کۆنگرەکانى پارتى

په‌یڕه‌وى ناوخۆ

بارزانى نةمر

نه‌خشه‌ى كه‌ركووك

پاکتاوى ڕه‌گه‌زى

به‌رپرسى لق

رۆژى زانکۆ

په‌رتووک

وێنه‌

مۆزیک

فۆنتى کوردى

 

 
 

میوانژمێر

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 


 
 

لە دیالە كورد زیاتر لەجاران دەنگ بەدەست دێنێ هاوپەیمانی‮ ‬كوردستان رێگری‮ ‬كرد لە سیناریۆی‮ ‬فەوتانی‮ ‬دەنگی‮ ‬كورد

 

‬‮ ‬كێشەی‮ ‬نەهاتنەوەی‮ ‬ناوەكانیان چارەسەركرا،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كوردستان‮ ‬یاداشتێكی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئێراق كرد كە تێیدا هۆشداری‮ ‬دا لەسەر نەهاتنەوەی‮ ‬30‮ ‬هەزار دەنگدەری‮ ‬كوردی‮ ‬خانەقین لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬دیالە كە لە چوارچێوەی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬فۆرمەكانیان گواستۆتەوە،‮ ‬هەندێك كاری‮ ‬وەك بەڵگەی‮ ‬نیشتەجێبوونیان ماوە تەواوی‮ ‬بكەن،‮ ‬ناوەكانیان نەخراوەتە تۆماری‮ ‬دەنگدان و ئەمجارەش بێ بەش دەبن لە هەڵبژاردنەكان كە كۆی‮ ‬گشتیان‮ ‬8375‮ ‬خێزانە،‮ ‬بەڵام لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كوردستان هەوڵەكانی‮ ‬چڕكردەوە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشەیە‮. ‬پشتیوان ئەحمەد ئەندامی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئێراق لەسەر لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كوردستان تایبەت بە خەباتی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬لەگەڵ حاكم سەردار لە كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكان دانیشتین و تێمانگەیاندن كە لەڕووی‮ ‬یاساییەوە هیچ كێشەیەكیان نییە و دەرنەكردنی‮ ‬بەڵگەی‮ ‬نیشتەجێبوون بەهۆی‮ ‬سەرقاڵیان بووە‮ ‬یان ماوەیان كەمبووە،‮ ‬بۆیە پاش هەوڵێكی‮ ‬زۆر گرفتەكەمان چارەسەركرد‮. ‬ئەو ئەندامەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئێراق لەسەر لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬ئەمجارە دەنگی‮ ‬كورد بەفێڕۆ ناڕوات و گەشبینم بەوەی‮ ‬ئەمجارە كورد دەنگێكی‮ ‬باش بەدەست بهێنێ‮. ‬ئەو ئەندامەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬ئێراق داوای‮ ‬لە هاووڵاتیان كرد بۆ دڵنیابوون لە ناوەكانیان بەپەلە سەردانی‮ ‬بنكەكانی‮ ‬تۆماری‮ ‬دەنگدەران بكەن‮.‬


 

 

 

 

هه‌موو مافه‌کانى چاپ پارێزراوه‌ بۆ      kdpkirkuk