باس له‌ به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌بى كرد .
 

 

 

 


رۆژى 12 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى شاندێكى لق سه‌ردانى فه‌وجى پێنجى كرد و له‌ لایه‌ن ( موقه‌ده‌م سۆران ته‌حسین ) پێشمه‌رگه‌ى فه‌رمانده‌یى كه‌ركوك پێشوازى لێكرا، له‌و دیداره‌دا باس له‌ وه‌زعى ئه‌و برا پێشمه‌رگانه‌ كرا و له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان پرسییه‌وه‌ ‌ .
 

 

 

 


رۆژى 13 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى كرد له‌گه‌ڵ به‌شى شه‌هیدان له‌ سنوورى لق مان، له‌و دیداره‌دا باس له‌ ئیشوكارى ئه‌و به‌شه‌ كرا و به‌رپرسى لق داوایكرد لێیان كه‌ ده‌بێت زۆر رێز له‌ بنه‌ماڵه‌ى سه‌ر به‌رزى شه‌هیدان بگیرێت و ئیشوكاره‌كانیان به‌بێ هیچ گرفتێك چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه‌ ئه‌وان جێگاى شانازیمانن .
 

 

 

 


رۆژى 17 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى فراوانى لقى كرد به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م كارگێڕ و ئه‌ندامانى لق ، سه‌ره‌تا به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر سازدانى كۆنفرانسى به‌رنامه‌ى كارى ساڵانه‌ى لق و هه‌روه‌ها باس له‌ رۆژانى سه‌ختى خه‌بات له‌ شۆرشى ئه‌یلوول كه‌ دوژمنان و نه‌یارانى كورد درز و كه‌لێنیان له‌ بزافى رزگاریخوازى كوردستان دروستكرد ، به‌ڵام سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تى و ده‌ربه‌ده‌رى و پیلانانه‌ى ناحه‌زان كورد توانى سه‌ركه‌وتنى خۆى مسۆگه‌ر بكات و ئیمڕۆ به‌ردجه‌سته‌ بكات ، ئه‌مه‌و چه‌ندین بابه‌تى گرنگ باس كرا و پاشان دواى په‌سه‌نكردنى راپۆرتى ئه‌و كۆنفرانسه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایى پێكهات ‌ .


رۆژى 18 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌یاوه‌رى جێگرى به‌رپرسى لق سه‌ردانى به‌ڕێوزه‌به‌رایه‌تى ئاو و ئاوه‌ڕۆى كه‌ركوك ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن ( ره‌مه‌زان فارس ) به‌ڕێوه‌ به‌رى ئه‌و ده‌زگایه‌ پێشوازییان لێ ده‌كرێت و باس له‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفت ده‌كه‌ن و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنیان خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ .

 

 


 


رۆژى 20 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ئاماده‌بوونى شاندێكى لق پێشوازییان كرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تى شارى كه‌ركوك و كله‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌ بارودۆخى شارى كه‌ركوك له‌ رووى ئاسایش و خزمه‌تگوزارى و كۆمه‌ڵایه‌تى و خوێندن خرانه‌ به‌رباس و گفتوگۆ، پاشان به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى 3 ى ئه‌م ساڵ ئه‌نجام بدرێت و داوایكرد له‌ ئاماده‌بووان هانى خه‌ڵك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ بده‌ن و مافیان له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و له‌رێگه‌ى سندوقى ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌توانین بگه‌ینه‌ مافه‌كانمان ، ئاماده‌بووان له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ چه‌ندین پێشنیاریان كرد و له‌ لایه‌ن به‌رپرسى لقه‌وه‌ وڵام درانه‌وه‌ ‌ .

 


رۆژى 21 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ ( رێبوار تۆفیق ) كارگێڕى لق پێشوازییان كرد له‌ ( رابیته‌ى وه‌رزشوانانى دێرین ) و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رپرسى لق هانى ئاماده‌بوانى دا كه‌ كاربكه‌ن بۆ بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ و له‌ ناو جه‌ماوه‌ر فه‌عال بن و ده‌ورى كاریگه‌ر ببینن و لاوان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتى هه‌ڵبژاردن ده‌نگى خۆیان بده‌ن ‌ .
 

 

 

 


رۆژى 23 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تى و پیاوماقولانى نه‌ته‌وه‌ى توركمان و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر دوایین بارودۆخى سیاسى ئه‌مڕ~ۆى عێراق به‌ گشتى و شارى كه‌ركوك به‌ تایبه‌تى ، به‌رپرسى لق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م نه‌توه‌كانى شارى كه‌ركوك به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان بزانن و نه‌هێڵن هیچ كه‌س و لایه‌نێك كه‌لێن بخات نێوان ئه‌و برایه‌تى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان و هه‌موو ئه‌وه‌ بزانین كه‌ پاشه‌رۆژمان پێكه‌وه‌ واته‌ ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌ ، به‌رپرسى لق هه‌ر له‌و ووته‌یه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ى كرۆد و هیواى خواست به‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌لى عێراق ته‌واو ببێت داوایكرد له‌ ئاماده‌بووان كه‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ بده‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانیان ده‌پارێزن ‌ .
 


رۆژى 24 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق پێشوازیكرد له‌ ناوى هاوپه‌یمانى نیشتمانى تایفه‌ و عه‌شیره‌ته‌كانى عێراق لقه‌كانى ده‌ورووبه‌رى كه‌ركوك، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر برایه‌تى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان له‌ شارى كه‌ركوك و چۆنیه‌تى پاراستنى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى هاتونه‌ته‌ دى و هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ى عێراق و داواكگرا كه‌ هانى جه‌ماوه‌ر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان بده‌ن ‌ .
 

 

 


رۆژى 25 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ یاوه‌ى شاندێكى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى 2 ى كه‌ركوكى كرد و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى ئه‌یلوولى مه‌زن و ژماره‌یه‌ك له‌ جه‌ماوه‌رى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌رپرسى لق باس له‌ شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلولى كرد و ئه‌و قوربانى و فیداكارییانه‌ى كه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان داویه‌تى له‌ پێناو به‌دیهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورد هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ داوایكرد له‌ ئاماده‌بووان له‌ هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ى ده‌ورى خۆیان ببینن وه‌ك چۆن له‌ كاتى به‌رگریدا قاره‌مانێتى خۆیان نیشاندا ، هه‌روه‌ها رۆنكردنه‌وه‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد له‌ چۆنیه‌تى گرنگیدان به‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانى ترى عێراق پێگه‌ و قه‌واره‌ى سیاسى خۆى دیار بكات ‌ .
 

 

 


رۆژى 25 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسى و هه‌ڤاڵانى هه‌یئه‌تى لیژنه‌ى ناوچه‌ى مامۆستایان كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگرى فه‌رمانگه‌كانتى شارى كه‌ركوك گرێدا و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى عێراق به‌ گشتى و شارى كه‌ركوك به‌ تایبه‌تى كرا و هه‌روه‌ها باس له‌ كار و چالاكگى فه‌رمانگه‌كان كرا له‌ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ئیشوكارى هاوڵاتیان و داواكرا ده‌بێت هاوڵاتى پێشوازی گه‌رمى لێ بكرێت و كاره‌كه‌ى جێبه‌جێ بكرێت و پاشان به‌رپرسى لق تیشكى خسته‌ سه‌ر قۆناغێكى گرنگ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگى 3 ى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت ئه‌ویش قۆناغى هه‌ڵبژاردنه‌ و داوایكرد له‌ ئاماده‌بوان كه‌ خه‌ڵكى هۆشیار بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆیان بده‌ن ‌ .
 

 

 


رۆژى 26 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى گوندى ( عوزیره‌ ) ى كرد له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى و شێخى ئه‌و گونده‌ كۆبونه‌وه‌ و به‌رپرسى لق باس له‌ برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى كرد و هیواى خواست كه‌ زیاتر به‌و برایه‌تى و ته‌باییه‌ بدرێت كه‌ ئێستا له‌ ئارادایه‌ .
 

 

 


رۆژى 26 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كرد و له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تى ناوچه‌ و رێكخراوه‌كانى سنوورى ناوچه‌یان كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد و تیایدا باس له‌ دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان كرا و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بوو به‌رپرسى لق هیواى خواست زیاتر خۆمان ماندوو بكه‌ین له‌ پێناو سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تى كورد بێت .
 

 

 


رۆژى 27 / 1 / 2010 ( نه‌جات حه‌سه‌ن ) به‌رپرسى لق به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕ و ئه‌ندامانى لق كۆبونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى فه‌رمانده‌یى زێڕه‌ڤانى سه‌ر به‌ لیستى پارتیمان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ باس له‌ كاره‌كانیان كرا و به‌رپرسى لق داوایكرد كه‌ گیانى برایه‌تى و ته‌بایى بپارێزن .
 

 

 


 
 
 
 
 
 

 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk