|
کارو
چالاکى بەرپرسى لق
-------------------------------------------------------------------------- |
|
رۆژى 1 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پیَشوازیكرد له شاندیَكى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان كه
پیَكهاتبوون له ( مامۆستا ئیبراهیم خلیل ) بهرپرسى
مهڵبهندى كهركووك و ( كاك ریَبوار ) جیَگرى بهرپرسى
مهڵبهند ، له دیداریَكى دۆستانهدا باس له پتهوكردنى
پهیوهندییهكانى نیَوان ههردوولا كرا و ههردوولا زۆر
به گهرمى پیَشوازییان لهم ههنگاوه كرد ، پاشان رهوشى
سیاسى عیَراق به گشتى و كهركووك به تایبهتى خرایه
بهرباس ، به تایبهتى پاراستنى گیانى برایهتى و
پیَكهوه ژیان له شارى كهركووك كه پیَویسته
ههموولایهك به روحیَكى لیَبوردنهوه كار بۆ خۆشگوزارى
و خزمهتگوزیانه كه پارتى دیموكراتى كوردستان له
شارهكهدا پیَشكهش به دانیشتوانى دهكات .
|
|
رۆژى 2 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق به ئامادهبوونى بهرپرس مهكتهبى
پهیوهندییهكان و كادیرانى مهكتهب بیَشوازییانكرد له
شاندیَكى حزبى ئیسلامى عیَراقى ناوهندى كهركووك كه پیَكهاتبوون له
( عهبدولكهریم عیزهت غهنى ) بهرپرسى ناوهندى
كهركووك و ( عهزهددین ئهنوهر سادق ) بهرپرسى
پهیوهندییهكان و ( میقداد فهیزوڵلاَ ) بهرپرسى
راگهیاندن و ( خالید مهولود عهلى ) بهرپرسى ناوهندى
یهكهم ، مهبهست لهم سهردانه بۆ پتهوكرنى
پهیوهندییهكانى ههردوولا و هاوكارى و ههماههنگى له
نیَوان ههردوو حزب ، بهرپرسى لق تیشكى خسته سهر
بارودۆخى ئهمرِۆى شارى كهركووك و باسى لهوهكرد كه
دهبیَت ههموومان دهنگمان بخهینه یهك بۆ بنبرِكردنى
تیرۆر و تیرۆریستان و بههیَزى برایهتى و تهبایى له
نیَوان سهرجهم نهتهوهكانى شارى كهركووك .
|
|
رۆژى 2 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پیَشانگایهكى كردهوه كه لقى قهزاى كهركووكى یهكیَتى قوتابیانى
كوردستان له ناوهندى چهمى ریَزان سازى دابوو ، لهم
پیَشانگایهدا چهندین تابلۆ نمایشكرابوو كه تهعبیر له
كهلهپور و سروشتى جوانى كوردستان دهكرد ، بهرپرسى لق
دهست خۆشانهى له یهكیَتى قوتابیانى كوردستان كرد به
تایبهتى ئهو هونهرمهندانهى به قهڵهم و فڵچهكانیان
كاریان له تابلۆكان كردبوو ، لهم ریَورِهسمهدا
ژمارهیهك له ههڤالاَنى كارگیَرِ و ئهندامانى لق
ئامادهبوون .
|
|
رۆژى 2 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق به یاوهرى ( عهبدولرهحمان مستهفا ) پاریَزگارى كهركووك له
گوندى حهسار یاریگایهكى تارتارى كردهوه ، ئهم
یاریگایه یهكیَكه له پرۆژهكانى حكومهتى ههریَنمى
كوردستان كه له ریَگاى لیژنهى بالاَى ئاوهدانكردنهوه
له شارى كهركووك جیَبهجیَكراوه ، شایانى باسه
حكومهتى ههریَمى كوردستان به دهیان پرۆژهى له سنوورى
پاریَزگاى كهركووك به ئهنجام گهیاندووه له پیَناو
خزمهتكردنى جهماوهرى شارهكه و دهورووبهرى هژى
گوتنه ژمارهیهك له ههڤالاَنى كارگیَرِ و ئهندام لق و
بهرپرسى لیژنه ناوچهكان ئامادهبوون
. |
|
رۆژى 2 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( وەلید شەریکە ) سەرۆکى پارتى برایەتى تورکمان و
ژمارەیەک لە برایانى تورکمان شارەکە و مەکتەبى سیاسییان ،
سەرەتا بەرپرىس لق وێراى بەخێرهاتنى شاندەکە و خۆشحاڵى خۆى
دەربڕى بۆ ئەو پەیوەندییەى نێوان هەردوولا و یەکریزى و
تەبایى لە نێوان هەردوو نەتەوەدا ، پاشان وەلید شەریکە
پشتگیرى خۆیان دەربڕى بۆ جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوور
کە لە خزمەتى هەردوو نەتەوەدایە بۆ گەرانەو ەى مافەکانیان
و پێکەوەژیان . |
|
رۆژى 2 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق لە بنکەى رۆشنبرى و روناکبیرى کۆڕێک لەسەر (
هەڵبژاردنەکانى دوایین پارێزگاى کەرکووک 5 / 10 / 2008 )
سازکرد کە تێدەچێت بابەتى زانستى لەسەر چۆنێتى
خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکان و چۆنییەتى
وشیارکردنەوەىجەماوەر بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان
ئەنجامدا ، دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە چەندین تەوەرى
گرنگ باسى لێوە کرا و تێبینى و سەرەنجى خۆیان خستە روو
. |
|
رۆژى 3 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە کەسایەتى ناسراو و ناودراى
عەشیرەتە جیاجیاکانى عەرەبى شارى کەرکووک ، لە
دیدارێکى دۆستانەدا باس لە پاراستنى گیانى برایەتى و
تەبایى و پێکەوەژیان لە شارەکەدا ، شاندى میوان سوپاسى
هەڵًوێستى لقى 3 و پارتى دیموکراتى کوردستانیان لە شارى
کەرکووک بەرامبەر بە نەتەوە و ئایینزاکانى دیکەى کرد .
|
|
رۆژى 5 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( مامۆستا محەمەد کەمال )
جێگرى بەرپرسى لق و ( محەمەد
خورشید ) کارگێڕى لق سەردانى لیژنەى ناوچەى یەکى
کەرکووکیان کرد و لە لایەن بەرپرس و هەیئەتى لیژنەى
ناوچەوە پێشوازییان لێکرا ، مەبەست لەم سەردانە بۆ سازدانى
کۆڕێک بۆ لیژنە ناوچە بۆ سەرجەم کادیرانى ئەو ناوچەیە و
بەرپرسى رێکخراو و کارگێڕ و ئەندام رێکخراوەکان ، لەو کۆڕە
باس لە بتەوکردنى رێکخستنەکان کرا و بارى ئاسایشى شارى
کەرکووک و دوا رووداو و پێشهاتەکانى سەر گۆرەپانى کوردستان
و عێراق بە گشتى و شارى کەرکووک بە تایبەتى .
|
|
رۆژى 6 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد خورشید ) کارگێڕى لق سەردانى قوتابخانەى
دواناوەندى کچانى کرد و لە لایەن بەڕێوزەبەرى و مامۆستا و
قوتابیانى ئەو قوتابخانەیە پێشوازییەکى گەرمیان لێکرا و
پێشانگایەکى وینەى دەستى کردەوە کە پێکهاتبوو لە چەند
وێنەیەکى جۆراو وجۆر و پاشان ئاهەنگێک سازکرا و بەرپرسى لق
لە ووتەیەکدا باس لە رۆڵى مامۆستایانى کرد لە خزمەتگەیاندن
بە نەوەى دوا رۆژى میللەتەکەمان و ئاستى زانست لەو
قوتابخانەیە بەرز نرخاند ، شایانى باسە لەو مامۆستا ( یوسف
سەعید ) بەڕێوەبەرى پەروەردەى کوردى ئامادەبوو
. |
|
رۆژى 6 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد خورشید ) کارگێڕى لق و
مامۆستا ( یوسف سەعید ) بەڕێوەبەرى پەروەردەى کوردى
بەشدارییان کرد لە ڤیستیڤاڵى پێشانگاى ساڵانەى شێوەکارى
سەرجەم قوتابخانەکانى بەشى کوردى کە تیایدا چەنیدن وێنەى
رەنگاورەنگى نمایش کرابوو بەرپرسى لق لە ووتەیەکدا دەست
خۆشى لەو مامۆستا و قوتابیانە کرد کە ماندووبون بۆ
دروستکردنى ئەم وێنانە کە جێگاى دڵخۆشى و سەرکەوتنى
نەتەوەکەماندایە بەهرە و تواناى خۆیان دەتوانن بەردەوام لە
کارى هونەرى و زانستى و خوێندن و پەروەردە خزمەت بکەن کە
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە قوتابیەکانمان هەمیشە لە ریزى
پێشکەوتندان بۆ خزمەتى کارەکانیان بەناوى قوتابخانەکەوە
دیارییەکى تایبەتیان پێشکەش بە بەرپرسى لق کرد کە وێنەیەکى
دەستکردى قوتابیانى ئەو قوتابخانەیە بوو ، شایانى باسە ئەم
پێشانگایە لە قوتابخانەى جمهورى کچان نمایش کرا
. |
|
رۆژى 6 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە پارتى
نیشتمانى ئاشورى کە پێکهاتبوون لە (
لوئەى لویس ) سەرۆکى لق و ( ئەلبەرت ئۆدیشو ) بەرێوەبەرى
بەڕێوەبردنى لق و ( سەیف الله وێردى ) بەرپرسى
پەیوەندییەکانى لق ، لەو دیدارە دۆستانەدا بەرپرسى لق
کورتەیەک لەسەر دوایین پێشهاتەکانى ئەمرۆى کەرکووک و
کوردستان باسى لێوەکرا و توانراوە دۆستایەتى و برایەتى
بچەسپێت لە نێوان سەرجەم نەتەوەکانى شارەکە و هەموو
لایەکمان هەوڵ بدەین بۆ زیاتر بەرپەرار بوونى ئاسایش و
ئاوەدانکردنەوەى شارى کەرکووک و هەموو هاوکارییەکى خۆى و
پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ برایانى ئاشورى دەربڕى کە بە
بەردەوام رۆڵى باشیان بینیوە بۆ خزمەتى شارى کەرکووک ،
دواتر شاندى میوان سوپاسى لقى کرد کە هەمیشە لە هاوکارى
ئەواندابوونە و سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێکراوە
. |
|
رۆژى 6 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( ئیسماعیل حەدیدى ) ئەندامى ئەنجومەنى پاتزگاى
کەرکووک ، سەرەتا بەرپرسى لق کورتەیەک لە سەر ئەمڕۆى شارى
کەرکووک و ئەو کێشە و گیروگرفتانەى دێنە پێش بەرێوەبردنى
ماددەى ( 140 ) ى دەستوور و هەروەها باس لە
ئاوەدانکردنەوەى شارى کەرکووک کرا و تیشک خرایە سەر ئەوەى
کە دەبێت هەموومان پێکەوە بتوانین ئاسایشى شارى کەرکووک
بپارێزین ، دواتر ئیسماعیل حەدیدى سوپاسى لقى 3 ى کرد کە
پێش هەموو ئامانجە حزبییەکان ئامانجى یەکریزى و پاراستنى
گیانى هاوڵاتیان و بەرقەراربوونى ئاسایشى شارەکە دەپارێزن
و هەوڵ دەدەن زیاتر ئاوەدانکردنەوەى دەدەن کە ئەمەش
خزمەتێکى باش بە سەرجەم دانیشتوانى شار دەکات بەبێ
رەچاوکردنى بیروراى نەتەوایەتى و مەزهەبى و حزبى و سیاسى
. |
|
رۆژى 6 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى فراوانیکرد بە بەرپرسى لیژنە ناوچەکانى
سنوورى لق ، سەرەتا بەرپرسى لق پرۆگرامى رۆژانى داهاتووى
خستە کار کە چۆن دەبێت بە شێوەیەکى ئەکتیڤانە کار و
بەرنامە و پرۆگرامى خۆیان جێبەجێ بکەن کە خزمەت بە
هاوڵاتییان بکات ، پاشان هاتە سەر باسى ئەو گرفتانەى کە
دێنە پێش لە بەردەم جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوور و
چۆن رۆژانە کارى پێویستى بکرێت بۆ ئەو ماددەیە
. |
|
رۆژى 10 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( دکتۆر لویس ساکۆ ) سەرۆکى قەشەکان و سەرۆکى
مەسیح لە شارى کەرکووک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەن ،
سەرەتا بەرپرسى لق سوپاسى برایانى مەسیحى کرد کە بەردەوام
لە هەوڵى بەڕێوەچوونى کار و پرۆگرامى ئیدارى لە شارەکە
بەتایبەتى جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوور ، دواتر تیشکى
خستە مێژووى دوور و درێژى نێوان کورد و مەسیحییەکان کە
هەمیشە رۆڵى بەرچاو و ئەکتیڤیان هەبووە بۆ روخانى رژێم و
رزگارکردنى عێراق ، پاشان هاتە سەر دوایین پێشهاتەکانى
ئەمڕۆى گۆڕەپانى سیاسى عێراق و کوردستان بە گشتى و شارى
کەرکووک بەتایبەتى باس کرا کە رۆژانە هەنگاوى گرنگ دەدرێت
بۆ قۆناغى سەرکەوتن و بەرقەراربوونى ئاسایش لە شارەکە ، و
رۆڵى ئاوەدانکردنەوەى شارى کەرکووک لە لایەن حکومەتى
هەرێمى کوردستان بەرزنرخێندرا ، کە بەردەوام لە هاوکارى و
هەماهەنگین بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەى شارەکە ، دواتر
( دکتۆر لویس ساکۆ ) سوپاسى رۆڵى بەرچاوى لقى 3 ى کرد بۆ
بتەوکردنى گیانى برایەتى و تەبایى لە شارەکە
. |
|
رۆژى 14 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە شاندێکى کۆمەڵەى ئیسلامى کوردستان لە شارى
کەرکووک ، کە پێکهاتبوون لە ( مامۆستا شێخ موحسین حوسێن )
ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى مەڵبەندى کەرکووک ، و (
مامۆستا عەبدولرەحمان محەمەد ) کارگێڕى مەڵبەند و ( سەعید
مەجید ) بەرپرسى پەیوەندییەکانیان و ( مامۆستا نەوزاد
خالید ) کارگێڕى مەڵبەند ، مەبەست لەم سەرانە بۆ بتەوکردنى
پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا و باس لە بارودۆخى شارى
کەرکووک لە رووى ئاسایشەوە و وەزعى هاوڵاتیان لە گشت
روویەکەوە گفتوگۆى لەسەر کرا .
|
|
رۆژى 15 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە چەند کەسایەتییەکى شارى کەرکووک
کە پێکهاتبوون لە ( دڵشاد جاف ) و ( شێخ مەحمود ) و ( منزر
عاسى ) و ( قەیس ) ، لە دیدارێکى
دۆستانەدا باس لە رەوشى سیاسى و ئەمنى پارێزگاى کەرکووک و
پەیوەندییەکانى نێوان جەماوەر و پارتى دیموکراتى کوردستان
کرا ، هاوکات جەخت لەسەر جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى
دەستوورى هەمیشەیى عێراق کرایەوە ، پاشان پێکەوە ژیانى
برایانەى نێوان ئەتنییەکانى شارى کەرکووک کەوتە بەرباس و
گفتوگۆ . |
|
رۆژى 15 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق ئامادەبوو بۆ نمایشکردنى کارو
چالاکییەکانى ئاوەدانکردنەوەى کەرکووک لە
ماوەى سێ ساڵى کارکردندا لە پارێزگاى کەرکووک ، لە بارەگاى
ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، ژمارەیەک لە
بەررسانى حزبى و حکومى پێشانگایەکى فراوانى فۆتۆغرافى
کرایەوە ، لەم پێشانگایەدا سەرجەم پرۆِژە ئەنجامدراوەکانى
لیژنەى باڵاى ئاوەدانکردنەوەى کەرکووک لەو ماوەیەدا
نمایشکرا ، جێى ئاماژەیە لیژنەى باڵاى ئاوەدانکردنەوە رۆڵى
بەرچاوى هەبووە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى لە گشت
رویەکەوە بۆ سەرجەم گەڕەکەکانى ناو شارى کەرکووک و
دەورووبەرى . |
|
رۆژى 16 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( حەمیدە رەش ) بەرپرسى لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ
سەردانى ماڵى شەهید حوسێنى کرد بۆ ئاگاداربوون لە وەزعى
بنەماڵەکەیان و سەرەخۆشى کردن لێیان بۆ لە دەستدانى ئەو
جگەر گۆشەیان . |
|
رۆژى 16 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد خورشید ) کارگێڕى لق و ( حەمیدە رەش ) بەرپرسى
لیژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆ ، کۆبونەوەیەکى فراوانى لەگەڵ
بەڕێوەبەر و ئەفسەرانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى
کەرکووک ئەنجامدا ، سەرەتاى کۆبونەوەکە بە خولەکێک وەستان
و خوێندنەوەى سورەتى ( الفاتحە ) بۆ گیانى پاکى ەرجەم
شەهیدانى کورد و کوردستان سەروەریان ( بارزانى نەمر ) و (
کاکە ئیدریس ) ى جوانە مەرگ دەستى بە کارەکانى خۆى کرد ،
دواتر بەرپرسى لق بەخێرهاتنیانى کرد و رۆڵى ئەم
بەڕێوەبەرایەتییە بەرزنرخاند لە دابینکردنى ئاسایش بۆ
هاوڵاتیان شارەکە و لە رووبەرووبونەوەى تیرۆریستان ،
هەروەها جەختى لەسەر یەکریزى و تەبایى و برایەتى کرد لە
نێوان کارمەندان و ئەفسەرانى ئاسایش لەگەڵ نەتەوەکانى تردا
لە کەرکووک بۆ ئەوەى هەموو لایەک بتوانین ئارامى شارى
کەرکووک رابگرین ، پاشان دەرگاى پرسیار و پێشنیار واڵاکرا
بۆ هەڤاڵانى ئاسایش و ( هەڵۆ نەجات ) بەڕێوەبەرى ئاسایشى
کەرکووک سوپاسى بەرپرسى لقى کرد بۆ رێنماییەکانى و جەختى
لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو هەوڵ و تواناکانمان لە پێناو
خزمەتگەیاندن دەبێت بۆ سەرجەم نەتەوەکانى شارى کەرکووک
. |
|
رۆژى 16 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق لەگەڵ پێنج حزبى تورکمانى کۆبووەوە
کە بریتى بوون لە ( پارتى
برایەتى تورکمان ) و ( پارتى شروقى تورکمان ) و ( پارتى
گەلى تورکمان ) و ( پارتى یەکێتى تورکمان ) و ( پارتى
دیموکراتى تورکمان ) ، لەو دیدارەدا بەرپرسى لق پاڵپشتى و
پشتیوانى خۆى بۆ ئەو حزبە تورکمانییانە دەربڕى و دووپاتى
کردەوە لەسەر برایەتى و پێکەوە ژیانى برایانە لە نێوان
هەردوو نەتەوەى کورد و تورکمان لە شارى کەرکووک بە تایبەتى
لە هەڵبژاردنەکانى ئاییندە و پرۆسەى سیاسى شارەکەدا هەموو
لایەکمان پاڵپشتى دەبین بۆ جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى
دەستوور و گەڕانەوەى کەرکووک بۆ سەر هەرێمى کوردستان ،
حزبە تورکمانێکانیش پابەندبوونى خۆیان نیشاندا بۆ هەر
هەماهەنگییەک لە پێناو جێبەجێکردنى ئەو ماددەیە و
بتەوکردنى برایەتى و تەبایى لە نێوان هەردوو نەتەوەدا
. |
|
رۆژى 16 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد کەمال ) ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک و
( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکووکو ژمارەیەک لە
کارگێڕ و ئەندامانى لق لە قوتابخانەى جمهورى کچان
پێشانگایەکى شێوەکارى کردەوە و وێنەکانى ئەم پێشانگایە
تەعبیرى لە بیروڕاى قوتابیان دەکرد کە چالاکى قوتابیانى
خودى قوتابخانەکە بوو کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت
. |
|
رۆژى 16 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد کەمال ) ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک و
( عەبدولرەحمان مستەفا ) پارێزگارى کەرکووکو ژمارەیەک لە
کارگێڕ و ئەندامانى لق لە قوتابخانەى دابان پێشانگاى
ژینگەى کردەوە کە رێکخراوى پاراستنى ژینگە بە بۆنەى رۆژى
ژینگەى کوردستانەوە ساز درابوو ، وێنەکانیش تەعبیرى لە
پاراستنى ژینگەى کوردستان دەکرد و پاک راگرتنى ئەم ژینگەیە
لە ئایندەدا و بەررپسى لق دەست خۆشى لێیان کرد و هیواى
خواست هەموومان هاوکاربین لە پێناو پاک راگرتنى ژینگە
چونکە کارێکى پیرۆزە و هەموومان سوودمەند دەبین
. |
|
رۆژى 16 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( محەمەد کەمال ) جێگرى بەرپرسى لق و ( محەمەد
خورشید) کارگێڕى لق پێشوازییان کرد لە شاندێکى ئەنجومەنى
باڵاى حزبى تورکمانى و لەو دیدارەدا باس لە وەزعى
حزبەکەکرا و هەروەها وەزعى برا تورکمانەکانمان لە گشت
روویەکەوە و پەیوەندى نێوان هەردوولا و هەوڵدان بۆ
بتەوکردنى برایەتى و تەبایى زیاتر لە نێوان هەردوو
نەتەوەدا . |
|
رۆژى 17 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق ئامادەبوو لە دووەمین پاڵەوانێتى تۆپى پێ لە ئیدارە محەلى لە نێوان
تیپى کۆلیژى پەروەردە و پەیمانگاى تەقەنى و کۆلیژى
پەروەردە سەرکەوتنى بەدەست هێنا ، شایانى باسە هەڤاڵان (
محەمەد کەمال ) و ( محەمەد خورشید ) و ( رێبوار توفیق ) و
( عەدنان کەرکووکى ) و ( خالید ئەحمەد ) و ( مامۆستا حەسەن
مەجید ) یاوەرى بەرپرسى لق بوون
. |
|
رۆژى 17 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ( مامۆستا حەسەن مەجید )
و ( خالید ئەحمەد ) و ( عوبێد
عەلى ) ئەندامانى لق سەردانى قوتابخانەى کاوەى کوڕانى کرد
بۆ کردنەوەى پێشانگایەک و پاشان شانۆیەک نمایش کرا لە
لایەن قوتابیانى ئەو قوتابخانەیە و بەرپرسى لق ئومێد
سەرکەوتنى بۆیان خواست و دەست خۆشى لە مامۆستایانى ئەو
قوتابخانەیە کرد بۆ هەوڵ و ماندووبونیان
. |
|
رۆژى 17 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( خەلیل ئاغا ) بەڕێوەبەرى
ژوورى بازرگانى و چەند
فەرمانبەرێکى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و باس لە وەزعى ژوورى
بازرگانى کرا و چۆنیەتى راپەراندنى ئیشوکارى هاوڵاتیان
بەبێ جیاوازى . |
|
رۆژى 19 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لە کارگێڕ و ئەندامانى لق
سەردانى گوندى شوکر جێرانیان
کرد و لە لایەن دانیشتوانى ئەو گوندەوە پێشوازییەکى
گەرمیان لێکرا ، و بەرپرسى لق باس لە بارودۆخى دوا
گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى سەر گۆڕەپانى کوردستان و عێراق بە
گشتى و شارى کەرکووک بە تایبەتى کرد و هەروەها باس لە
هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەى و
خزمەتگوزراى لە گشت روویەکەوە بۆ دەڤەرەکەیان کرد و
هەروەها هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوورى
هەمیشەیى عێراقى فیدڕاڵ تەوەرێکى ترى باسەکە بوو ،
دانیشتوانى ئەو گوندەش سوپاسى لق و پارتى دیموکراتى
کوردستانیان کرد کە هەردەم لە خزمەتکردنى ئەو خەڵکە درێغى
نەکردووە . |
|
رۆژى 19 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق لە هۆڵى شەهید عومەر شەریف لە بارەگاى لق بە ئامادەبوونى هەڤاڵان
محەمەد کەمال جێگرى بەرپرسى لق و محەمەد خورشید کارگێڕى لق
خولى رۆشەنبرى نەورۆز دەستى پێکرد کە مەکتەبى رێکخستنى لق
سەرپەرشتى دەکات بە هەماهەنگى لەگەڵ مەکتەبى رۆشەنبیرى و
راگەیاندنى لق ، شایانى باسە ساڵانە چەند جارێک ئەم خولانە
ئەنجام دەدرێت بۆ رۆشەنبیرکردنى هەڤاڵانى کەوادرى پارتیمان
لە سنوورى لقى 3 بۆ بەرزکردنەوەى ئاستیان لە گشت
بوارەکاندا . |
|
رۆژى 19 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى لە کارگێڕ و ئەندامانى لق سەردانى گوندى حەوتى
نیسانیان کرد بە بۆنەى ئامادەبوون لە پرسەى ( 15 )
کەسایەتى ئەو گوندە بوونە قوربانى دەستى تیرۆریستان کە سەر
بە عەشیرەتى ( ئەلبو محەمەد ) ن ، بەرپرسى لق سەرەخۆشى
ئاراستەیان کرد و ئومێدى خواست ئەو تاوانبارانە بگەن سزاى
خۆیان ، دواتر بە ناوى غعەشیرەتى ( ئەلبو محەمەد ) سوپاسى
بەرپرسى لق و هەڤاڵانى یاوەریان کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەیە
.
|
|
رۆژى 20 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق لە بارەگاى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە قەشەکانى ئایینى مەسیحى لە
شارى کەرکووک ، سەرەتا بەرپرسى لق لەو دیدارەدا باس لە
ئایینى مەسیحى کرد کە ئایینێکى ئاشتى خواز و هیچ ئایینێک
لەگەڵ توندوتیژى نییە ، ئەوانەى بە پێچەوانەوە رەفتار
دەکەن و توندوتیژى بەکار دێنن دوور لە ئایین و مرۆژایەتى و
هەروەها باس لەوەى کرد کە میللەتى کوردیش میللەتێکى ئاشتى
خواز و لەگەڵ سەرجەم ئایینەکان دەگونجێ و دژى کارى
تیرۆریستییە ، پاشان شاندى میوان سوپاسى هەڵویستەکانى
بەرپرسى لقیان کرد و هیوایان خواست شارى کەرکووک هەردەم
شارى برایەتى و تەبایى بێت لە نێوان سەرجەم نەتەوەکان .
|
|
رۆژى 20 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کەسایەتى و پیاوماقولانى دەڤەرى
باشوورى عێراق لەوانە ( شێخ فەیسەل موخور اللامى ) و ( شێخ
محەمەد عاشور الیاسرى ) و ( سەباح مزڵم التائى ) و
ژمارەیەک ترى سەرۆک هۆزەکانى باشوور ، شایانى باسە ئەم
کەسایەتییانە بەیەکجارى گەڕانەوە شارەکانى خۆیان و لە
لایەن لیژنەى ماددەى 140 ى دەستوور هاوکارى کراوون ،
سوپاسى بەرپرسى لقیان کرد و بەڵێنیاندا کە هەردەم برابن
لەگەڵ نەتەوەى کوردا و بە ئارەزووى خۆیان دەگەڕێنەوە و هیچ
کەس و لایەنێک زۆرى لێیان نەکردووە . |
|
رۆژى 21 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى فراوانى کرد لەگەڵ ئەفسەرانى
بەڕێوەبەرایەتى پاسەوانى نەوت ، سەرەتا بەرپرسى لق تیشکى
خستە سەر دوایین رووداو و پێشهاتەکانى سەر گۆڕەپانى ئەمڕۆى
عێراق و کوردستان بە گشتى و شارى کەرکووک بەتایبەتى ، کە
رۆژانە خەبات دەکەین لە پێناو سەقامگیرکردنى ئەمن و ئاسایش
بۆ سەرجەم هاوڵاتیان لە شارەکە و هەروەها بەرنامەى
ئاوەدانکردنەوە لە شارى کەرکووک لە لایەن حکومەتى هەرێمى
کوردستان پێشکەش دەکرێت ، پاشان تیشکى خستە سەر ئەوەى کە
دەبێت هەموو هەوڵەکانمان بخەینە گڕ بۆ ئەوەى دەزگاکانمان
بیکەینە موئەسەسات تاوەکو بتوانین بەسەر هەموو
کەموکوڕییەکان ، پاشان لە لایەن ئەفسەرەکانەوە پرسیار و
پێشنیار و راو بۆچون پێشکەش کرا و بەرپرسى لق وڵامیانى
دایەوە . |
|
رۆژى 21 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى بەرفراوان لە هەیئەتى لق و دەزگا ئەمنییەکان
سەردانى پرسەى ( سامى العاسى العلى ) یان کرد سەر بە
عەشیرەتى ئەلعوبەیدى عەرەبى ، بەرپرسى لق سەرەخۆشى لە
بنەماڵەکەیانى کرد و کەسوکارى خاوەن پرسە و سوپاسى بەرپرسى
لقیان کرد کە لە کاتى ناخۆشدا بەسەریان دەکاتەوە
. |
|
رۆژى 21 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى ئومنى شارى کەرکووکى کرد کە
پێکهاتبوو لە ( عەقید سەرحەد ) بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و
ناحیەکان و ( هیوا ئەحمەد مستەفا ) بەڕێوەبەرى پاراستنى
کەرکووک و ( هەڵۆ نەجات ) بەڕێوەبەرى ئاسایشى کەرکووک ،
لەو کۆبونەوەیەدا باس لە دوا پێشهات و رووداوەکان سەر
گۆڕەپانى ئەمڕۆى عێراق و کوردستان بە گشتى و ئاسایشى شارى
کەرکووک بە تایبەتى کرا ، تیشک خرایە سەر ئەوەى کە دەبێت
هەموو هەوڵ و تواناکان بخەینە گڕ لە پێناو سەقامگیر ئاسایش
و پاراستنى سەر و ماڵى هاوڵاتیان و رێگە گرتن لە هەر
کارێکى تیرۆریستان . |
|
رۆژى 21 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( قوتابیانى کۆلیژى
پەروەردە ـ بەشى وەرزشى ) کە ئەمساڵ لە
خولى دڵى کوردستان لە زانکۆى کەرکووک یەکەمیان بەدەست هێنا
، بەرپرسى لق وێڕاى پیرۆزبایى کردن لێیان هیواى خواست کە
رۆڵى باش بگێڕن لە بوارى وەرزشدا بۆ خزمەت کردنى
نەوەکانمان ، هەروەها تیشکى خستە سەر ئەوەى کە وەرزش ئەمڕۆ
لە گشت جیهان بۆتە کارێکى رۆژانە لە ژیانى هەموو مرۆڤێکدا
و دىەبێت ئێمەش هەموومان هەوڵ بدەین وەرزش بکەین بەشێک لە
ژیانمان ، پاشان قوتابیان سوپاسى بەرپرسى لقیان کرد بۆ ئەو
چاوپێکەوتن و رێنماییە بەسوودانە . |
|
رۆژى 22 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بەیاوەرى ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق بەشداریکرد لە ( 110 )
یەمین ساڵیادى دامەزراندنى رۆژنامەنووسانى کوردستان و هەر
بەم بۆنەیەوە بەرپرسى لق لە ووتەیەکدا پیرۆزبایى خۆى
ئاراستەى سەرجەم رۆژنامەنووسانى کوردستانى کرد و هیواى
خواست کە پێنووسەکانیان ببێتە مایەى بەراستى دەرکەوتنى
هەموو کەموکورییەکان و چۆنیەتى چارەسەرکردنى ئەو کێش و
گیروگرفتانە . |
|
رۆژى 22 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بەیاوەرى ژمارەیەک لە کارگێڕ و ئەندامانى لق بەشدارییانکرد لە ئاهەنگى
دەرچوانى کۆلیژى یاسا خولى ( 7 ) ى ئێواران لە هۆڵى نەورۆز
، دواتر بەرپرسى لق پیرۆزبایى لێیان کرد و هیواى خواست
سەرکەوتووبن و ببنە هێزێک بۆ بەرگرى کردن لە مافى
هاوڵاتیان . |
|
رۆژى 23 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بەیاوەرى ( بەهجەت تورکە ) بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى لق
پێشوازیکرد لە شاندێکى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان ،
مەبەست لەم سەردانە بۆ بتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا
و گفتوگۆ کرا لەسەر بارودۆخى شارى کەرکووک لە رووى
ئاسایشەوە و هەروەها جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوورى
هەمیشەیى عێراقى فیدڕاڵ . |
|
رۆژى 23 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە ئامادەبوونى نوێنەرایەتى مەکتەبى پەیوەندییەکانى لق پێشوازیکرد
لە شاندێکى سابئە مەندانییەکانى پارێزگاى کەرکووک بە
سەرۆکایەتى ( نەبیل ئیبراهیم ) سەرۆکى ئەنجومەنى کاروبارى
سابئە لە کەرکووک و ئەندامانى ئەنجومەن ، لە دیدارێکى
دۆستانەدا جەخت لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان
هەردوولا کرایەوە و پاشان شاندى مێوان پشتیوانى و پاڵپشتى
خۆیان بۆ جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوور و کوردستانى
بوونى کەرکووک دووپات کردەوە ، هاوکات تیشک خرایە سەر
برایەتى و پێکەوە ژیانى برایانەى نێوان ئەتنییەکانى ناو
شارى کەرکووک ، لە لاى خۆیەوە بەرپرسى لق پاڵپشتى و
هاریکارى خۆى بۆ برا سابئە مەندانییەکان دەربڕى و بەڵێنى
پێدان کە ئاسانکارییان لە ئیشوکارەکانیان بۆ مەیسەر بکات
. |
|
رۆژى 23 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( مستەفا زەنگەنە )
بەرپرسى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى
کەرکووک ، لەو دیدارەدا باس لە وەزعى پەیمانگا کرا و تیشک
خرایە سەر ئەو کێشە و گیروگرفتانە و چۆنیەتى
چارەسەرکردنیان ، بەرپرسى لق بەڵێنى هەموو هاوکارى و
هەماهەنگییەکى دا بۆ پێشخستنى پەیمانگاکەیان لە گشت
روویەکەوە . |
|
رۆژى 27 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق پێشوازیکرد لە ( قاسم بەرزنجى ) نائبى پارێزگاى تکریت کۆمەڵێک لە
عەشیرەتەکانى شەمەر و دلێم ، لەو دیدارەدا باس لە
پەیوەندییەکان و جێبەجێکردنى ماددەى 140 ى دەستوورى عێراقى
و بارى ئاسایشى شارى کەرکووک و تکریت و بتەوکردنى برایەتى
و تەبایى لە نێوان هەردوو نەتەوەدا . |
|
رۆژى 27 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بەیاوەرى شاندێکى مەکتەبى پەیوەندییەکانى لق و رابیتەى نەتەوەکان
سەردانى کەنیسەى ئەلشەرقییەى قەدیمەیان کرد و لە لایەن
مەتران مارنرسى و ژمارەیەک لە قەشەکانى کەرکووک پێشوازییان
لێکرا ، بەرپرسى لق جەژنى قیامەى لە برایانى مەسیحى پیرۆز
کرد و هیواى خواست کە هەموو رۆژێکیان هەر جەژن و خۆشیبێت و
برایەتى و تەبایى لە نێوان سەرجەم و ئایین و نەتەوەکانى
شار کەرکووک بتەوتر بێت ، هەروەها بەرپرسى لق ئامادەیى
نیشان بۆ هەر هاوکارى و هەماهەنگییەک لە پێنا پاراستن و
دابین کردنى ئاسایش بۆ برایانى مەسیحى ، لە لایەن خۆیانەوە
مەتران مارنرسى سوپاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و لقى 3 ى
کرد کە لە هەموو بۆنەکان بەسەریان دەکەنەوە
. |
|
رۆژى 29 / 4 / 2008 ( نهجات حهسهن )
بهرپرسى لق بە یاوەرى ژمارەیەک لە هەڤاڵانى کارگێڕ و ئەندامانى لق لە نووسینگەى
تایبەتى خۆى پێشوازضؤC>è®حWPî,n6ں%وqطAP™H¤‰²ُQCحKQK~)]¢UEٹ½سظ-¶ب&çîIةµ…AUضu°&‚€…GqS¤’ہz„î iزئâُ¦»ّu¨!×PW€¨\dو¹é_ٍغq}1·bإىيà™Mب±Sî |